en
Feedback
ڪوردانە بۆ ڪورد

ڪوردانە بۆ ڪورد

Open in Telegram

https://telegram.me/bokurd هەوڵی پەرەدانی #هونەر و #فێربوونی #زمانـی_ڪوردی #وشەی‌_ڪوردی بە پـێی ناوچە و زاراوە ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ئەوەڵی کاناڵ👈 بگەڕێن بۆ⬇ ڕاستای ڕاستگۆیی

Show more
The country is not specifiedBooks31 263
562
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
چرڪەڪان بۆ من مەرگ بوون هەموو چون لە تۆ ڪریام یاد و خەیاڵت سەختی و عەزاو بوون حەشر بوو دریام دەم لە دەمم نێ ڕۆژلـێوی تـۆ بێ؛ ئـارامی و دنـیـام بەجێی فرمێسڪی ساڵانی دووریت ڪە بەڪوڵ گریام #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ۲۱ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی سـڵاو و ڕێز. ئەم ڪاتە و هەموو ڪاتێڪتان پڕنوور و بێوەی بێت.

خۆزگە ئەوەندە مێشڪەڪانمان ڪاری بڪردایێ و تێبگەیشتایێ؛ ڪە بە خۆمانی بسەلمێنین ڪوردستان هەر یەڪ وڵاتە. بە ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، باشوور و باڪووری ڪوردستان ناوبردەی خاڪ و وڵاتمان ڪەین، (نەڪ لە ژێر ناوی وڵاتێ تر) #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

قەسەم بەو مانگـهـەڵاتە دیسان بەو خۆرنشینە حەڵقەی زوڵفەڪەو لادا ساڕێژ  بوو ئەم برینە @bokurd زامی ئەشق و دڵداری برینێ سەخت و گران بە سێحری  چاوی جوانت پێڪرام سووتام بەقوربان دە لادە لادە لادە زوڵف و لەچڪەڪەت لادە ڪاتێ مانگی ڕووت هەڵدێ مەستم دەڪا بێ بادە یارێ بە ئاڕشەی پەنجە زوڵفەڪەو بدە لاوە جارێ بە نەغمە و نازۆ شنە ڕێڪە بەم لاوە دەبـا مـانـگی ئـاسـمـانێ لـەگـەڵ وردەئەسـتـێران ڕووی جوانی خۆیان کەمکەن لە ئاستی تۆ دەسگیران هەم ئاشق و شەیدا و مەستت بە باڵات شاد بـێـتەوە بە ئاوی ڪەوسەری لـێو فیردەوسم بۆ دێـتەوە قەسەم بەو مانگـهـەڵاتە دیسان بەو خۆرنشینە حەڵقەی زوڵفەڪەو لادا ساڕێژ  بوو ئەم برینە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ پاییزی ۲۷۱٨ی ڪوردی

قوربـانی ئەو ڕۆڵـە بـم پشتیوانی گـەلـیەتی لە هەر حاڵ و پـێگەدا بڕوای وایە هەلیەتی بـیر و هـزری ڪوردانەس ئـازادیـیە ڕاوێژی دیلی و نەزانـی ناوێ هاواریە بۆ یەڪیەتی #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ۲٨ی خاڪەلێوە ۲۷۲۳ی ڪوردی سـڵاو و ڕێز. ئەم ڪاتە و هەموو ڪاتێڪتان پڕنوور و بێوەی بێت.

ڕۆژێ دێت... ڪورد و ئاڵا و ئازادی بە ئازادی ئەژین... بە شنە و ئازادییەوە. گەر منیش نەمابووم؛ لە جێی منیش خاڪ و ئاڵا و ئازادی... بە ئەشقەوە، زیارەت و ماچ بڪەنەوە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ۱۳ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی

تیر ئەڪێشێ زامی دەست و ناسۆرە لە ناو دڵما ئەوینـنووسە وەڪ ماچ و مژ، قەڵەمیش بە ناو ڪوڵما خۆم و ئێش و زام و ماچ و ناسۆر و دڵ بە ئاهین: ڪورد بژین بە ئازادی و بانگم ڪەن لە ناو گڵما #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ۷ی پووشپەڕ ۲۷۲۳ی ڪوردی جەشنی قوبان

بۆ لەناوچوونی هەر گەلێ لە یەڪترین دوور خرێنەوە دووچار بە خەمۆڪی دەبن بەرەو نیستی ڕۆ دەچنەوە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ ‏اگر می‌خواهید یک ملت را نابود کنید، باید افراد را تک به تک از هم دور کنید؛ تا دچار افسردگی شوند و از بین بروند. #محمود_دولت‌آبادی

گەر ئافرەت نەبێ ژیان وەڪ دارێ پووچ و قلۆرە هەر ڪەس بۆ خۆیە و پلامار ئەدرێ ژیان بە نۆرە هەر مێشڪێ ئەشێ؛ فەلسەفە و مەنتق بزانێ لە ئافرەت ئەوسا تێدەگات ڪە خوڵقێنەرە و ژینیش، بەو جۆرە٭ #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝ #ئافرەت، ئافڕڕەدوێت، ئافەڕەدوێت ئافەڕەدۆیت، ئافرۆدێت، ئافرۆدوێت، ئافڕۆدێت، ئافڕۆدوێت، خوڵقێنەر، سازێنە، بەدیهێنەر وشەی ئافرەت یا ئافڕەدوێت و ئافەڕەدوێت؛ لە سێ بەش پێڪ هاتوونە. #بەشی_یەڪ: دوێت، دوێخت، دوخت، دوختە، دوێختە، دوختەر، دوێختەر، ... هتد #بەشی_دوو: فەڕ، فرە، فڕە مەبەست لە گەورەیی و پلە و پایەیێڪە لە ئاستێ ڪە خودا بۆ بەهێزەڪانی داناوە، دیسان واتا شڪۆ، شڪۆمەند، خاوەن‌شڪۆ، بەشڪۆ، بەناز و ڕەنگین، پڕئەدا و حەزین، ... هتد #بەشی_سێ: ئا دیسان لێرەدا واتای گەورە و گەورەتر، بەشڪۆتر، خاوەن‌شڪۆتر #پووچ= خاڵی #قلۆر، ڪلۆر= ناوخاڵی، هەڵۆڵ #پەلامار= هێرش، یۆرش، هەڵمەت، هەڵڪوتان، گرمتە، گرمژە، گورمژ، ... ٭ بەو جۆرە، وا جۆرە= یارمەتییێ ئافرەت هەیەسی، بۆ ژیان زۆر ڪارسازە. ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

#سەگی_هار پـێـیان وت: ڪەیانە هار ئەبن؟ .... : ڪاتێ شتێ یا هەستێ جوان لە گەورەیێ دەبینین؛ خۆممان بۆ ناگیرێ و قولاپەیان ئەگرین. (لە بنی دنیاوە قولاپەگرتن و خەیانەت هەر بووگە) هۆشیار بن جوابدانەوەیان دیسان قولاپەتان نەگرێتەوە. یانیگرەڪان تەنیا بەڪوشتنیان شەڕ و خەیانەتیان لەناو ئەچێت. #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

ئازادی یانی مافی هەردوومان گشت بۆ خۆمان بێ زەحمەتەڪانی هەر خۆی بـیـڪێشێ گەر گەورەیشمان بێ هەموو ڪاربەدەس بە خزمەت و سۆز بە پیریمان بێ دە با میلەتیش لە بوونی دەوڵەت بەس پەشیمان بێ #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

بۆچی هەرچێ نۆبەی ڪورد دێ ماف ئەبێ ماق لە ڪورد ئەخۆن هەموو دنیایش ساق و ناساق شـەڕفـرۆش و خـەتـاڪارن هـەرچێ گـەلـە هەر هەقی ڪورد پێشێل ئەبێ، بە گاف و لاق #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ماف=هەق ماق=مڕ=زەقە گاف= قسەی نابەجێ لاق= پا= پێ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

خۆشەویستی یا مردوە یا بە زەبرەی پووڵ خنڪاوە پەرەستنی زنی و حازر بە گۆڕ، درۆ و مردوو دراوە گوڵخانە و شیرینیی ژیان بە جێی بۆن و تامی خۆشی ڕەنگ و بۆن و فرمێسڪو شیلەی تاڵی تاڵیان پێ‌ماوە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

❤️🌼💚دڵیان دامێ❤️🌼💚 دڵیان دامێ وتیان بە هەر ڪەسێڪت دا بیدە لە هەموو دنیا، نەونەمـام، ڕۆشـنـایی دیدە شتێ وا بە نرخم نەدی ڪە دڵ بۆی بڕوات تەنیا دڵم بۆ تۆ و ڪوردستان لێ‌دەدات ڪوردستان وڵاتمە، خاڪ و زێدمە دەیپارێزم تۆیش ئەشقم بە خۆشم دەوێی پڕ بە هێزم ❤️🌼💚🌼❤️🌼💚🌼❤️🌼💚 ۲۴خەرمانان۲۷۱٦ڪوردی #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

یا نەیارن یا گاڵتەچی پـێـیان وتم: جا بەتۆ چی وتم: مەگر ئـێرەیی نیم مافی خۆمە و لـێرەوە دیم وتیان: خەوە خەو بوێنی تۆ ناتوانی مافت سێنی وتم: خەو بووم ڕاچڵەڪیم خۆم بۆ دەردم بوومە حەڪیم ئەو ئاواتەی ڪە من هەمە دایمه بەرزە و لە سەر دەمە لە ناو زانین بەدی دێنین لە بۆ مافمان خەو ناسێنین قەت ناخەوین بێسرەوتن هەر بێدارین تا سەرڪەوتن #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ۱٨ی سەرماوەز ۲۷۱۷ی ڪوردی ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

ڪێ ڪورد بە مردوو بزانێ بێ‌بایەخە و ڕەهێڵە چیدی مێشڪی تاوڪۆنەت لە بێ‌مێشڪی مەهێڵە یەڪڕیزی و ئامانجی ڕێ هەستێڪە لە ڪورد جوانە ڪورد نەمر و زیندوویە، بێ‌باوەڕیت جێ‌هێڵە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

مەستە مەستە مەستی مەستە چاوم مەستی چاوی مەستە بۆ پێڪۆژین بە چاو و دین پێڪۆبوونی ئەشق ۆ ئەوین بگرە دەستم دووری بەستە هاوڕێی ئەشقم وەرە هەستە #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

دەرس و وانە ویژدان و خیرەت شەڕەف و هیمەت لە خاڪ و ڪێوان لە بەرد و ئاوان لە ڪانی و داران دەوەن و بەڕوان فێر بـبـن. هەزاران ساڵیش بێ ئاو و باران بن بێ ڪووت و ڪیمیا بن بێ سایە و ئاسمان بن هێشتا ڕوو نانێن لە (بـێـگـانە ساخ بێ یا خوێـڕی) دە فێر ببن حەیا هەڵگرن وڵات باوڪتانە نیشتمان دایڪتانە ڕێزەڕێزەی خاڪ دانەدانەی داران لق بە لقی گوڵان هەمووی ڕۆڵەتانە ئازیز و وەفاتانە زاراوە و زمانـتان جل‌وبەرگتان هەناسە و هاوار و پێناسەتانە خۆتان و داڪ و باب ڕۆڵە و ئازیزتان هەناسە و هاوار پێناسە و بوونتان مەدەن بۆ ژەمێ تێری #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

لەم دنیایە مرۆڤـێـتی لە مرۆڤ‌بوون درێغ ئەڪرێ ویژدان، شەڕەف لە ڪامە سین خەوی گێلیان حوڪم ئەدرێ ئەوان لە گەند بە ڪڕ خەوتوون، بەڕەڵانە زوڵم و گێڕی وانەی ئەشق و ئازادی ڪەی، لە ڪوێنەوە دەس پێ‌بڪرێ؟ #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

#سـڵاو_و_ڕێز #بیستووتانە؟ ئەڵێ: هەر لە (شیری مریشڪ و هێلڪەی ڪەر تا شاخی مار)یش لەو بازاڕە هەیە لەو دووڪانە، لەو گەڕەڪە، لەو شارە هەیە. مەبەست؛ زۆر شتان ڪە پێویست بێت لەو شوێنانە دەست ئەڪەوێت. بەڵام ئەشێ بە سەرنجەوە بۆی بگەڕێیت. لە باسی (وشە و واژە و بیروڕای جیاواز و ئەدەبیات و ڪەلتوور)یش هەر واسە. زمانی ڪوردی و ڪورد لە زاراوە و چاند و ڪەلتووردا زۆر دەوڵەمەند و فراوانن. هەر وشەیێ ئەگەری هەیە لە ناو ڪوردی و زاراوەڪانیدا بووبێت و دەست‌ڪەوێت. تایبەت لە ناو زاراوەگەلی گەڵهوڕی و لەڪ‌‌ولوڕی و هەورامی و ڪوردمانجی ژووری 🦻 گۆش، گۆچڪ، گوچڪ، گوێچڪ، گوێچڪە، گۆچڪە، گێچڪ، گوێچڪ، گێ، گوێ، گویە، گووش، گۆش، گوش، گوەش گۆ، گوو، گۆهـ ، گوهـ(پیتی ئاخر هێ)، گوە(بە دەنگی بزوێنی سەرە، پیتی هێ نییە)👂 گۆش‌بەزەنگ، گۆش‌بەدەنگ= گوهڪون، گوێ‌قوڵاخ، گوێ‌قوڵاغ، هاگی‌دار، ئاگەدار گۆش‌تاگۆش، گوش‌تاگوش، گۆشاوگۆش (هەم ئەڪرێ واتای گۆشە تا گۆشە بێت، هەم واتای لەم گوێ تا ئەو گوێ، پەڕاوپەڕی سەر و گوێ) گوشداری، گۆشداری، گۆشدان، گۆهداری، گوێ‌دان، گوێ‌داین، گوێ‌فراوان، گوێفرایان، گوێ‌شل‌ڪردن، گوێ‌گرتن، گوێ‌هەڵدان، گوێ‌هەڵخستن (ئەمانە هەمووی واتای گێچڪەدان و گوێچڪەگرتن بۆ بیستن و  هەر وەها بۆ فرمان‌بورداری) دیسان گوش (گیایێڪە لاسڪەڪەی ئەڪوترێ و ئەڕێسیێت و ئەڪرێتە گونیە، بە شێوازی چینی و بافین.) گوش (پارچەی گونیە، گۆنی) گوش، گووش (شیرت، گوریس) #تێبینی: زۆر پیت و دەنگی گوردی لە ناو زمانگەلی بێگانە نین، بۆیە لەوانەیە بڵێن: گووش(شریت، گوریس) هی زمانێ ترە! نەخێر. چونڪوو زوانی سەپاوی ئەم دەورە زیاتر عەرەوی بووگە؛ دەنگ و پیتگەلی (چ، ێ، ە، ڤ، ڵ، گ، ۆ، وو، ڕ، ژ، پ، ڎ، ۊ) لە ئێمەیان گۆڕاوە و بە ئارەزووی خۆیان دەنگ و پیتی تریان داوەتێ. دیسان گوش، گووش = فشاریەر، فشاردەر، گوشاردەر گوش = گۆچ، هەڵبەت مەبەست گۆچ‌ڪردنە گوش، گۆش = ئاوەز، ئەقڵ، شعوور، فام، فەهم، دەرڪ، درڪ گوش، گۆچ، گۆش= یەڪەم شیر ڪە ئەدرێتە مناڵ و بێچوو گوشاو= گووشاو، گووشراو، گوشاردراو، گوشادردریاو، فشاردریاو گوشا= فشاردرا گوشیا گوشا، گۆشا= باز، واز، ئاوەڵڵا، گوشا، گۆشا= شایی‌بەخش، شادیـدەر، فراوانی، فراوانی‌دەر، گوشاب، گوشاو= ئاومێوە گوش تەنووری، گوش‌تەندووری، گوشڵێ= جۆرێ گۆزە، جۆرێ دیگ و تیانەی گڵین ئەوەیش دیاری و جەشنانەی براتان #ئوسمان_سەقز_تیژباڵ بە یارمەتی گرتن لە زەریاڪانی (هەنبانەبۆرینە و فەرهەنگی خاڵ) ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝

ٓٓٓ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭ نیە خۆشتر لە کوردستان، لە دێهات و لە شارانی نیە شوێنێ بە پاکی ئەو، بە ئاو و خاک و ئاسمانی نیە دەشت و دەرێ جوانتر، لە دۆڵ و شیو و ساراکەی نیە کێو و چیا گەشتر، لە شاخ و هەرد و کوێستانی نیە چیمەن بە سەرسەوزی، تەنا یەک مێرغوزاری ئەو نیە مێرگێ کە کەسکۆ بێ، بە قەد زۆنگێکی لاجانی نیە ئاوێ بە ڕووناکیی، چەمەو و کارێز و کانیاوی نیە پڕقەڵبەزەی بێ‌خەش، وەکوو بەفراوی کەل خانی نیە گڵ بێت و گەوهەر بێ، وەکوو خاک و هەڕ و خۆڵی نیە سەنگێ، نیە بەردێ، نیە کوچکێ، کە شانێ با لە ناو شانی نیە دوێت و کنا هەرگیز، بە شێوەی کیژی کوردان بێ بوێر و ژیر و هەم شیرین، وکوو کیژانی کورسانی نیە کوڕ بێ لە دونیادا، وەکوو لاوانی کوردوستان برا دۆست و خودا یارن، کە پێشمەرگن لە بۆ گیانی نیە دایکێ کە دڵسۆزتر لە ئانە و داکی ئەم زێدە نیە باوکێ پەرۆشتر بێ، لە تاتە و باڤ و باوانی نیە ڕێبەر، کە سەروەر بێ بە وێنەی حەزرەتی قازی فیدایی بێ لە بۆ میللەت، سەری خۆی با لە بۆ مانی نیە گەل بێ و بە ئەندازەی: گەل و هۆزمان خەباتی بێ نیە چارە لە چوارپارچەی، کە بیکا دەردی، دەرمانی؟ #مامۆستا_ئەمجەد_ئیمام سەقز ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ╔🌷═🍁🌷🍁╗ 🎸   @bokurd🖌   ╚🌷═🍁🌹🍁╝