هەرمان (شێعر، چیرۆک، وەرگێڕان، یادداشت)
Open in Telegram
131
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
#ساباتی_قەڵەم
هەرمان وەتمانی
شاعیر و وەرگێڕ
مەهاباد
✍️@NuseraniRojhelat
🔴چاپکراوەکانی ئەم سال
🔹دارەبیی کوێر، ژنی خەوتوو
🔹وەرگێڕان
🔹وەرگێڕ: هەرمان وەتمانی
🔹 هاوڕێیان دەتوانن لە کتێبفرۆشییەکانی مەهاباد و ناوچە ئەم پەڕتووکە دەست بخەن.
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
🗞 بڵاو بوونەوەی چەند شێعری هەرمان وەتمانی لە دوو حەوتەنامەی لووتکە ـ فایلی نەورۆز
🔴 وێستگەی چیرۆکی کاژە
⚡️ئەو کاتەی بوویتە پەپوولە
⚡️هەرمان وەتمانی
هەموو شت لەو شەوە نەحلەتییەوە دەستی پێکرد. ئەو شەوەی کە نەمتوانی لەسەر تۆ به کۆبەندییەک بگەم. ئەو شەوەی لەناکاو نەمای و ئیتر نەمدیتییەوە، ئهگهرچی دایکم دەیگوت: خەفەت مەخۆ... بەمزووانە دەبێتە پەپوولەیەکی باڵ نەخشین و دێتەوە لامان...!
پەیتا پەیتا قامک دەنێمە سەر دوکمەی سووری ئاسانسۆڕەکە، لە نهۆمی پێنج وەستاوە و جووڵەی لێبڕاوە. لەوانەیە کەسێک خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلان بێت... ڕەنگە زەلامێک دەرگاکەی گرتبێت و ئێمەی لێرە ئەسیر و چاوەڕوان ڕاگرتبێ...
هاوڕێیەکەم دەڵێ: لەسەرەخۆ بە... خەریکە دێتە خوار...
بەڵام من هەروا بیر لە تۆ دەکەمەوە. لەو ڕۆژە که بۆنی دۆشاوی تەماتە هەموو گەڕەکی داگرتبوو و ژنانی درواسێ لە حەوشەکەمان کەوگیریان لە مەنجەڵی گەورهدا دەسووڕاند. لەو ڕۆژەی چاوم بڕیبووە ئاسمانی شین و لەنێوان واتای ناشتن و فڕین سەرگەردان دەسووڕامەوە. ئەو ڕۆژە بوو که تۆ بوویتە پەپوولە، کەچی دات لە شەقەی باڵ و نەمتوانی بتگەمێ...
دەرگای ئاسانسۆرەکە بەرەو ڕوومان دەکرێتەوە، ژنێک و مناڵێکی حەوت هەشت ساڵانه ههر دوو دەمامک به دمەوە وەدیار دەکهن. مناڵەکە چاوی بڕیوەتە من و منیش دەڕوانمە نەخشی پەپوولەی سەر کراسەکەی. ژنەکە خێرا دەستی منداڵەکە ڕادەکێشێ و بەنێوانماندا کەلێنێک بۆ دەربازبوون دەکاتەوە.
ئەمیر لە ئاوێنەی پیس و چڵکنی ناو ئاسانسۆردا لە من دەڕوانێ و دەڵێ: لەخۆت دای کاکه... بیر لە چی دەکەیەوە؟
له وڵامدا دەڵێم: هیچ...
کەچی من هەروا بیر لە تۆ دەکەمەوە. لەو ڕۆژهی دایکت له ههیوان پرچی دادێنای، من له باخچەکەتان ماتهڵت بووم و پەیتا پەیتا هەرام دەکردی. لەو شەوەی کە مردبووی و تەرمی بێگیانت لە کفنێکی سپیدا لە مزگەوتی گەڕەک ڕاکێشرابوو نوێژیان لەسەر دەخوێندی و من لە حەوشەی مزگەوتەوە سەرم نابوو بەسەر شووشەی پەنجەرکەدا.
بە تەکانێک ئاسانسۆڕەکە دەوەستێ و چراکانی دەکوژێنەوە... ئەمیر دەڵێ: ئەوە بۆ ڕاوەستا. نەکا حاسێ بین.
من بێدەنگم و لەم تاریکییەدا هەروا بیر لە تۆ دەکەمەوە. وەک ئەو شەوەی کە مردبووی و لەناو ئەو هەموو قیژ و هەرا و گریان و شیوەن و خۆڕنینەدا دڵت جووڵەیەکی نەکرد. وەک ئەو کاتەی ڕاهێڵی گۆڕی تەنگیان دەکردی و بەردی ئەلحەدیان دەخستیە بان سەرت و مرتەقت لە خۆ بڕیبوو. وەک ئەو کاتەی چوار پیاوی گەڕەک بەهەموو هێز و توانایانەوە خۆڵیان لە گۆڕت دەکرد و خێرا خێرا گوڕەکەیان دەشێلای.
من وامدەزانی ئێستا هەڵدەستییوە و بە مستان بەرد و دیواری گۆڕەکەت دەکوتی و دەڵێی: چی دەکەن ئەوە، ئەی هاوار، من زیندووم زیندوو...
بە گرمەگرمی مستەکان وەخۆ دێمەوە... ئەمیر بە هەموو هێز و تواناوە دیوارە چیمەنتۆیەکانی ناو ئاسانسۆڕ دەکوتێ... ئێمە گرفتاربووین و کەس دەنگمان نابیسێ. حاسێ بووین و هاوارمان بە هیچ کوێ ناگات...
لەناکاو چراکانی نێو ئاسانسۆرەکە هەڵدەبن، ڕووخساری ڕەنگ بزرکاو و ئارەقاوی ئەمیر لە ئاوێنەی بەرامبەرم دەبینم. خێرا قامک دەنێتە سەر دوکمەی چوار و ئاسانسۆڕ لە نهۆمی چوار دەوەستێ. وەک لەوە ترسابێ گرفتار بینەوە خێرا دەرگاکە دەکاتەوە و بۆی دەردەچێ. کەچی من وەستاوم و هەروا بیر دەکەمەوە لە تۆ، لە خۆم، لەو شەوه، لە ناشتن، لە فڕین و بوون بە پەپوولە...
...........................
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
🔴جدول اکران پانزدهمین هفته فیلم، فیلمنامه و عکس مهاباد
🔹سه شنبه، سوم دیماه 1398، ورود برای عموم مردم آزاد و رایگان است.
🔹 آدرس: مهاباد، خیابان جام جم، جنب صدا و سیما، مجتمع فرهنگی و هنری اداره ارشاد اسلامی/انجمن سینمای جوانان ایران، دفتر مهاباد
🆔 @HajeNews
📕 چاپی یەکەمی کتێبی "ژنێکی کڵۆڵ" نووسینی ڕیچارد براتیگان بە وەرگێڕانی هەرمان وەتمانی هاوکات لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کرایەوە.
🆔 @wetmani
✨کورتە چیرۆک: کازیوە
✍🏼 هەرمان وەتمانی
ئەو بڕیارە بێتەوە خەونم، بەبێ ئەوەی پیر بووبێ، بەبێ ئەوەی ڕووخساری چرچ و لوچ بووبێ، بەبێ ئەوەی مەمکەکانی وشکیان کردبێ... دەیەوێت بمبات لەگەڵ خۆی، تۆ مەهێڵە "کازیوە"، ڕامپەڕێنە لە خەو، ئەو تێناگات گەورە بووم و ئێستا خاوەنی دوو منداڵین، نایهەوێت بیسەلمێنێ ساڵەها تێپەڕیوە، بە بێ ئەوەی بیرەوەیەکەم لێی هەبێ مەمکەکانیم بۆ دەردێنێ و بە دەنگێکی لەرز و ماندوو بانگم دەکا: وەرە... کۆڕپەڵەکەم، دوا دیدارە... تێر بخۆ لێی...
تۆ مەهێڵە "کازیوە"، نامەویت ئەو منداڵانە بە بێ باوک گەورە بن... نامەوێت ببن بە من...
دەبێ هەستم.... دەبێ بیسەلمێنم ئەمە خەونە، دەبێ تێبگەم هەموو شت کۆتایی هاتووە و پێگەیشتووم.
هاوار دەکەم ئەوە خەونە و من گەورە بووم...
بە مەمکەکانییەوە پڕی لە شیر، بە چاوەکانییەوە لە فرمێسکدا قەتیس، بە پرچەکانییەوە ئاڵوز و ژاکاو، بە خەفەتێکوە لە گەروودا خنکاو، بە لێوە وشک و شین هەڵگەڕاوەکانی و بە دەنگێکی لەرز و ماندوو، هێور هێور لە بن گوێمدا دەچرپێنی:
لای لای ڕۆڵەم لای لایە... کۆرپەی شیرینم لایە... ڕۆڵەی بێنازی دایە... هەی لایە لایە لایە...
من چ شتێکم بە بیر نایە "کازیوە"، تۆ کارێک بکە مەهێڵە بچم بە شوێنیا، ئەم ژنە دیەوێت بمبات لەگەڵ خۆێ... کاممان بە دوای ڕزگاریدا دەگەڕێین؟ من یان ئەو؟
جەللادەکە به قامچییەوە وەستاوە، تەنافێکی شین لە بان سەری لە قاپ گیراوە، کەچی شنەی با دەیجووڵێنێ بۆ لای من، دەیجووڵێنێ بۆ لای ئەو، مەمکەکانی شیریان لێ دەچۆڕێ و ڕا دەکاتە لای من...
جەللاد ماتەڵە کازیوە هەڵبێ، چوارپایەی بن قاپەکە ڕێک دەکا، ژنەکە ڕادەکاتە لای من، مەمکەکانی بەردەوام شیریان لێ دەچۆڕێ... چواردیوارییەکی ڕەش تەنگی پێهەڵچنیوم، ژنەکە دێتە پێشتر، جێ نییه ڕابکەم لێی... جەلادەکە نزیک دەبێتەوە.
لەوانەیە کازیوە هەڵاتبێ، لەوانەیە کاتی جێبەجێ کردنی بڕیارەکە بێ، لەوانەیە جەماوەرێک لە تاریکایی پشت سەری جەلادەکە چاوەنوار بن، جەلادەکە دەنەڕێنێ، ژنەکە بەدەم ترس و زریکەوە مەمکی دەخاتە ناو زارم.... هەست بە تەڕاییەک دەکەم لە گەروودا، هەست بە خووسانێک دەکەم لە ڕووخساردا... بە دەستە سارد و لەرزۆکەکانی ڕوومەتم دەکوتی... نا... نا... ڕابە، کۆرپەڵەکەم ڕابە... چاوەکانت ئاوەڵا کە... مەنوو... هەستە...
کازیوە دەرکەوتووە، ژنەکە منی لەگەڵ خۆی بردووە، هەست بە خووسانێک دەکەم لە لەشدا، هەست بە تەڕاییەک دەکەم لە ڕووخساردا، کەسێک خێراخێرا ڕوومەتم دەکوتێ: ڕابە... ڕابە لە خەو...
🆔 @wetmani
📸 به همراه تصاویر//
🔴دومین جشنواره داستانک کوردی با معرفی برترینها به کار خود پایان داد/ در لینک زیر بخوانید:
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=10120
@hajenews
🏵 دووەمین فێستیواڵی چیرۆکەڵەی کوردی هاژه
🔹بە بەشداری چیرۆکنووسانی ناوچه
🎖دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکان
🏅ڕێزگرتن لە تەمەنێک تێکۆشانی وەرگێڕ و چیرۆکنووسی کورد مامۆستا "محەممەد ڕەمەزانی"
🗓شەممە 1ی پووشپەڕ کاتژمێر 16:30
🏛ئامفی تەئاتری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
🆔 @HajeNews
🔴 دووەمین فێستیواڵی ئینتێرنێتی چیرۆکەڵە (کورتیلە چیرۆک)ی کوردی
🗓دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت: 15ی جۆزەردان
💻ئیمەیل بۆ ناردنی بابەت:
festival.haje@gmail.com
🎗بەڕێز هەرمان وەتمانی
وەرگرتنی خەڵاتی دووەمی بەشی هەواڵ لە یەکەم فێستیوالی میدیاکانی کوردستان لە خۆتان و هەموو ئەندامانی هاژە پیرۆز بێ. زۆر خۆشحاڵین حەول و خەباتتان بۆ گەیاندنی ڕاست و خێرای ڕووداوەکان لە لایان لێژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو فێستیوالە بینراوە، لامان وایە شیاوی دەسکەوت و سەرکەوتنی بەرزتریشن. هیوامان بەردەوامی و پتەوتر بوونی سایت و کاناڵی هاژە و هەروەها چالاکی و بەرخۆدانتانە، لە پێناو پێشکەوت و گەشەی میدیای کوردی و پێکهاتنی پانتاییەک بۆ بەهێزبوونی دیالۆگ و ئاخافتن.
🎬کەیوان فەهیمی – شیلان سەعدی
لەلایان تاقمێک لە سینەماکارانی کوردستان
🆔 @wetmani
🌱پاراستنی ژینگە، پاراستی ژیانە...
ئەمڕۆ یەک شەممە 15ی بانەمەڕ ـ چاندنی نەمام لە تەنیشت تاجی سەدی مەهاباد
🆔 @wetmani
📰شێعر بە گێڕانەوەی شاعیر...
لە وڵامی حەوتەنامەی سیروان بۆ پرسیاری: بۆ شێعر ئەنووسی؟
🆔 @wetmani
🗞بڵاو بوونەوەی چیرۆکەڵەیەکم لە نوێترین ژمارەی سیروان (1019)
🆔 @wetmani
🗞بڵاو بوونەوەی چیرۆکی "تاریکترین تەنیایی" لە گۆڤاری ڕامان ـ باشووری کوردستان
🆔 @wetmani
☕️ #شێعر
📋مەرگ دۆستترین درەختی دنیا/ هەرمان وەتمانی
🎙دیکلەمە: فریا ڕەش ئەحمەدی
🆔 @wetmani
