5 218
Subscribers
No data24 hours
+127 days
+1730 days
Posts Archive
5 218
هۆ دڵە خۆشباوەڕەکەم
چاوەڕوانی کام ڕێبوارەی؟
کاتێ لە ناو ئەم تۆفە دا
هیچکەس ڕوو لەم شارە ناکا!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
کە بە لام دا تێدەپەڕێ
گوێم لە دەنگی ئاوازێکە
کە لە بڵیندگۆی
هەموو مزگەوتەکانی شار
دەگاتە گوێ!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
بە قەد ڕێژەی
ئەو ڕۆژانەی
دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست
سەککە و لێرە و ماڵیان هەیە!
ئێمەش هەر ڕێک
هەر بەڕێژەی ئەو ڕۆژانە
ژینمان پڕی
دەرد و مەرگ و زام و ژانە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
مەلاکانمان پێمان دەڵێن:
خۆشەویستی ڕاستەقینە
هەر بۆ خوایە
من بیر لە تۆ دەکەمەوە و
هێواش دەڵێم:
بۆ فرشتەی منیش وایە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
یەلدا
یانی لە بیرمان بێ
تەنیا هەر یەک چرکە زیاتر
لای کەس و کار و دۆست یار
زستانمان دەکا بە بەهار!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
من بۆ شەوی یەلدای ئەمساڵ
شێعری نالی و هەنار دێنم
تۆش شیرینی پێکەنین و
گوڵی ڕوخساری خۆت بێنە
شەوی یەلدام وەڕازێنە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
پایز هات و
دڵم پڕ بوو لە یادی تۆ
وەک چۆن دارستان جمەی دێ
لە گەڵای زەرد
وەک چۆن هەور
تەژی و لێوڕێژە لە باران!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
تەنیا
چەند هەنگاومان ماوە؛
بۆ ئاهەنگی زستانانە و
ترپەی مۆسیقای باران و
دەنگی ڕەهێڵە و زریان و
گۆرانی هەوری ئاسمان و
سەمای بەفر و
دەنگی ماچی هەورەتریشقە!
ئەم گۆوەندە هەر تۆی کەمە
کەی دێیەوە؟
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
خۆشەویستیت
دوایین گوللەی ناو سەنگەرمە
کاتێ دەکەومە گەمارۆی
خەم و خەفەت و تەنیایی!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
بۆ ئاشتی لە گەڵ گورگەکان
تەنیا بالوێزمان بەرخ بوو
بۆیە کوێستان
بۆتە مۆڵگەی لاشخۆرەکان!
#ک_د_ئازاد
5 218
ناهومێد بووم لە هاتنت
کاتێ بارانی پایزی
بە لێزمە هات
چەتری دەستەکانت نەبوو
داڵدەم بدات!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
5 218
ئەوانەی شەرەف دەفرۆشن
بۆ مانەوە
ژیانیان پڕ لە نسکۆیە
بە بێ شکۆی هەستانەوە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
