en
Feedback
Bachtyar_ali

Bachtyar_ali

Open in Telegram

بەخێربێن ئەزیزان ‌دڵۆپێك پاداشت بە بەختیار ئەدەینەوە ئەو دەریایەكی پێ بەخشین! Admin: @Soran_Mamand @Sarezh_71 لینكی كتێبەكانی نوسەر بە لە ئینستاگرام هەیە بە ناونیشانی : Instagram.com/Bachtyar_ali

Show more
311
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
ئەگەر تۆ نوستبێیت و من حەز بکەم قوربانت بم بێم بە دیارتەوە، وەک فرێشتەیەکی داڵدەدەر تا بەیانی پاسەوانت بم جارجاریش بێم نەرم نەرم ماچت بکەم تۆ خەون بە چییەوە دەبینی..؟ #فەرهاد_پیرباڵ @Bachtyarali

شوێنەکان هیچ بایەخێکیان نییه کاتێک خاڵین لەو کەسانەی که خۆشمان ئەوێن.. #مەحموود_دەروێش @Bachtyarali

تا گیانت له تەنیشت بەڕوودا، وەک هیوات باڵابەرز بوەستێ، دەبوایه له شەڕی بکوژانی چیا دا قەقنەس بی، بمریت و نەمر بیت.. #فەرەیدوو
تا گیانت له تەنیشت بەڕوودا، وەک هیوات باڵابەرز بوەستێ، دەبوایه له شەڕی بکوژانی چیا دا قەقنەس بی، بمریت و نەمر بیت.. #فەرەیدوون_ئەرشەدی #شەریف_باجوەر @Bachtyarali

تۆ به نەرمیی تریفەوه زەرد زەرد وەرە و باوەشێکی ئاڵم پیاکه و منیش به خێرایی شەپۆل شین شین دێم و شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم.. #ش
تۆ به نەرمیی تریفەوه زەرد زەرد وەرە و باوەشێکی ئاڵم پیاکه و منیش به خێرایی شەپۆل شین شین دێم و شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم.. #شێرکۆ_بێکەس @Bachtyarali

ئەیانەوێ کوژێینەوه بەڵام کوا شەهید دەمرێ؟ بۆ مەگەر نازانن وەک دارەبەڕوەکانی زاگرۆس ڕیشەمان چوەته ئەودیوی گۆی زەوینەوه.. @Bachtyarali

له ڕاستیا ئێمە ژیانین و گەنجەکانمان ئایندەن و نابڕێینەوه ئێمە چیاین ناگوێزرێینەوه ئێمە شیعرین وشک ناکەین باهۆزین نانوشتێینەوه
له ڕاستیا ئێمە ژیانین و گەنجەکانمان ئایندەن و نابڕێینەوه ئێمە چیاین ناگوێزرێینەوه ئێمە شیعرین وشک ناکەین باهۆزین نانوشتێینەوه زاوزێی ئازادی گەلین، کۆتاییمان هەر بۆ نییه و ئێمە ژیان خۆیین ناتوێینەوه.. #شێرکۆ_بێکەس @Bachtyarali

چ شیرینه لەگەڵ شەهدی حزوورا له تۆ خەنده و له من ئاوازی ئۆخەی #ناری @Bachtyarali

نووساوم به تۆوه وەکوو مرۆڤ به گوناحەکانیەوه هەرگیز بەجێت ناهێڵم هەرگیز لێم نابیتەوه.. @Bachtyarali

سڵاو ئەی شەو هاتینەوه.. هەقی خۆشته دەرگامان لێ نەکەیتەوه ئێمە ئەو ناسیاوانەین هەمیشە بۆ باشتر بوون ئومێدمان به سبەینان هەبووەو بەکۆمەڵێک شکست و یادەوەریش لای تۆ کەوتووین.. #تەلعەت_تاهیر @Bachtyarali

به بەرد بووم، بەماچێکت بەهەڵمم بکه.. @Bachtyarali
به بەرد بووم، بەماچێکت بەهەڵمم بکه.. @Bachtyarali

هۆشم که هەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ سەرخۆش که دەبم، هۆش له سەرم نامێنێ کاتێ که نه زۆر مەست و نە زۆر هۆشیارم گیانم به فیدای ئەو دەمه دنیا دێنێ #هەژار @Bachtyarali

شەویەتر بێ تۆ جەنۆ ئاماوه.. @Bachtyarali

هەندێک جار خەیاڵ دەکەم بۆ ئەوەی خۆم دڵخۆش بکەم.. @Bachtyarali

ڕزگاریم دوورترین شارەو ڕۆحم دوورترین ئومێد.. #بەختیار_عەلی @Bachtyarali

#حەسەن_زیرەک 🎵 دوگمەت داخه @Bachtyarali

وا بڕۆ هەرکات ویستم لەگەڵ گۆرانییەکی کۆندا بێیتەوە خەیاڵم.. #وریا_ئەمین @Bachtyarali

وەره بـا ڕەنـگ و ڕوخسـارت ببـینم به من چی تیشکـی دوای مانگی چارده گـڕی ئەم ڕوومـەتەی تـۆ گەرم و جوانه تریفەی مانگەشەو جوانیش بێ، سـارده #هێمن @Bachtyarali

ئەو شته فەرامۆش مەکه که ناتەوێ له دەستی ئەوانی تردا بیبینیت.. @Bachtyarali

بزەیەکـتـ هەڵوەشاندنەوەی تەقەڵ بە تەقەڵی ئەم ئازارەیـە..! #شێخ_بیلۆ_پنهانی @Bachtyarali

بۆ نا ..؟ ڕەنگە تۆش ئێوارەیەک لە ئێوارەکان منت بیر بێتەوە ئێوارەیەک پڕبەدڵ حەز بەبینینم بکەی ئێوارەیەک لەدیمەنی خۆرئاوابون بڕ
بۆ نا ..؟ ڕەنگە تۆش ئێوارەیەک لە ئێوارەکان منت بیر بێتەوە ئێوارەیەک پڕبەدڵ حەز بەبینینم بکەی ئێوارەیەک لەدیمەنی خۆرئاوابون بڕوانیت و بیری ڕۆشتنی خۆت بکەویتەوە ئێوارەیەک لەگەڵ کۆچی مەلەکاندا خەیاڵت بۆلای من بفڕێ ئێوارەیەک بای شەماڵ بۆنی منت بۆبێنێ ئێوارەیەک بیرت بکەوێتەوە کەسێک هەیە دەمێکەلەگەڵ یادگاریەکانیدا فڕێداوەتە ژووری تەنهای ئێوارەیەک بۆساتێک هەمـوو لەخۆبای بوونت فڕێ بەیت و بتوانی بێیت و بەچەپکێک گوڵەوە سەردانی گۆڕەکەم بکەیت.. #باران_م @Bachtyarali