Kurdane
Open in Telegram
جگە لە چیاكان كەس دۆستی كورد نییە... https://kurdane.org www.instagram.com/kurdane01 FB.com/kurdane1 Admin: @kurdanep 👈 ناردن پەیام ئێمە وەكوو كەناڵی كوردانە سەر بە هیچ لایەنێك نین و خۆبەخشانە كار دەكەین
Show more2 039
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-2130 days
Posts Archive
2 039
هەموو ڕۆژێك
كاتێك دەبینم دوژمنەكان بە شانازی زمانی خۆیان بە سەرمانا زاڵ دەكەن
كاتێك دەبینم كچ و كوڕەكانمان دڵیان بووە بە یاری دەستی دوژمنی داگیركەر
كاتێك دەبینم مێژوومان بە ئاسانی دەدزن و خۆمانیش وەكوو گێل بە دوایان دەكەوین
كاتێك دەبینم كچ و كوڕە كانمان نازانن بە زمانی دایكیان هەستی خۆیان دەرببڕن
كاتێك خاك و ماڵمانیان داگیر كردووە
كاتێك دەبینم كوردەكان دەڵین ئیرانیو ئێراقیو توركیاو سوورین
و هەتا ئیستا ناوی كوردستان لە دوای وەڵاتە داگیر كەرەكان بە كار دەهێنن
باشترە كە باسی خەم و سۆز بۆ هەڵەبجە نەكەین
چۆنكە هەموو ڕۆژێك كیمیا باران دەبینوو خۆمانیش دەزانین و بێدەنگین
هەر هەناسەیەكمان بۆنی مەرگی نەتەوەكەمان ئەدات
#هەڵەبجە
#كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی فەیسبۆك كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی یووتووبی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
2 039
ڕوون كردنەوەی هەندێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع
#ئەحمەد_شەرع
#ڕۆژئاوای_كوردستان
#پەكەگە
2 039
ڕوون كردنەوەی هەندێك لە خاڵەكانی ڕێككەوتنی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع
#ئەحمەد_شەرع
#ڕۆژئاوای_كوردستان
#پەكەگە
لینكی یوتووبی
👇👇👇
شكستی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و سەركەوتنی پەكەكە لە سووریا
2 039
ڕۆژی جلی کوردی لە هەموو کوردی کوردستان پیرۆز بێت
ڕۆژی جلی کوردی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی جوان و شکۆدار و ڕێزەوە بەڕێوە چوو و داگیرکەران بە تایەبەت داگیرکەری ئێرانی سەرە ڕای هەموو هەوڵیان بە پارە پشتیوانێکی گەورەی میدیایی و کەلتووری بۆ سڕینەوەی هەموو کەلتوور و ڕەنگوڕووی کوردی لە هەموو شۆنێکا شکستی هێنا
هەندێک ڕۆژ لە ناو کوردا بووە بە کەلتوورێک کە جێگای شانازییە ، کورد بێ ئەوە دەوڵەتی هەبێت هەندێک ڕۆژی گرنگی بۆ خۆی کردووە بە ڕۆژێکی فەرمی کە جێگای دەستخۆشی و نیشان ئەدا کورد بەپێچەوانەی هەموو نەیارانی کورد نەک خۆخۆر و خۆفرۆش نییە بەڵکوو بۆ پاراستنی خۆی دەتوانین بڵین یەکێک لە بەهێزترین نەتەوەکانە کە سەرەڕای هەموو هەوڵی نێودەوڵەتی و داگیرکەران بۆ لە ناو بردنی هەر هێشتا زیندووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش بەهێزتر دەبێت
ڕۆژی جلی کوردی لە هەمووتان پیرۆز بێت
#جل_كوردی
2 039
ڕوون کردنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجاڵان
پەیامی ئۆجاڵان
یەکەم هەر کوردێک بە بینینی پیربوونی ڕابەڕێکی کورد لە بەندیخانەی داگیرکەران خەمبار دەبێت
بەڵام با سەرنج بدەینە سەر پەیامەکە .
دوو ئەگەر لەسەر ئەو پەیامە هەیە
یەکەم ئەگەر
زیاتر بخوێنەوە
2 039
زێلێنسکی لە دوای ئەوەی کە لە دانیشتنی لەگەڵ تڕامپ شکستی خوارد، سەردانی بەریتانیای کرد. بەریتانیا، کە بە باوک و سەرچاوەی زۆرێک لە ئاژاوەگێڕییەکانی جیهان دادەنرێت، زیلێنسکیی بانگ کرد و قەرزێکی ٢.٦ ملیار پاوەندی بە ئۆکرانیا دا بۆ بەردەوامبوونی لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا کە نزیکەی ٣.٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییە . ئەمەش بە واتای بەردەوامبوونی تێکچوون و گەورەبوونەوەی قەیرانەکان لە جیهاندا دێت.لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ باسێک لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاشت بوونی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا نەکرا. بە پێچەوانەوە، تەنیا جەخت لەسەر پشتگیریکردنی ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن کرایەوە و ئەم پارەیەش تەنها بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی بوو بۆ درێژەدان بە شەڕ.
زێلێنسکی، ئەم سەرۆکە نەزانە، کە لە سەرەتاوە بە یارمەتی ئەمانە بوو بە سەرۆکی ئۆکرانیا و بە ڕاوێژکاری ئەوانیش شەڕی تووشی ئۆکرانیا کرد.
#ئۆكرانیا
#تڕامپ
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
سەردەمی قارەمانە کارتۆنیەکەی دەستی چەپی جیهانی کۆتایی هاتووە. لە کاتی دەسەڵاتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، کە جێبەجێکەری پلانی چەپی جیهانی بوون، بینیمان کە ئۆکرانیایان کردە قوربانی پلانە چەپەڵەكانی خۆیان. بۆ ئەم کارە، کەسێکی کارتۆنی و لاواز بە ناوی زێلێنسکییان کرد بە سەرۆکی ئۆکرانیا و لە ڕێگای میدیاکانی جیهانەوە وەک قارەمانێک نیشانیان دا و بەكاریان دەهێنا بۆ بەرژەوندی خۆیان ، لە کاتێکدا ئەم شەڕە جیهانە تووشی قەیرانێکی گەورە کرد و هەروەها ئۆکرانیای کاول کرد. لێرەدا، ترامپ وەک هێزێکی نەتەوەیی دەیەوێت کۆتایی بەم یارییە بدات کە چەپی جیهانی دەستی پێکردووە و هێمایە کارتۆنییەکان یەک لە دوای یەک بخات و دەرگایەکی نوێ بۆ سەر هەموو جیهان بکاتەوە.
#تڕامپ
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
هەر وا کە پێشتر باس کرا ئەم پەیامەی ئۆجاڵان سەرەتای شەڕی دووبەرەکی پەکەکەیە و بەرەی قەندیل کە زۆربەیان ئێران لە پشتیانە هەرگیز ڕێگە نادەن کە ئەم پەیامەی ئۆجاڵان جێبەجێ بێت بە دڵنیایی قەندیل بە هەر پلان و تاکتیکێک بێت کە یەکێکیان بریتیە لە هێرش کردن بۆ سەر هێزەکانی تورکیا و زۆر کردنەوەی هەواڵی ساختەی شەڕ کە تورکیا هێڕش دەکاتە سەریان بە تەواوەتی دژی پەیامی ئۆجاڵان ڕادەوستن .
لە هەمان کاتیشدا نابێت لە بیر بکەین کە هەرگیز تورک و تورکیا نابێت بە برای کورد بە دڵنیایی دوای ئەم پەیامە نەک ئاشتی درووست نابێت بەڵکوو ئاگرەکە گەشتر دەبێت بەڵام کۆتایی ئەم شتە لاواز بوونی هێزی قەندیلە تا ڕادەی لە ناوچوون.
لە کۆتایی هێزێک کە بە قسەی یەک کەس درووست بێت یان لە ناو بچێت جێگای متمانە نییە و بە دڵنیاییش تاکە ڕێگای ڕزگاری کورد سەربەخۆیی کوردستانە نەک برایەتی گەلان
#عەبدوڵا_ئۆجاڵان
2 039
نوێترین وێنەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی
جێگای داخەوە كە دەبێت سەركردەكانی كورد لە ساڵی ٢٠٢٥دا وا لە بندەست و بەندیخانەكانی داگیركەردا بە ئەم شێوە كۆبوونەوە بكەن.
بە هیوای ئازادی كوردستانی گەورە.
#عەبدوڵا_ئۆجاڵان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
هەر وەک پێشتر کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە پەیامێکی ئاشتی لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجاڵانەوە ئاگربەستێک لە نێوان پەکەکە و تورکیا ڕاگەیەنرا و بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی پەکەکە دوو پۆلیسی تورکی کوشت و ئاگربەستەکە شکا. ئێستاش هەمان مێژوو دووبارە دەبێتەوە؛ لە دوای پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجاڵان بۆ تورکیا و سەردانی شاندێکی دەم پارتی بۆ هەولێر بۆ یارمەتیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان، دەبینین کە پەکەکە هێرشەکانی بۆ سەر تورکیا زیاتر کردووە. ئەمە نیشان دەدات کە بڕیارەکانی ئۆجاڵان و قەندیل دوو شتی جیاوازن. بەڵام شکاندنی ئاگربەستەکەی ئەمجارە بە دڵنیایی جیاوازییەکی زۆری هەیە و لەوانەیە بێت بە هۆی دووبەرەکییەکی قووڵ لە نێوان ئۆجاڵان و قەندیل و بە دڵنیایی لێرەشدا بەرەی عوسمانی و سەفەوی ئێران بە روونی دەردەکەوێت، و قەندیل بە پشتیوانی ئێران ئەم شەڕە گەورەتر دەكاتەوە.
#پەکەکە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
ماڵپەڕی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
ئەگەر زمانی دایکیم
بناغەی دەوڵەتەکەت دەلەرزێنێت
واتای ئەوەیە دەوڵەتەکەت لەسەر نیشتیمانی من دامەزراندووە
➖➖
If my mother tongue shakes the foundation of your state, it means you have built your state on my land.
➖➖
#mother_tongue #زمان_کوردی #زمان_دایکی
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
هەڵ لکردنی ئاڵای کوردستان لە لاەین وەرزشوانای کوردی باشووری کوردستان لە زانكۆی شاری سنە و وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب
بە هیوای کوردستانێکی ئازاد
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
دەم پارتی (پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان)لە باکووری کوردستانەوە هەڵگری پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاڵان بوون بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی
جێگای پرسیارە پەکەکە کە بە هەموو ڕاگەیاندنەکانی و ئەندامو سەرکردەکانیان هێرش دەکەنە سەر پارتی دێموکراتی کوردستان و هەر وەها لاواز کردنی هەریمی کوردستان بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم شتانە دەیان جار بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان پەنایان بۆ باشووری کوردستان بردووە ئەمە ڕادەگەینێت کە باشووری کوردستان سەرچاوەی چارەسەری هەموو کێشەکانی کوردستانی گەورەیە و سەرەڕای هەموو کەمو کورتییەکانییەوە سیاسەتێکی ژیرانەی بەڕێوە بردووە کە ئیستا دەتوانێت ڕەوڵێكی گرنگی لە ناوچەکە هەبێت و لە زۆربەی پلان دانانەکانی گرنگی جیهان بە شێۆوەی فەرمی بانگهێشت دەکرێت
باشترێکە هەموو کوردەکان ئەم ڕووداوانە لە پێش چاو بگرن و باوەڕ بە ڕاگەیاندنە درۆزنەکان نەکەن و بزانن کە باشووری کوردستان دەورێکی زۆر گرنگ و ئەرینیان نەک تەنیا لە کوردستانی گەورە بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستایش هەیە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
زۆر بە داخەوە هونەرمەند ناسر ڕەزازی بۆ جاری دووهەم لە شاری مەنچێستر ڕێگەی نەدا بە خەڵك ئاڵای كوردستان هەڵ بكەن
لە داهاتوودا لەسەر ئەم كارەی هونەرمەند ناسر ڕەزازی بە ڤیدیۆی زیاتر ڕوونكردنەوەتان بۆ دادەنین
#ناسر_ڕەزازی
#ئاڵای_كوردستان
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
بەداخەوە هونەرمەندی كورد ناسر ڕەزازی لە كۆنسێرتەكەی لە شاری لەندەن (٠١.٠٢.٢٠٢٥) لەبەر دڵی ئێرانییەكان ڕێگەی نەدا بە خەڵكی كورد ئاڵای كوردستان هەڵ بكەن و هەر وەها ئێرانی داگیركەر ڕێگەی نەدا خەڵك هەڵپەڕن
هیوادارین كاك ناسر ڕوون كردنەوە لەسەر ئەم كۆنسێرتە بدات
#ناسر_ڕەزازی
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
بەداخەوە هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە بریتانیا كونسێرت دادەنێت بە بەڕیوەبەری كۆمەڵێك فارسی فاشیست لە ژێر ناوی نشتەجێەكانی زاگرۆز و ڕۆژئاوای ئێران (غرب ایران) بۆ پەرە پێدان بە كەلتووری فارسی ئێرانی ئەمە بە ڕاستی جێگای داخە كە هونەرمەندانی وا بەناوبانگی كورد كارێكی وا ناحەز دەكەن و خەباتی چەند ساڵەی خۆیان و هەر وەها ناوزەندی كورد دەخەنە ژێر پرسیار .
بۆ تێگێشتن لە ئەم ڕاستییە دەتوانن بە چاو خشاندنێك بە ماڵپەڕ و كارەكانی ئەم گرووپە كە ئەم كونسێرتە بۆ ناسر ڕەزازی دادەنن شتەكانتان بۆ زیاتر ڕوون بێتەوە
و ئەم گرووپە پەیوەندیكی چڕیان لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری ئێران هەیە و بانگەشە بۆ ئێرانی بوون و كەلتووری ئێرانی دەكەن
#ناسر_ڕەزازی
لینكی ئینستاگرامیان
👇👇
https://www.instagram.com/sahba.academy?igsh=aG84Y2wyZXhwbGZ5
لینكی تێكت كڕین سەرەنجی نووسینەكە بدەن
👇👇
https://deerevents.com/farajalipoor-nasserrazzazi/
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
ئەفسانەی حەسەن خەیری كە گوایە عەتا تورك هێنای بۆ ناو پارڵەمانی توركیا و حەسەن خەیری بە جلی كوردییەوە وتی ئێمەی كورد دەوڵەتی كوردیمان ناوێت و دەمانەوێت لەگەڵ برا توركەكانمان لە چوارچێوەی توركیا بین و پلانی سەربەخۆیی كوردستان بە ئەم شێوە لەناو دەچێت و دوایش لەبەر ئەوە جلی كوردی لەبەر كردووە لە سێدارەی ئەدەن
ئیستا عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەر بە هەمان قسە و دروشم خەریكە كورد دەكاتەوە بندەستی توركیا و هەر هەمان پلانیشی بۆ كوردەكانی بەشەكانیتریشی داناوە كە دەبێت كورد بندەستی داگیركەر بێت كە ئەمە ڕێك قسەكانی ئەوجاڵانە ، ئەوە وا جێگای سەرەنجە ئەوەیە كە پەكەكە چەندین ساڵە هەموو ئەو كەسانە لەگەڵی نین بە حەسەن خەیری بوون تاوانباریان دەكات بەڵام ئیستا ئەو حەسەن خەیری كە یەك ئەفسانە بوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان كردی بە ڕاست و خۆی دەكات بە حەسەن خەیری سەردەم هەركەسیش ڕخنەی لەسەر ئەم نووسینە هەیە پێش ڕخنە گرتن باشترێكە سەیرێكی چیرۆكی حەسەن خەیری بكات
#عەبدوڵڵا_ئۆجەلان
#حەسەن_خەیری
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
2 039
فەرشاد گردەكانە پاڵەوانی كوردی خەڵكی كرماشان لە وەرزشی جیوجیتسۆی بووە بە یەكەمی ئۆرووپا و بە شانازیەوە ئاڵای كوردستانی بەرز كردەوە و میداڵای زێڕی خۆی پێشكەش كرد بە ڕۆژئاوای كوردستان
نموونەت زۆر بێت و جێگای شانازیت بۆ كوردستان
#فەرشاد_گردەكانە
لاپەڕەی توویتری كوردانە
لاپەڕەی ئینستاگرامی كوردانە
لاپەڕەی تێلگرامی كوردانە
