en
Feedback
Kurd Artist

Kurd Artist

Open in Telegram

Kurdistan Art & Artist Media Agency • linktr.ee/KurdArtist

Show more
342
Subscribers
+124 hours
-37 days
+830 days
Posts Archive
هیچ شتێك نییە لە ئەوروپا بە ناوی شانۆی شەقام، "پێرفۆرمانس"یش شانۆی شەقام نییە و لە هۆڵی تایبەتیدا نمایش دەکرێن. پێرفۆرمانس هونەرێکی نوێ نییە، بنەماکانی دەگرێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردووی تەوژمە ئەڤانگاردەکانی ئەمەریکا و هەندێك شانۆکاری ئەوروپی. بنەماکانی جۆرێک لە شانۆی شەقام دەگەڕێتەوە بۆ شەست و حەفتاکانی شانۆی "چەوساوەکانی" (ئۆگۆستۆ بۆوەڵ)ی ئەمەریکای لاتین. "بۆوەڵ" خۆی خەڵکی بەرازیل بوو، بەڵام لە تاراوگە لە وڵاتی پۆرتوگال دەژیا. شانۆی چەوساوەکان شانۆیەکی سیاسیی بوو، زیاتریش لە هۆڵەکاندا نمایش دەکرا، نەك لەسەر شەقامەکان. هەندێك لە نمایشەکانییان لە شوێنە گشتییەکان، وەك کارگە و باخچە گشتییەکان، هەندێك جاریش سەر شەقامەکان نمایش کردووە. لە شەستەکاندا (شانۆی زیندووی) ئەمەریکی و "ژۆلیان بێک" بەشێک لە نمایشەکانییان لەسەر شەقام و باخچە گشتییەکانی ئەمەریکادا نمایش دەکرد؛ ئەم شانۆیە تەواو سیاسیی بوو، کە پیتەر بروک چووە نیۆرک و نمایشەکانی بینین، ئەویش نمایشێکی بە درێژایی شەوێک لە یەکێک لە پارکەکانی نیۆرکدا نمایش کردووە. پێرفۆرمانس شتێکی ترە و زۆرجار لەسەر کاردانەوەی بینەرەکانییان کار دەکەن. ئیتر تۆ، کە لە ژیاندا ئەوروپات نەدیوە، چۆن هەر لەخۆتەوە قسە دەکەیت و تیۆرە بۆ پێرفۆرمانس و شانۆی شەقام دەکەیت؛ لە ئەوروپا وایە و لە ئەوروپا وا نییە؟! • دانا ڕەئووف | @KurdArtist

• بێ شرۆڤە • گوندی سیدەک لە ورمێ | @KurdArtist

ئاسۆ کانەبی هونەرمەندی شێوەکار: پێشکەش بە ڕۆحی شۆڕشگێری کوردستان «طاهـيرى خەليلى» ڕۆحی شادبێت... | Aso Gallery | @KurdArtist

• هەرێمی کوردستان لە شەو... | @KurdArtist

سەبارەت بە فیلمی 1988 | @KurdArtist

هونەرمەند، تاهیر خەلیلی لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد تاهیر خەلیلی یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1956 لە شاری بۆکان لەدایكبووە، هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی و میوزیکی هەبووە و کاریگەربوونی بە گۆرانییەکانی محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەك، تاهیر تۆفیق، عەلی مەردان و محەمەد ساڵح دیلان، وایکرد لە تەمەنی 15 ساڵیدا یەکەم گۆرانی بڵاوبکاتەوە، دوابەدوای ئەوەش چەند بەرهەمێکی لە تەلەفیزیۆنی مەهاباد تۆمارکرد کە بریتی بوون لە: دەنگ و رەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان، پاشان لە تەلەفیزیۆنی تاران لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆنسێرتێکی ئەنجامدا. جگە لەوەی هونەرمەند بوو، تاهیر خەلیلی پێشمەرگە بووە و زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاوکردووەتەوە و بەناوبانگترینیشیان گۆرانیی "لە قەندیلی سەربەرزەوە" بوو. | @KurdArtist

| لە رۆژهەڵاتی کوردستان: تەکنەلۆژیا و خراپی دۆخی ئابووری هۆکاری کەم بووەوە فرۆشی کتێب | @KurdArtist

‎ هەڵبژاردەی شیعرەکانی مامۆستا «فەرهاد پیرباڵ» لە وەرگێرانی «شووک» و «پشتیوان بابەکر» ئێستا بەردەستە، بۆ داواکردنی پێشوەخت کە
‎ هەڵبژاردەی شیعرەکانی مامۆستا «فەرهاد پیرباڵ» لە وەرگێرانی «شووک» و «پشتیوان بابەکر» ئێستا بەردەستە، بۆ داواکردنی پێشوەخت کە بڕیارە کتێبەکە لە مانگی تەمووزی 2024 لەلایەن دەزگای دیپ ڤێڵەمی ئەمریکاوە بڵاوبکرێتەوە. لێرەوە دەتوانن داوای بکەن: store.deepvellum.org | @KurdArtist

• کۆتا ڕۆژی نمایش • میوانێکی دوور 2/12/2023 | @KurdArtist
• کۆتا ڕۆژی نمایش • میوانێکی دوور 2/12/2023 | @KurdArtist

ئەوەی رۆژێ منی ناسی بە مەرگی کسپەی ناکاوم لەناو دڵیا پەڵەی داخەم وەکو لێشاوی خوێناوم ژیام و دەست بە رەنگینی دڵم چاکەی لە باوە
ئەوەی رۆژێ منی ناسی بە مەرگی کسپەی ناکاوم لەناو دڵیا پەڵەی داخەم وەکو لێشاوی خوێناوم ژیام و دەست بە رەنگینی دڵم چاکەی لە باوەش گرت کە مردیشم ھەموو عالەم لەسەر تەرمم گوڵی ھەڵڕشت ھۆنراوەی شاعیری گەورەی کورد «شێرکۆ بێکەس» بۆ ساڵیادی مەرگی «نوری گوڵاڵە» 1978/11/25 | @KurdArtist

نزیک لە ئەدەب و نزیکتر لە گۆران گۆران، پشتکردنە شیعری کلاسیک و گەڕانەوە بۆ ناو ڕۆحی سروشتی کوردبوون. هەڵچنینی دیوارێکی نوێ لە ئەدەبی کوردیدا. گۆران، ڕزگارکەری زمانی کوردی لە زیندانی زمانەکانی دەرودراوسێدا | @KurdArtist

کچێکی تەمەن 20 ساڵی کورد بە 6 زمان توانای قسە کردنی هەیە: ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی، کۆری و ئیسپانی | @KurdArist

هاووڵاتییەکی ئەمریکی چوار ساڵە لە کوردستانە و لە قەزای ڕواندز ژیان بەسەر دەبات و فێری زمانی کوردی بووە... | @KurdArtist

لە زیرەکترین رۆبۆتی جیهان سەبارەت بە پرسی کورد پرسیاری لێ دەکەن «ئایا کورد دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی؟» | @KurdArtist

چیرۆکی عاشقترین پیاوی کورد! | @KurdArtist

قەرە فاتم ژنە چاو نەترسەکەی کوردستان | @KurdArtist

گەنجێکی کورد بەڕێوەبەرە لە کۆمپانیای فەیسبووک | @KurdArtist

پرۆفیسۆر «ڤاتان کاڤاک» زانایەکی کورد لە زانستگەی دیجلە، گەیشتە ئەنجامێکی گرنگ لەسەر لێکۆڵینەوەی 14 ئێسکی مرۆڤ کە 12,000 ساڵ کۆنن، ئەنجام لێکۆڵینەوەی ئێسکەکان پیشانی دەدات کە کوردن! ئەمەش دەبێتە کۆنترین مێژوو بۆ بوونی کورد لە ناوچەکە و هەموو ئەو درۆیانەی کە دەکرا کورد لە ئاسیاوە هاتبێ پاش دەخات. | @KurdArtist

گەنجێکی کورد، پاش 8 ساڵ ئەگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی... | @KurdArtist

بۆچی پێویستمان بە یۆتۆپیایە کورد بۆچی لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیایی دەترسێت؟ بۆچی ئەگەر تەنانەت لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیاییش نەترسێت
بۆچی پێویستمان بە یۆتۆپیایە کورد بۆچی لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیایی دەترسێت؟ بۆچی ئەگەر تەنانەت لە بیرکردنەوەی یۆتۆپیاییش نەترسێت کردەوەی یۆتۆپیایی نییە؟ بۆچی یۆتۆپیا هەمیشە لای ئێمە، سووک دەبینرێ، بە خەونی خۆش، دەشوبهێنری و هەوڵ دەدرێ بە بیرۆکەی دیستۆپیایی، سنووردار بکرێت؟ بۆچی گومان دەخرێتە سەر یۆتۆپیاو خولیای سیاسی بەرەو ئەمری واقیع دەبات و ڕێنوێنی دەکات بۆ چوارچێوەو قاڵبێکی قەتیسکراو؟ بۆچی تەنانەت مرۆڤێکی کورد کاتێک بیهەوێ لە دەرەوەی ئەم چوارچێوە بیر بکاتەوە یان بیباتە بواری کردەیی، تا ئاستی گول بوون و مرۆڤی مەترسیدار، دەبردرێ؟ ئایا ئاڵۆزی هەمیشەیی و سەرلێشێواوی کورد، کوشتنی یۆتۆپیاو تەسلیم بوون بە دیستۆپیا نەبووە؟ ئایا جیهانی گەشەسەندوو، بەرهەمی مرۆڤگەلێک نەبووە کە بیرۆکەو کردەوەی یۆتۆپیاییان بووە؟ ئایا جیهانی دیستۆپیایی بۆ مرۆڤ -بە تایبەت کورد- تاریک و نەفرەتی و مەترسیدار نییە؟ ئەگەر وایە بۆچی نەوە دوای نەوە، دەرخواردی ئێمە دراوە؟ نابێ لە بیرۆکەی یۆتۆپیایی و کردەوەی یۆتۆپیایی بترسێین. دیستۆپیا هیچی لێ شین نابێ... ئەم وتارە بخوێنەوە: Why we need Utopias, Kristen Godsee, Current Affairs, 2023