cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس

رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو ایمیل [email protected] فیسبوک [email protected] تلگرام https://t.me/jinkoshno اینستاگرام zhinkoshno بەرێوبەر ( مدیر ) @taherhemati @Baxevansh9

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
205
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

‍ وەرگرتنی دوبارەی مۆڵەت و هەندێک ئاڵوگۆڕی نوێی ئەنجومەن. هاونیشتمانیان،ژینگەدۆستان، فەرمانگە و بەرپرسانی دەوڵەتی و ئیدارێکان، NGO و ڕێکخراوە مەدەنی و پیشەییەکان، بەردەنگ و خۆشەویستانی ئەنجومەن وێرای خۆشەویستی و ڕێز و حورمەتمان بۆ ئێوەی هێژا، پاش ئەزموون و خەباتێکی چەندین ساڵە و بەردەوامی لەو ئەرکەی کە وەک ژینگەدۆست بۆمان دیاریکرابوو، بەداخەوە لەرووی یاسایی ئیزمان نەما و مۆڵەتی چالاکیمان ماوەی دیاریکراوی بەسەرچوو. بۆیە حەول و چالاکییەکانمان تۆزێک کەمتر بوو وبەشێوەی گونجاو و چاوەڕوان کراو نەمانتوانی درێژە بە بەرپرسیارەتی خۆمان بدەین. هەر بەم هۆیە کار و چالاکێکانی ئەنجومەن قەتیسما و بۆ زەمەنێک بۆشایی هاتە ئاراوە. بە هەوڵی دوستان و ئەرکناسی چەند خۆشەویستێک قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و کوڕد گوتەنی شانمان دایەوە بەر وبەشێوەیەکی جیددی بەدوای وەگەرخستنەوەی بنکە و چالاکییەکانمان کەوتین. دوای سەختی و مامدوو بوونێکی زۆر ئیزنی دووبارە وەرگیرا که سەرلەنوێ پێرەو و ئەساسنامەی نوێ پەسەند کرا کە ئامانجی ئەو ئاگاداریە باس کردنە لەسەر هەندێک وردەکاری موڵەتی نوێ. سەرەتا ناوی ئەنجومەنی ژینگەدۆستانی ژینکۆ گۆردرا بۆ ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس (کیلەشین پویان سبز زاگروس).رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس بە ژمارەی 64 تاپۆ کرا، پێناسەی میللی 14010037131 کە لە رۆژی 29ی گولانی ساڵی 1400 دا بووە کە لەمە به دواوە له ژێر ناوی نوێ کار دەکەین. چوارچێوەی چالاکێکان هەموو ڕەهەندەکان له خۆوە دەگرێت بۆ نموونە: پەروەردە و بەشی فێرکاری و هێنانی فەرهەنگی متمانە و‌بە یەکەوە کار کردن لە کۆمەڵگای ئامانج، گۆڕینی ڕوانینی دژ به ژینگە و پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و ئاگاداری خەڵک لە پیسکەرەکانی جەو و هەوا. بەشداری کردن لە کۆڕ و کۆڕبەند و ڤیستیواڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران . هەروەها ئاگادارتان دەکەینە که لۆگۆی ڕێخراوە و ئەنجومەن گۆڕدرا و لۆگۆی ئێستا کە سنجاقی ئەو بابەتە دەکرێت. هیوادارین که لاپەرە و وەرزی نوێمان پڕدەسکەوتتر و سەرکەوتووتر لە ئەزموونی ڕابردوو بێت و کەم م کوڕی و تەجروبەی پێشوو هاندەر و هەوێنێک بێت بۆ هەوڵ و هەنگاوی گەورەتر. هیوای ژیانێکی تەژی لە جوانی و نیشتمانێکی ئاوەدان. بەشی ڕاگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس ۲۴ خەرمانان @kszshno
Show all...
attach 📎

کانال تلگرام قبل بەصورت آرشیو باقی خواهد ماند و از این به بعد مطالب را در کانال تلگرام کیله شین پویان سبز زاگرس دنبال کنید. @kszshno
Show all...
کاناڵی تێلێگرامی پێشوو وەک ئاڕشیو دەمێنێتەوە و لەمەبەدواوە لە کاناڵی تێلێگرامی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس بابەتەکان ببینن. @kszshno
Show all...
⭕️ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی شەشەمین خوڵی هەڵبژاردنی چاوەدێر و دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەڕی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس. ڕێکەوتی ۲۴ی خەرمانان بە بەشداری ئەندامان لە هۆڵی موجتەمەع فەرهەنگی شاری شنۆ کۆڕی دانیشتنی ساڵانە پێکهات. سەرەتا بەگەرمی بەخێرهێنان ئاراستەی بەشداربووان کرا . پەیامی دەستپێکردنەوەی‌ چالاکی و ژیانەوەی دووبارەی بنکە لە لایەن کاک ڕەشید ناسرزادە خوێندرایەوە که کاکڵی ئەو نوسراوەیە بریتی بوو لە کاوڵکاری مرۆڤ و کەمتەر خەمی دەسەڵات و فاکتەرە گرینگەکان لە ڕەوتی ژینگەپارێزی. دواتر پەردەلادان لە لۆگۆ و ناوی نوێی بوو کە ئەرکەی پێشکەشکاری ئەم بەشی ئەسپێردرابوو بە کاک قادر ڕەسووڵ‌فات. لەو بەشەدا بەرێزیان سرنجی بەش داربووانی ڕاکێشا بۆ سەر ئاڵوگۆڕییە نوێیەکان . لە بەشی سێهەمی بڕگە دا سەرەتا ئاوڕێک درایەوە سەر چالاکییەکانی دووساڵی ڕابردووی ئەنجومەن و خەسارناسی ئەو دەورەیە که بە شێوەی پاورپۆینت لەلایەن کەریم عەلیزادە پێشکەش کرا. ئەوەی جێگای ئاماژەیە کە ئەندامان به باشی خاڵە لاوازەکانی ئەنجومەنیان دەزانی و بە پەرۆشەوە باسیان لێدەکرد. پاش وڵام دانەوەی دەستەی بەڕێوبەری پێشوو بڕگەی یەکەم کۆتایی پێهات و برگەی دووهەم پاش وتاری کاک ڕەحیم سەلامەت و کاک تاهیر هیممەتی، بەشی ناساندنی بەربژێرەکان و وەڵامدانەوەی هەندێک پرسیار لە ڕەهەندی جۆراوجۆر وەک پرسی ژنان، پەروەردە ، ئاو و ...... درێژەی بە ڕەوتی دانیشتنەکە هێنا دوای بڕگەی دووهەم پسوڵەی دەنگدان بڵاوکرایەوە و ئاکامی هەڵبژاردن خوێندرایەوە. هەر یەک لە بەڕێزان کەریم عەلیزادە قادر ڕەسووڵفات فەتاح سلێمانی فەڕشاد ڕەسووڵیان ڕەحیم سەلامەت وەک دەستەی بەڕێوبەری هەڵبژێردران و کاک ڕەشید ناسرزادە وەک چاوەدێر دەنگی هێنایەوە. شایانی باسە کاک کامیار عوقابی وەک ئەندامی جێگری بەڕێوبەری و کاک تاهیر هیممەتی وەک ئەندامی جێگری چاوەدێر دیاریکران. لە کۆتایی دا پاش دابەشکردنی شیرینی، شیرینی بەڕێوبەرچوونی هەڵبژاردنێکی ساغ و نوێژەن کردنەوەی ئەنجومەن زۆرتر بوو و بەشداربوان مالئاواییان لە یەکتر کرد. لەم ڕاپۆرتە به پێویستی دەزانین سوپاسی سەرجەم ئەندامان بکەین که کاتیان تەرخان کرد و هەل و مەرجی گۆڕان و پێشکەوتن دەقۆزنەوە و بە باوەڕەوە دەڕواننە ئەو ڕێچکەیەی که گرتویانە. ۲۴خەرمانان بەشی ڕاگەیاندنی تەڤگەڕی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس @jinkoshno
Show all...
attach 📎

وەرگرتنی دوبارەی مۆڵەت و هەندێک ئاڵوگۆڕی نوێی ئەنجومەن. هاونیشتمانیان،ژینگەدۆستان، فەرمانگە و بەرپرسانی دەوڵەتی و ئیدارێکان، NGO و ڕێکخراوە مەدەنی و پیشەییەکان، بەردەنگ و خۆشەویستانی ئەنجومەن وێرای خۆشەویستی و ڕێز و حورمەتمان بۆ ئێوەی هێژا، پاش ئەزموون و خەباتێکی چەندین ساڵە و بەردەوامی لەو ئەرکەی کە وەک ژینگەدۆست بۆمان دیاریکرابوو، بەداخەوە لەرووی یاسایی ئیزمان نەما و مۆڵەتی چالاکیمان ماوەی دیاریکراوی بەسەرچوو. بۆیە حەول و چالاکییەکانمان تۆزێک کەمتر بوو وبەشێوەی گونجاو و چاوەڕوان کراو نەمانتوانی درێژە بە بەرپرسیارەتی خۆمان بدەین. هەر بەم هۆیە کار و چالاکێکانی ئەنجومەن قەتیسما و بۆ زەمەنێک بۆشایی هاتە ئاراوە. بە هەوڵی دوستان و ئەرکناسی چەند خۆشەویستێک قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و کوڕد گوتەنی شانمان دایەوە بەر وبەشێوەیەکی جیددی بەدوای وەگەرخستنەوەی بنکە و چالاکییەکانمان کەوتین. دوای سەختی و مامدوو بوونێکی زۆر ئیزنی دووبارە وەرگیرا که سەرلەنوێ پێرەو و ئەساسنامەی نوێ پەسەند کرا کە ئامانجی ئەو ئاگاداریە باس کردنە لەسەر هەندێک وردەکاری موڵەتی نوێ. سەرەتا ناوی ئەنجومەنی ژینگەدۆستانی ژینکۆ گۆردرا بۆ تەڤگەری کێلەشینی سەوزی زاگرۆس (کیلەشین پویان سبز زاگروس). تەڤگەری کێلەشینی سەوزی زاگرۆس بە ژمارەی 64 تاپۆ کرا، پێناسەی میللی 14010037131 کە لە رۆژی 29ی گولانی ساڵی 1400 دا بووە کە لەمە به دواوە له ژێر ناوی نوێ کار دەکەین. چوارچێوەی چالاکێکان هەموو ڕەهەندەکان له خۆوە دەگرێت بۆ نموونە: پەروەردە و بەشی فێرکاری و هێنانی فەرهەنگی متمانە و‌بە یەکەوە کار کردن لە کۆمەڵگای ئامانج، گۆڕینی ڕوانینی دژ به ژینگە و پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و ئاگاداری خەڵک لە پیسکەرەکانی جەو و هەوا. بەشداری کردن لە کۆڕ و کۆڕبەند و ڤیستیواڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران . هەروەها ئاگادارتان دەکەینە که لۆگۆی تەڤگەر و ئەنجومەن گۆڕدرا و لۆگۆی ئێستا کە سنجاقی ئەو بابەتە دەکرێت. هیوادارین که لاپەرە و وەرزی نوێمان پڕدەسکەوتتر و سەرکەوتووتر لە ئەزموونی ڕابردوو بێت و کەم م کوڕی و تەجروبەی پێشوو هاندەر و هەوێنێک بێت بۆ هەوڵ و هەنگاوی گەورەتر. هیوای ژیانێکی تەژی لە جوانی و نیشتمانێکی ئاوەدان. بەشی ڕاگەیاندنی تەڤگەری کێلەشینی سەوزی زاگرۆس ۲۴ خەرمانان @jinkoshno
Show all...
attach 📎

ڕیزبەندی ڕۆژی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوبەری. پێکهاتوو له سێ برگە: یەکەم بەخێرهاتن و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەن سەبارەت بە کردنەوەی کۆنگرە و هەڵدانەوەی لۆگۆ و ناوی نوێی ئەنجومەن و ئاوڕێک له کارەکانی دەوری پێنجەم (پاورپۆینت) و خەسار ناسی ئەو دەورەیە. دووهەم باسێکی تایبەت ئەگەر کەس یان کەسانێک کە پێیان خۆش بێت وەک وتار و دواتر ناساندنی بەربژێرەکان و قسەی بەربژێرە نوێیەکان و وەڵامدانەوەی هەندێک پرسیار . ئانتراک و حەسانەوە یەکەم. و بڕگەی سێهەم هەڵبژاردن و ئاکامی ئەو دانیشتنە. ئانتراکی کۆتایی و ماڵئاوایی. ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆ @jinkoshno
Show all...
وێرای سڵاو و رێز خزمەت دۆستانی خۆشەویست به پێی ئاگاداری پێشوو سەبارەت به هەلبژاردنی دەستەی نوێی بەرێوبەری ژینکۆ پێتان رادەگەیەنین که رۆژی ٤شەممه ٢٤ی خەرمانان هەلبژاردنی ئەنجومەن کاتژمێر 4:15 خولەکی ئێوارێ (به کاتی فەرمی) له هۆلی فەرهەنگ و ئیرشاد (مجتمع فرهنگی هنری) بەرێوە دەچێت. داوا له سەرجەم ئەندامان دەکەین بەشداری ئەو رێورەسمه بن. جیا له هەلبژاردنی بەربژێرەکان ، خەسارناسی ئەنجومەن و پرس گەلی لەم بابەتەمان دەبێ. تکایه له کات و ساتی دیاریکراو ئامادە بن. بەشداریتان دەرخەری هەست کردن به بەرپرسیارەتیتانه. بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی @jinkoshno
Show all...
اعتراض اهالی روستای ئاسناوێ بە ادامه برداشت شن و ماسە از بستر رودخانە گادر ساعتی پیش اهالی روستای ئاسناوێ با حضور در محل برداشت گسترده شن و ماسه توسط یک شرکت پیمانکار از ادامه برداشت جلوگیری کردند. اهالی روستای ئاسناوێ می گویند برداشت گسترده شن و ماسه از بستر رودخانه گادر باعث خشک شدن چاههای آب این روستا شده است. انجمن دوستداران محیط زیست ژینکو @jinkoshno
Show all...
🔴 بازدید اعضای شورای اسلامی،سرپرست شهرداری،انجمن ژینکو،و رسانه رووداو شنو از محل تعیین کمپ جمع آوری سگ های ولگرد 🔹 به گزارش روابط عمومی شورای اسلامی و شهرداری امروز از تعیین محل کمپ سگهای ولگرد بازدید شد 🔹در این بازدید ضمن تعیین محل و چگونگی ساخت این کمپ، از کلیه نهاد های مدنی و مردمی جهت ساماندهی سگهای ولگرد درخواست همکاری نمودند و ابراز امیدواری کردند که با احداث این کمپ محضل سگهای ولگرد در شهر اشنویه حل خواهد شد. #بازدید #کانی_شیلان ۱۷ شهریور 🔴 انجمن دوستداران محیط زیست ژینکو @jinkoshno
Show all...
قەندیل پەروەردەی کردم تا ئێڤەرێست ببەزێنم. ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆ @jinkoshno
Show all...