شابەیتی کوردی
Open in Telegram
ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کاناڵ: @Kamil_kasnazani
Show more1 881
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-230 days
Posts Archive
1 881
Repost from شابەیتی کوردی
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین
مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆی تیژ ئەکا بۆ سەربڕین
گیان ئەوا دەرچوو، بڵێ لاکاتەوە
با شەرەفیابی تەماشایی ببیــن
باغی حوسنە تەلعەتت، لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم ، هەڵفڕین
شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چیــن
چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا ؟
یا بفەرموو بمکوژن، یا بێژە بین
خۆ نییە یەک لەحزە ئەی (زاری) نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر، سەد بریــن
ـــــــــــــــــــــــ
#زاری
#مەلا_کەریم_زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نەونەمام! فەسڵی بەهار و
جەژنی قوربان هاتەوە
مەوسیمی سەیر و تەوافە
بۆچی نەتبینم ئەمن!؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#موخلیس
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
1 881
دەترسم بمکوژێ
ئەم دەردە
بێ تۆ
ــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــ
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
#Dîwarnûs
@shabeytikurdi
1 881
Repost from شابەیتی کوردی
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم
لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
#ڕەمەزانی_پیرۆز
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
بە ماچی لێوت ڕۆژوو ئەشکێنم
حەقی ڕابردوو لە تۆ ئەسێنم
ـــــــــــــــ
#عەلی_کەسنەزانی
#حەیات
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــ
بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی
منیش ئەبرۆیی یارم_
_دی و
چووم وتم قازی
بە حەق ماھی نەوم دی
ــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
عوششاقی جگەرسووختە هەر
حەسرەتە بەشیان
لوتفی نییە مەعشووقە
لەبۆ عاشقی فانی
ــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەگەڵ دەنگی پیاوێک بە ئاگا دێمەوە دەپرسێ:
یارمەتییە ئەو کورسییە ببەم؟
بەبێ ئەوەی بە خۆم بزانم، دەبینم دوو کورسیم بردووە، یەکێک بۆ خۆم، یەکێکیش تا بیرم نەچێ چەندە بێ تۆم.
ـــــــــــــــــ
تەلعەت تاهیر
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
خۆشم دەوێی
خۆشەویستیت
گێچەڵەکە و
لە دنیادا یەخەم دەگرێت
خۆشم دەوێی
خۆشەویستیت
دڵنیامە
چەقۆیێکە و
لەسەر ڕێگا سەرم دەبرێت
ـــــــــــــــــــــــــــ
#خدر_کۆساری
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
من أعطاك عذراً
زائفاً للرحيل...
أعطه ألف شكر لعدم البقاء...
هەرکەس یەک بیانووی
هێناوە بۆ رۆیشتن
تۆ هەزار جار ماڵاوایی لێبکە
بۆ نەمانی!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#نزار_قەبانی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئارەقی سەر ڕوومەتت
ئابی حەیاتە، زەمزەمە
هەر کەسێ نۆشی بکا
تا ڕۆژی مەحشەر نامرێ
ـــــــــــــــــــــــــــ
#زێوەر
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
سەر و سامانمت پرسی
مەپرسە
سەری تۆ خۆش،
نە سەر ماوە،
نە سامان
ــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
@shaneytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
یا چۆن بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی ناو دارستان؛
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی ، خۆشم ئەوێی!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
Repost from شابەیتی کوردی
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
ئەم کاتەتان باش
من ناوم 'ناڕەزاییە'، لەدایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەرییم
لێرە بەدواوە.. . من سەر بە هۆزی بێدەنگیی نیم
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتا هەتایی چاوەڕوانیی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم....
ــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
شەوی یەلدا، لە بەزمی دڵبەرا
هەرگیز چرام ناوێ
لە تۆی فانووسی پیراهەن
تەنی وەک شەمعی کافوورە
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق
ئەر شەوی یەلدا بڕۆم
زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم
هەتا دەستگیرمە
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
بە فیکری مووشکاف ئەمشەو
قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی
بەقەد تاری نەبوو یەلدا
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
1 881
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
شەوی یەلدایە یا
دەیجوورە ئەمشەو؟
کە دیدەم دوور لە تۆ
بێ نوورە ئەمشەو
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
