en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Open in Telegram

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
7 226
Subscribers
No data24 hours
-577 days
+43430 days
Posts Archive
لە وێنەکە گەڕێن، مەرج نییە نمرەی ٧٥ی ڕێک وەرت بگرن، لەو نمرەیەوە ئەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن و داواکاری وەرگرتن بنێرن، بەڵام دواتر ئەکەوێتەوە سەر منافەسە و بە گوێرەی کورسیی و نمرەی قوتابییەکان وەرتان ئەگرن. بۆیە وریای ئەو خاڵە بن، مەرج نییە ٧٥ی ڕێک یەکسەر وەرگیرێی. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
16 Aug, 08:07

کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکارا
کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێتەوە و فۆڕمی تۆمارکردن لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆ بڵاودەکرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، وەرگرتن بۆ سێ بەشی زانستی دەبێت، کە بریتین لە بەشەکانی (سایبەرسکیوریتی، توێژینەوەکانی هەواڵگری، و توێژینەوەکانی ئاسایش). سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن، کۆلێجەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا ئەو دەرچووانەی قۆناغی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە کۆنمرەی گشتییان لە 75 بەرەو سەرەوەیە. هاوکات، پرۆسەی وەرگرتنی کۆتایی راستەوخۆ نابێت، بەڵکو خوێندکار دەبێت قۆناغەکانی (تاقیکردنەوەی زانستی و توانستی) و (چاوپێکەوتنی راستەوخۆ) بە سەرکەوتوویی ببڕێت. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
16 Aug, 08:06

ئارەزوومەندان و خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، لەسبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی
ئارەزوومەندان و خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، لەسبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی (١٦ی ئابی ٢٠٢٦)ەوە تا (٢٨ی ئاب) دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردن وەربگرن. پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت🔻 أ- دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی: 🔸خوێندکار دەبێت دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، بەشی (زانستی یان وێژەیی)بێت. دەرچووی هەردوو ساڵی خوێندنی (2024–2025) و (2025–2026) بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێجێک یان پەیمانگایەک وەرنەگیرا بێت و بەڵێننامەی پڕ نەکردبێتەوە. 🔸پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. 🔸خوێندکار دەبێت لەدایکبووی ساڵی (2001) یان سەرووتر بێت. 🔸پێویستە تێکرای نمرەی خوێندکار لە (55%) کەمتر نەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز بۆ سیستەمی (ئاسایی) و (50%) بۆ سیستەمی (پارالێڵ). 🔸لەکاتی پێشکەشکردندا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (60%)ی نمرە لەسەر کۆنمرە و (40%)ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللیاقة البدنية) دەبێت، بە مەرجێک لە لێهاتوویی توانستی دەرچووبێت. 🔸دەبێت خوێندکار بەرزیی لە (165)سم بۆ کوڕ و (155)سم بۆ کچ کەمتر نەبێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە پشکنینی تەندروستی گشتی دەرچووبێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی جەستەیی (اللياقة البدنية) و (تەکنیکی کارامەیی، مەهاری)دا لە نیوەی نمرەی سەرجەم تاقیکردنەوەکان زیاتر بەدەست بهێنێت. 🔸دەبێت خوێندکار جلوبەرگی تایبەت بە وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتن لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی تێیدا ئەنجامدەدرێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە کاتی پشکنینی تەندروستیدا کە ئەنجامی دەدات، هەموو دۆکیومێنتەکان وەک (پشکنینی دڵ، سۆنەری هەناو، پشکنینی گورچیلە، پشکنینی کۆئەندامی هەناسە، پشکنینی پێست، پشکنینەکانی خوێن و ڕێژەی هیمۆگلۆبین و چەوری و شەکر) بهێنێت. 🔸دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی ڕەسەنی کوردستان بێت و لایەنی کەم دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت. ب- دەرچووانی پەیمانگاکان: 🔸(یەکەم و دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگاکانی وەرزش لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لە بەشی پەروەردەی وەرزشی وەردەگیرێن. تایبەت بە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی پەیمانگا (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارەلێل) وەردەگیرێن، و هەروەها ڕەچاوی سنووری جوگرافی دەکرێت لە کاتی وەرگرتندا. 🔸دەرچووانی پەیمانگاکانی وەرزشی (حکومی)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی (2025–2026) مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بە مەرجێک تێکرای نمرەی پەیمانگاکان لە (60%) کەمتر نەبێت. ئەگەر تێکرای نمرەی پەیمانگا لە (60%) کەمتر بوو تا کۆنمرەی (55%)، ئەوا بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن و دەرچووانی پەیمانگە (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت. 🔸ڕێژەی (5%)ی کورسییەکانی وەرگرتنی پاڵەوانان بۆ دەرچووانی پەیمانگا وەرزشییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەبێت. 🔸دەبێت پێشکەشکار دەرچووی ساڵی خوێندنی (2025–2026) بێت، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەکی (حکومی و ناحکومی) وەرنەگیرا بێت. 🔸دەرچووانی بەشە پیشەییەکان مافی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی فۆرمی داواکارییان هەیە، بە مەرجێک پێداویستی و مەرجەکانی وەرگرتن کە دیاریکراوە لەلایەن زانکۆ و بەشە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ بکەن. ♦️لە کاتی وەرگرتنی فۆرم، خوێندکار 2 وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت. تێبینی: ♦️ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە ئێستاوە فۆرم وەربگرن. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
15 Aug, 15:57

Voice message01:40
14 Aug, 12:07

Voice message10:50
14 Aug, 12:06

Voice message01:09
14 Aug, 10:06

photo content
13 Aug, 13:40

📮خەڵکی خانەقین و دووزخورماتوو و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان بخوێنن. سەیری ئەو وێنانەی و نووسینەکانی سەرەوە بکەن.⬆️⬆️⬆️ ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
13 Aug, 04:08

photo content
+1
13 Aug, 04:08

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانەوە ١. لە شاری دوزخورماتوو لە بەشی خوێندنی کوردی، دابەشکر
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانەوە ١. لە شاری دوزخورماتوو لە بەشی خوێندنی کوردی، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی ١١/ ٨/ ٢٠٢٦ دەستی پێکردووە، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ. ٢. لە شاری خانەقین لە تۆماری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٧ دەست پێدەکات، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ. تێبینی و پێداویستییەکان: • هێنانی کۆپییەك لە کارتی تاقیکردنەوە (البطاقة الامتحانية) لەگەڵ کارتی نیشتمانی و بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لە کارگێری قوتابخانەوە. • ئەم فۆرمە تەنها بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ساڵانی (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەبێت. • ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ وانەیان لە خولی دووەم هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی خولی دووەم سەردان بکەن.
13 Aug, 04:07

photo content
+1
11 Aug, 06:48

photo content
11 Aug, 05:35

📮ئاگاداربن، 5 ڕۆژ ماوە و وادەی دابەزاندن و گواستنەوە کۆتایی پێدێت! 🔴 ئەو وادەیە، بۆ قوتابییان دیاری کراوە و دوای ئەوە ناتوانن گواستنەوە یان دابەزاندن ئەنجامبدەن، ئەوانەی تا ١٥ی مانگ ئەیکەن هەتاوەکوو ٣١ی٨ زانکۆ و پەیمانگاکان ئەتوانن قبوڵی بکەن یا ڕەتی بکەنەوە. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
10 Aug, 09:17

Voice message06:24
09 Aug, 12:07

قەول بوو، هەزار کەس لە جێ دانیان بۆ بکرێت و بخرێنە جێگا چۆڵەکانی ناو کۆلێژەکانەوە، ئەوەش ئێستا ڕەتکرایەوە و بڕیارەکە جێبەجێ ن
قەول بوو، هەزار کەس لە جێ دانیان بۆ بکرێت و بخرێنە جێگا چۆڵەکانی ناو کۆلێژەکانەوە، ئەوەش ئێستا ڕەتکرایەوە و بڕیارەکە جێبەجێ ناکەن! ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
09 Aug, 11:13

Voice message02:29
09 Aug, 11:06

🔴 ئەو زانکۆیانەی فۆڕمی وەرزش و هونەر لە ئێستادا دابەش دەکەن : 💎 زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی وەرزش تاکو 28/8/2026 دابەش دەکات 💎 زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی هونەر تاکو 20/8/2026 دابەش دەکات 🔶 زانکۆی سلێمانی فۆڕمی هونەر تاکو 31/8/2026 فۆڕم دابەش دەکات 🔶 زانکۆی هەڵەبجە فۆڕمی وەرزش ماوەی بەردەوامی دابەش کردن دیاری نەکراوە . 🔴 کۆنمرەی وەرگرتن : 💎 بۆ خۆڕایی کۆنمرەی 55 بۆ 60 🔶 بۆ پاڕالێل و ئێواران 50 بۆ 54.99 🔴 ئەوخوێندکارانەی خولی دووەمیشیان هەیە ئەتوانن فۆڕم وەربگرن. 🟢 پێداویستیەکانی وەرگرتنی فۆڕم : 💎 هەویەی پۆلی 12. 💎 ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12. 💎 کارتی نیشتیمانی و وێنەی بچووکی معاملات. "هەڵۆ کەریم" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
09 Aug, 09:47

Voice message04:38
07 Aug, 11:55

Voice message03:30
06 Aug, 05:20

Voice message00:33
06 Aug, 05:16