ئاسۆی چیاکان`
Open in Telegram
؛
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
535
Subscribers
+724 hours
+357 days
+9230 days
Posts Archive
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟ «عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)»
(Îsa•)
کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــلدانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆکدادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
«عەلی ئیسماعیلزادە (ڕێبوار)»
Repost from Ronahî ☀️
نازانم بۆچی هەر جارێک ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوودەدات،
دڵی کوردستان دەشکێت...
لە ماوەی ئەم ٨ ساڵەدا، هەزاران جار ڕووداوی دڵتەزێنی سووتان ڕووی داوە؛
هەزاران خێزان بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک ماونەتەوە،
هەزاران دڵ بە داخی ڕۆڵەکانیان سووتاون،
هەزاران باوک بە بێدەنگی گریاون،
و هەزاران ماڵ چاوەڕوانی ئەو کەسانەن کە ئیتر ناگەڕێنەوە...
ئەمە تەنها ژمارە نییە؛
هەر یەکێکیان دنیایەک بوو،
خەونێک بوو،
ماڵێک بوو،
دڵێک بوو کە لەگەڵیاندا بووەستایە...سنە گیان، ئەمڕۆ دڵی تۆش بە داخێکی نوێ دەگریێت؛ داخێک کە بە هیچ وشەیەک نابێتەوە. کوردستانەکەم... بەداخم بۆ هەموو ئەو دڵانەی کە لە تۆدا دهشکێن، بەداخم بۆ هەموو ئەو ماڵانەی کە بە چاوێکی پڕ لە چاوەڕوانی ماونەتەوە... خاکت هەرگیز لە یادمان ناچێت، داخی خەڵکەکەت لە دڵمان دەمێنێتەوە، و فرمێسکی ئەم شەوە لەگەڵ بای کوردستاندا دەچێتە سەر هەموو ئەو چیا و دۆڵانەی کە شاهیدی ژیانی ئێمە بوون... بەداخم بۆ کوردستان... بەداخ... 🖤 — RONAHÎ
_سهنا
قەدری یەکتر بزانن...
دونیا دو ڕوژە و تەواو دەبێت و نامێنێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت...
Repost from H I W A_✹
خەمی بێ ئامان، دە بڕۆ وەرزی تاریکم، دە بڕۆ ساڵی پاییزم، دە بڕۆ ئیتر من لە دەرگای تۆ نادەم لە دەرگای تۆ نادەم لە دەرگای تۆ نادەم لە ئاوی غەریبی دڵ نادەم من کەسێکی تر دەدوێنم دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ پێک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ پێک ناگەین من و تۆ ئەی خەم بڕۆ بە جێم بێڵە دڵی پەروانەم لە یاد کە ئەی خەم ئیتر تۆ ئۆغر کە ئیشق و سۆزی من لە بیر کە ئیشقم لە بیر کە سۆزم لە بیر کە دڵێکی تر هێلانەمە تا مردن ئەو ماڵ و جێمە دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ پێک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ پێک ناگەین من و تۆ دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دە بڕۆ دە دەی بڕۆ بە یەک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ پێک ناگەین من و تۆ دڵم بۆ ئەو دەبێ گوڵم بۆ ئەو دەبێ دەسا ئەی خەم بڕۆ
Repost from H I W A_✹
ڕۆحی شیرینت دەرێنە ،
بۆ دەوای دەردی گران
ڕوو کە قەندیل و ئاکۆ ،
هەر بڵێ یا نیشتمان .
قانێع
Repost from N/a
سڵاو هاوڕێیانی Kanî | کانی🌻✨
ئەو پۆستە فۆڕ کەن بۆ کاناڵە جوانەکانتان تا کاتژمێر 8ــی ئێوارە؛ ئەو کات منیش پۆستێکی ئێوە فۆڕ ئهکەمەوە تا کاتژمێر 12ــی شەو.
جوینیش ببن تکایە☺️.
دوای کاتژمێر 6 فۆڕ مەکەن🤍.
