خـــــــۆرXor☀️
Open in Telegram
لە دایک بن!. کوڕانی سەدەی ئایندە هەڵۆیانی گەردنبەرزی کۆساری کورد. لە دایک بن!. هەڵگرانی چرای زەردەشت پەریزادە و شۆڕەسواری دێ و شاری کورد. لە دایک بن، ژەنگی مێژوو دابشۆرن با گوێی دونیا بئەنگێوێ بڕیاری کــورد🕊🌱 #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
227
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+2030 days
Posts Archive
پێیان وایە
ئەتوانن ڕێ لە هەناسەی کاروانی ئازادی بگرن،
بیریان چووە ئەمانە نەوەی پێشەوان
بە هیچ یاسایە نامرن 🍃🕊️
من شانازی بە شەخسیاتم دەکەم
دەتوانم خاوەن ئەخلاقیکێ توند و تیژ، بی عەساب یانیش لەخۆبایی بم،
بەڵام هیچکات خەیانەت ناکەم
لە یاسای منا بێ شەرەفییە،
جیاوازی نییە بەرامبەر بە چی بێکەیت🍃
Repost from Nazilê|نازیلێ
دارستان بۆ ئەگریت؟!
جوان گوێ بگرە عاشقی شێت!
سەیری هاڵاو و تەم و تۆی ئەم دارستانە
دوو چاوی عاشقاو و
فرمێسکی ئاگرین و
دڵێکی وەک لۆکەی ئەوێ
بۆ ئەگریت دارستان؟!
تۆ چوزانی مردنی ئازیزێک
سووتانی دڵدارێک هێدی هێدی، لە ئامێزی خۆتدا
واتای چییە
تۆ چوزانی بەجێمانی جامانەی کوردی لە ناو ئاگردا و بوون بە قەقنەس واتای چییە
تۆ چوزانی فرمێسکی دارستان بۆ کێیە
لەوانەیە بیری هەناسەکانی دڵدارەکەی بکات
کە بۆ کۆتا جار کڕنۆشی برد بۆ ماچی لێوی سوور، سووراو و خوێناو لە گیانی ڕژا
لەوانەیە بۆ ئەو کۆچە بێت کە ئاگری بێ هەست و ویژدان نەیهێشت تەنانەت بۆ کۆتا جار لەیەک ماڵ ئاوایی بکەن
لەوانەیشە فرێسکی گلەیی بن کە ئەیانڕێژێ
گلەیی لەو هەموو سووتانە
گلەیی لەو هەموو هاڵاوە ڕەشە
گلەیی لەو هەموو دابڕانە
گلەیی..
لەوانەیە بیری چۆپییەکەی دەستی کاکی بەڕوو بکات
بیری سووری ڕوومەتی خاتوو گوێز بکات کە لەژێر تەمی ڕەشدا نوقم بووە..
بۆ ئەگریت دارستان؟!
لەوانەیە بۆ سەری ئەو گەنجە بێ کە سرووشتی فێری جوانی و
کەژ و کێوی فێری ژیانەوە و
کانیاوی فێری ڕوون بوون کرد و
لە کۆتاییدا دزرا...
یان لەوانەیە بیری کۆتا هاوارەکانی دڵدارەکەی کردبێت کە ئەیووت:
ئاسوودە بژین مرۆڤەکان، ئەندیشەی سەوز ڕێبەرە بۆمان💚
ئادەی شێتە
دیسانیش بۆت پرسیارە بۆ ئەگری؟!
نازێ
۳ی خەرمانان، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی مەریوان، کاک شەریف و هاوڕێیانی
بیری سەوز هێمای سەربەستیمانە
ئێستا هەوڵەکانم بە کوتاهات
شەڕم وەستاند،
چەکەکانم فرێدا
سەرنگەرم چۆڵ کرد، لەبەر لاوازیم نا
لەبەر ئەوەی تێگەیشتم
نە شەڕ شەڕی منہ
نە خاکەکەت خاکی منہ
نەمن هی تۆم و
نە تۆ هی منێت🍃🖤
