هەستی دڵ 🤍
Open in Telegram
لێرە هەستەکان بە بێ دەنگی قسە دەکەن…! https://t.me/pinkChats_bot?start=sec-fjcdafadef
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
543
Subscribers
+324 hours
+127 days
+12830 days
Posts Archive
540
ساتێک بۆ پێکەنین 😅
ڕۆژێک کوردێک لەگەڵ عەرەبێک پێکەوە بە ڕێ دا دەڕۆن.
کوردەکە بە عەرەبەکە دەڵێ: ئێمە هەر دووکمان پێڕەوین و ماندوو دەبین، باشتر نییە کە پاشماوەی ڕێگا بە نۆرە لە سەر کۆڵی یەکتر بین؟
عەرەبەکە دەڵێ: زۆر باشە بەڵام دەبێ لە سەرەتا من بڕۆمە سەر کۆڵت.
کوردەکە دەڵێ: دەی باشە.
کوردەکە دەڵێ: گۆرانییەک بڵێ و هەر کات تەواو بووی وەرە خوارێ و من دێمە سەر کۆڵت.
عەرەبەکە دەڵێ: بژی، ئەوە زۆر بیرێکی باشە و گۆرانیکی عەربی دەڵێت، دوای دوو سێ خولەک گۆرانیەکەی تەواو دەبێ.
ئەمجار کوردەکە دەچێتە سەر کۆڵی عەرەبەکە و گۆرانیەکەی ئاوا دەس پێدەکا، لی لی لی لی لی ....
کابرا عەربەکە دەڵێت: ماندوو بووم، تەواو نەبوو؟
کوردەکە دەڵێ: برای من ئەوە هێشتا ئەوەڵیەتی، زۆری ماوە تا بگەین بە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ ...🤦♂😂😂😂
540
خەمزدەی خۆتم نیشانەی تیری موژگانم مەکە
عاشقی ڕووتم عەزیزم تیرە بارانم مەکە
عاشقی خەندەیەکی تۆم با بەس بە ئاە و ناڵە بم
بولبولم پەروانە نیم و حەز بە سووتانم مەکە
دڵ بە من ناکا لەبەر ئاوری دەروونم دێتە جۆش
تۆ کە سووتانت نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
خانزاد
