𝕬 𝖓🥥𝖎 𝖐
Closed channel
520
Subscribers
No data24 hours
+217 days
+23630 days
Posts Archive
523
Repost from N/a
لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دونیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەبری چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
چیە ئەو گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن؟
چیە ئەو قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لە سەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟
لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟
523
Repost from N/a
مێشکم...
مێشکم ئازار دەکات لە قسەکردن.
چەندە قسەم کردووە؟
چەندە لە ناو مێشکمدا قسەم کردووە؟
بارانبار قسە...
بە دەنگ و شێوە و هەستە جیاوازەکان؛
دژ بە یەکتر،
ناکۆک،
و پڕ لە دژایەتی...
گوتم و بیستم،
بێدەنگ بووم و دیسان هەڵگیرسامەوە،
تووڕە بووم و دیسان خۆم گرتەوە،
تووڕەییم هات وچەند چرکەیەک دواتر
هەستم کرد چاوەکانم گەرم بوونەتەوە
و دەسووتان...
وەک ئەو کاتەیمرۆڤ بیەوێت بگری،بەڵام نەیتوانێت...
فرمێسک؟
هەرگیز.
— مەحمود دەولەتئابادی
