Zhya|kurdistan
Open in Telegram
434
Subscribers
+2524 hours
+297 days
+2930 days
Posts Archive
چاوەکەم دوور بێ لە ڕووت وا چاوەکانم ژان ئەکەن
هەر لە سورمەی خاکی ڕێگات ئارەزووی دەرمان ئەکەن
یەعنی ئاوی دیدەکانی من لە دووریی قامەتت
وا بە خوڕ دێن هەر لە نەهری تانجەڕۆ و سیروان ئەکەن
پەرچەم و لێو و دەمی شیرینی یاری نازەنین
هەر لە زوڵمات و لە ئاوی چەشمەیی حەیوان ئەکەن
جانفیدای ئەو دولبەرانەم وا بە خەندەی لێویان
بێ موداوا زامی قەلبی عاشقان دەرمان ئەکەن
ئەو کەسانەی خادیمی دەرگای نیگارن دایما
گاڵتە و سوحبەت بە تەختی قەیسەر و خاقان ئەکەن
لادە شاعیر تۆ لە باسی عیشقبازی و سەیری کە
چۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەن
جاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەو
لەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەن
ڕووڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کە وا
هەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەن
ئاسمان ئێستا وەها چەرخاوە جاهیل غاڵبە
گوربە و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەن
چەن کەسێکی تازە پیاکەوتوو لە کوورە دەرچوون
پیاو کە چوو بۆ ئیش لە پێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەن
خەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەر
وا هەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن
کێ ئەتوانێ عەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە
کە دواجار تەنیا ئەم خاکە ئامێزم بۆ ئەکاتەوە
بەبێ چاوەکانی تۆ
ئەم کەناری ئاوەدانییەپڕلە ڕوانینی خەمناکن
بەبێ چاوەکانی تۆ
با ئاو دڵنیابێت
کەمن ناوم ئێوارەیە
هەندێک ساڵەکانی عومرم لێ زیادن
هەندێک خامۆشییم بە قەرز داوەتە جادەکانی ژیانم
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی گەرچە پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی
وەکو دەنگی پێی بارانی
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پاییز ئەچی
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی
میهرەبانی!
#شێرکۆ_بێکەس
دەمگرێ، ئەمما لە گرتووخانە ڕق ئەستوورترم
لێم دەدا، ئەمما لەسەرداوا ڕەواکەم سوورترم
دەمکوژێ ،ئەمما بە گژ جەلادەکەمدا دێمەوە
کوردم و ناتوێمەوە،ناتوێمەوەوناتوێمەوە
مامۆستا هێمن
Repost from H I W A_✹
Ez mirovekî bê welat im
Ez ji êşa zilma gelê xwe azad im
Ez mîna çûkek nêçîrvan im
Kî dizane ez çiqas şikestî û xemgîn im?
Xom noos
کاکی کاکم
بابی بابم
دڵو ڕۆحم
ماڵ و موڵکم
خۆم و ژیانم
هەناسە و مانم
جەرگ و هەناوم
هیوا و ئامانجم
بیر و خەیاڵم تۆی ...
جەنابی یار
لە پڕێکدا سەیری خۆت ئەکەیت کە چیتر کەسە زۆر بڵێ و بە جۆش و خرۆشە کەی جاران نیت تەنها خاوەنی مێشکێکی پڕ لە ژاوەژاو و ببێدەنگیت
خۆت بگونجێنە چونکە تۆ لە میلەتێک دەژی حەسوودی بە مردووش دەکەن چونکە لە ڕۆژی هەینی دا مردووە
