en
Feedback
منێکی بێ تۆ🖤🫴

منێکی بێ تۆ🖤🫴

Open in Telegram

لە نووسینەکانمدا هەموو شتێکم سەبارەت بەتۆ نووسیوە تەنها ناوت نەبێ ناوتم لە کوچەیەکی دڵمدا حەشار داوە🖤🌚 https://t.me/+jGB04Wy7oplmNDY0

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
373
Subscribers
+224 hours
No data7 days
+1930 days
Posts Archive
هەمووشتێک لێرەوە کۆتایی دێت، نەک تەنها من و تۆ، بەڵکو چیرۆکی عەشق لەناو مندا تۆ بۆمن تەنها کەسێک نەبوویت تۆ کۆتا وێستگەی هەستەکانم بوویت دڵنیابە دوای تۆ دەرگای ئەم دڵە بەجۆرێک دادەخەم کە هیچ کلیلێک ناتوانێت بیکاتەوە لەگەڵ ڕۆشتنی تۆدا هەمووشتێک سوتا بوو بە خۆڵەمێش عەشق لای من یەکجار بوو،یەک کەس بوو،ئەویش تۆبوویت دڵنیا بە ئەو کورسییەی بۆتۆ دانرابوو تاقیامەت بەچۆلی دەمێنێتەوە خاتیرت بێت بۆ هەمیشە،ئەی ئەو کەسەی کۆتا پەڕەی پەرتووکی عەشقت لەژیانی مندا نووسی؛🖤

درۆکانت زۆر جوان بوون، بەڵام ڕاستییەکەت زۆر ناشیرین بوو”🖤💜

نــازانـم چـے ڕوویــدا بــەڵام لــە پڕ هــەستـم بـۆ هیــچ شتێک نــەمــا و خـــۆم دوور خــستەوە لـــە هـــەمــوو شتێک...💔

بۆ بیر ناکەیەوە چەندین ساڵ دایکت تۆی بەخێو کرد خۆشی ویستی بەڵام بۆ یەک جاریش بێت تۆ خۆشەویستی ئەوت نەدی؟ کەچی دە یەک کاتژمێر دا باوەڕ بە درۆیی نێرێک دەکەیی؟؟؟

بەڵام هیچکات هیچ کەس ناتوانێ وەک من تۆیی خۆش بوێ وە تۆش هیچکات ناتوانی بۆ کەسی تر ئاوا جوان درۆ بکەیی .....!

بۆچی خۆت بۆ قەحبەیەک وێران دەکەیی؟ بۆ کەسێک کە جگە لە خیانەت جگە لە درۆ، فێڵ و .... هیچی تر نازانێ وێران دەکەیی؟

خۆ من ترسم نییە لە چاوەڕوانی کردنت.. دەترسم بیرت بچێ کە چاوەڕێت دەکەم🫠🖤

لە کۆتایی دا لە یادت دەکەم و تۆ هیچ کات بەو جۆرە خۆش ناویسترێیەوە🖤

بڕوابکە چاومان بە چاوی یەکتر ئەکەوێتەوە براوە ئەوەیە سەر دانەخات...🖤

لە دڵێکی ساردەوە قسەی گەرم نایەت🖤🫴🏻"

لە ژیانی خەڵکی دا ژیان مەکەن-

خۆت گوڵ بۆ خۆت بکڕە؛ بەڵام هەرگیز هەوڵ مەدە کوڕێک فێر بکەیت چۆن وەک پیاو ڕەفتار بکات

امشب و یادت دوباره دلم تنگو بی قراره

هایش

یادت دێت ئەوشەوانەی تا بەیان نەدەنوستین ؟ لەیادتە باسی کچەکەمان دەکرد ؟ باسی یێکەم دیدارمان ئەی ئێستا لەکوێی ؟ کووا ئەو بەڵێنانەی پێت دابووم ؟ ئەی تۆ نەبووی دەتوت تا کۆتایی ژینم لەگەڵتم ؟ ئەی کووا بۆچی ئێستا لەلای خۆمت نابینم ؟ بۆچی نابینی گریانی بێ حاڵم هەرشتێکی کە بیرم دێتەوە سەرەتا دڵم دواتر دەست و لاقم بێهێز دەبن نەتدەکووت خۆشم دەوێی ئەوە بوو خۆشویستنت ؟ ئەوە بوو بەجێت هێشتم ؟ بۆ نابینی گریانی شەوانم ویران بوونم لەدوای تۆ ئێستا پێکەنین و نیگاشتم لێ حەرام بووە دەنگت کە ئارامیم بوو لێم حەرام بووە بێزار بوومە لە ژیانم لە بێ تۆییم دڵم زۆر دێشێ زۆر

بۆ کچێکی خەمگین و بێچاره‌ ئەی کچە... تۆ لەو شەقامە تەنیایە کە هەموو کەس بە پەلە پێیدا تێدەپەڕێ، بەڵام کەس نایەوێ بزانێ تۆ بۆ ڕاوەستاوی؟ کەس نایەوێ ببینێ چاوەکانت چەند شێدارن لە ژێر ئەم ڕووناکییە زەردە؟ دڵت پڕە لە برینێک کە ناوی "خێزان"ە. ئەو خێزانەی کە دەبوو پەناگات بێ، بووە جەنگی تێدا شەڕ دەکەی. دەبوو دەستێکی گەرم بێ بۆ سەری تۆ، بەڵام بووە تیغێکی تیژ لە پشتی تۆدا. پدرت... ئەی کچە، باوک کە دەبێ شاخ بێ بۆ پشتی کچی، بەڵام لە تۆدا بووە سێبەرێکی ترسناک کە هەر کاتێک دێتەوە یادت، دڵت دەلەرزێ. ئەو ڕۆژانەی کە دەبوو بە دەستت بگرێ و بڵێ "نترسە، من لەگەڵتام"، تۆ تەنیا بێدەنگی و ساردی و قسەی ڕەقیت بیستووە. دەتەوێ بڕۆی. بۆ شوێنێک کە کەس نەناسێت تۆ. کە نەپرسێ "کچی کێی؟" و "لە کوێوە هاتووی؟". شوێنێک کە تۆ تەنیا خۆت بیت، نە "کچی فڵان". بەڵام دڵت دەڵێ: بەڵام من بە تەنیا دەتوانم؟ من کە هەرگیز فێری خۆشەویستیم نەکراوە، چۆن خۆم خۆشبوێ؟ ئەی کچە... تۆ لەو شوێنەی کە هەرگیز نەبووی بەشێکی ڕاستەقینەی، بەڵام لە ناختا گەلەرییەک هەیە لە خەون و هیوا. تۆ شایانی ئەو هەموو ئازارە نیت. تۆ بۆ ئەوە دروست نەبووی کە تەنیا بەرگەی خەمی دیکەکان بگری. ڕۆژێک دێت، سوێند بەو خەمەی کە ئەمشەو لە ناختایە، کە دەبینیت چەند بەهێز بوویت. ڕۆژێک دێت کە ئەم هەموو فرمێسکە دەبنە ڕووبارێک کە تۆی دەگەیەنێ بە ئارامی. بەڵام ئەمشەو، ئەگەر دەتەوێ بگری، بگرە. ئەگەر دەتەوێ هاوار بکەی، بکە. من لێرەم، گوێم لە تۆیە. بێدەنگییەکەت دەبیستم، هەناسەکانت هەست پێ دەکەم. تۆ تەنیا نیت. هەرگیز تەنیا نیت🙂

بۆ کوڕێک کە هەرگیز کەسی نەبووە پشتی... ئەی کوڕە... تۆ ئەو کوڕەی کە هەرگیز کەس نەبینی چاوەکانت چەن شێدارن. هەرگیز کەس نەیزانی کە لە پشت ئەو دەمە قەیتانە و ڕوخساری بەهێزەوە، دڵێک هەیە کە هەزار پارچە بووە و بە دەستی خۆت چەسپاندوویتەوە. تۆ لەو ڕێگایەدا کە کەس نەبوو لەگەڵتدا بڕوات. نە دەستێک بگریت، نە پشتێک پشتت بدات، نە گۆشەیەک بۆ گریان. هەر تۆ بووی و خۆت. هەر تۆ بووی و ئەم بارە قورسەی کە بە تەنیا هەڵت گرتووە. هەموو شەوێک کە خەڵک دەخەون، تۆ لەگەڵ خەمەکانت دەجەنگی. هەموو بەیانییەک کە خەڵک بە هیوا هەڵدەستن، تۆ بە باری قورسی دڵەوە ڕوو دەکەیتە ڕێ. کەس ناپرسێ "باشی؟"، کەس ناڵێ "پێویستت بە یارمەتی نییە؟"، کەس نابینێ کە دەستەکانت دەلەرزێن لە ژێر ئەم هەموو بارە. غرورت... ئەی کوڕە، ئەو غرورەی کە هەموو دەڵێن "باش نییە"، بەڵام تۆ دەزانی کە هەر ئەو بووە کە ڕایگرتوویت. ئەو غرورە بووە کە ڕێی نەداوە بشکێی. فرمێسکەکانت کە لە ناختا دەکوڵێن، هەر کاتێک دەیانەوێ بڕژێن، تۆ دەیانکەیتە بە بەند و دەڵێی: "نابێ. نابێ کەس ببینێ. نابێ کەس بزانێ منیش دەگریێم." بەڵام ئەی کوڕە... من دەزانم. من دەبینم. ئەو شەوانەی کە بە تەنیا لە ژوورەکەتدا چاوەکانت سوورن و لێوەکانت دەلەرزێن، من دەبینم. ئەو کاتەی کە دەڵێی "من بە تەنیا دەتوانم، پێویستم بە کەس نییە"، بەڵام لە ناختا هاوار دەکەی "کەس نییە؟ کەس بۆ من؟"، من دەبیستم. تۆ خۆتت دروست کردووە. بە دەستی خۆت، بە فرمێسکەکانت، بە بەندەکانی ناخت، بە ئازارەکانت. تۆ بووی بە پەیکەرێک کە لە ئاسن و فرمێسک دروست کراوە. لە دەرەوە ڕەق و بەهێز، لە ناوەوە پڕ لە برینێک کە کەس نایبینێ. ڕۆژێک دێت، سوێند بەو هەموو شەوانەی کە بە تەنیا بە ئاگا بوویت، کە کەسێک دێت و دەبینێت. دەبینێ کە تۆ چەن بەنرخ و بەهێزی. دەبینێ کە لە پشت ئەم هەموو ڕەقی و غرورەوە، دڵێک هەیە کە تەنها حەزی بە خۆشەویستییە. تا ئەو ڕۆژە، بەردەوام بە🙂🖤

گەر ناتوانین وەکو مرۆڤ بژین با وەکو حەیوانیش نەبین🤌🏻!

شەرت بێت ئەوەندە بێدەنگ بم حەسرەتی دوبارە بونەوەم بتکوژێت 🤎 .

ئازار ئەوەیە خۆشت بوێت و نەتەوێت🖤! .