424
Subscribers
No data24 hours
-197 days
+7030 days
Posts Archive
424
کاتێک خەمبارم،وا بیردەکەمەوە ئەو خەمەم کۆتایی نایا،وا بیردەکەمەوە ئەو شەوە کۆتایی نایا و بەیانی نابێتەوە،وا بیردەکەمەوە کەس بەقەد من خەمی نێ...
بەڵام یەکێک لە ڕاستێکانی ژیان ئەوەیە کە هیچ شتێک نامێنێتەوە!
هیچ شتێک هەمیشەیی نێ؛نە پێکەنینەکانی لەدڵەوە،نە خەمەکانی هەناسەبڕ(:
تەواو دەبێت،هەر هەستێک کۆتایێکی هەیە... .🍁🫧
424
شیرینەکەم،سبەی ئەڕۆم،بەجێت ئەهێڵم
ڕێگای دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵم
ناخی خۆزگەی،یادگاری،کورت..هەڵئەکێشم
فرمێسکی دڵ،لەناو شەوی،پەستما ئەنێژم
ئەڕۆم بەرەو،شاری بێ دڵ،شاری بێ بەهار!
چاوەڕێمە،ژووری تەنیای دۆستی گرفتار
چاوەڕێمە،ماڵی بێ تۆی،چۆڵ و هۆڵی دڵ
چاوەڕێمە،ئاسۆی بێ خۆر،تەمەنی بێ گوڵ
چەند ڕۆژێ بوون،وەک پەپوولە،کورت بو تەمەنیان
نەسرینەکەم،ماڵ ئاوایی،خەوێ بوو دیمان!
شێرکۆ بێکەس
424
گیانە..پایز
خۆ ئەزانی
کە وەختی باڕەش خەزانی
گەڵاکانی ئەوەڕێنی
مەلی هێلانەی ئارامی
بەکینەوە ئەتەرێنێ:
ئەوسا ژیانی ناکامی
چەند پەست ئەبێ
دەربەست ئەبێ
خۆ ئەزانی
کە پایز گەڵاڕێزانی
چەند ستەمە
چەند دڵ تەنگی
شەوەزەنگی
دەستی خەمە
ئاوا منیش وەکو پایز
تەنیایی گەڵاڕێزانمە
مادام لە تۆ دوورم ئازیز
ژیانی پایز ژیانمە
شێرکۆ بێکەس
424
تاسەی دووریی،بەشماڵی،ئارامی ڕەوایەوە هەوری سەر دڵ،بە پرشنگی،خۆری مژدە توایەوە چاوی تاریک،ژووری پەستی،ماڵی تەنیا و غەریبیم دەرگای عومری شادمانی و خۆزگەی بۆ کرایەوە:
کە وێنەکەی خۆشەویستم
گەیشتە دەستم
شێرکۆ بێکەس
424
پاییز!پاییز
بووکی پرچ زەرد،
من مات،تۆ زیز:
هەر دوو هاو دەرد!
من فرمێسکم،تۆ بارانت،
من هەناسەم،تۆ بای ساردت،
من خەم،تۆ هەوری گریانت...
دوایی نایە:دادم،دادت،
هەرگیز،هەرگیز،
پاییز!پاییز!
دیوانی گوران
424
کۆڕی چاو و لێو و هەنیەت وەك تەرازوو و کۆ دەچێ
بۆنی زوڵف و ڕووی گوڵاڵەت هەروەکوو شەوبۆ دەچێ
عاشقی وەك من هەژار و بێ سرەوت و مات و کز
ڕێی لە کۆڕی عاشقاندا کوا دەدەن ئەی بۆ دەچێ...
424
بەڵێ سەختە،یەکجار سەختە
دووری لە ژن،نامرادی
بەڵام لە ژن خۆشەویستر
لە لای من ئەتۆی ئازادی
مامۆستا هێمن
