خەونبین؛
Open in Telegram
ڕەنگە ڕۆژێک خەونەکان ببنە ڕاستی. @khawnbin_bot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
658
Subscribers
-324 hours
+207 days
+8830 days
Posts Archive
658
بەیانییەک کە لێم ڕۆشتی
تا نەرمایی گوێچکەم تەڕ بوو
هەستم بە فرمێسکی سارد کرد
لە هاوارم دوونیا کەڕ بوو
گەر مردن هاتە سەرەی خۆم
لەبری تۆ ئەگریم بۆ خۆم
ئەگریم بۆ ئەوەی کە من بێ تۆم
**ئەگریم بۆ ڕۆحی وەکوو مۆم
وەک بروسکە**
ون بێت لەناو شەوی تەما
ئیتر فرمێسکم بۆت نەما
تا لە وێنەکەت بڕوانم
ئەتەقێ سەرچاوەی ژانم
ئەوەندەی کە من تۆم خۆش ویست
نیو ئەوەندە خۆم خۆش نەویست
وا خەریکە لە ناخەوە
چەمی گریان بمخواتەوە
خەریکە زریانی فرمێسک
بۆ بێ تۆیی بمشواتەوە
ناگریم بۆ خۆم
ئەگریم بۆ تۆ
ئەگریم بۆ ژیانی پاش تۆ:)🖤
658
بە ناخێکی پارچە پارچەوە سەیر ئەکەم هەموو کارێکم کرد هەموو هەوڵێکم دا بۆ شتێک کە لە کۆتاییدا نەبوو و نابێت بە ماندویەتی و بارە قورسەکەی ناو دڵمەوە ناچارم قەبووڵی بکەم ناچارم سەرم دانەوێنم بۆ ئەو ڕاستییەی کە دڵم هەرگیز حەزی نەئەکرد گوێ بیستی بێت:)
658
بە ناخێکی پارچە پارچەوە سەیر ئەکەم هەموو کارێکم کرد هەموو هەوڵێکم دا بۆ شتێک کە لە کۆتاییدا نەبوو و نابێت بە ماندویەتی و بارە قورسەکەی ناو دڵمەوە ناچارم قەبووڵی بکەم ناچارم سەرم دانەوێنم بۆ ئەو ڕاستییەی کە دڵم هەرگیز حەزی نەئەکرد گوێ بیستی بێت:)
658
من کە ئەگریم بۆ ئەوە نییە کە هۆکاری گریانەکەم چارەسەر بێت بەڵکو بۆ ئەوەیە کە هیچ شتێکی تر نەماوە بیکەم،بۆ ئەو هەموو بێ دەسەڵاتیەیە:)
658
Repost from Zhya|Kurdistan
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو؛
کامەران موکری
658
Repost from H I W A_✹
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەم بانگەوازەی کوردستان ئەگەیەیێنم بە گشت جیهان وەرن شۆڕش گەرمە یاران بە ڕابەری کرێکاران، کرێکاران ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم قەت مەترسن لە تێکۆشان تاکوو بگەین بە ئامانجمان ئەو کەسەی لە مردن ترسا لە کاروانی خەبات جێما، لە خەبات جێما ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەڵێم بە زۆرداری خوێنڕێژ دەروونم دڵی سزاکێش قایمترم لە پەت، ئاسن بۆیە بێ باکم لە مردن، من لە مردن ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەی ملکەچانی ترسەنۆک وەک ئێوە نایەمە سەرچۆک سڵ ناکەم لە مەرگ و نەمان گیان بەخت ئەکەم لە ڕێی ئینسان، لە ڕێی ئینسان ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم
658
Repost from ههتـاو
قەد لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم ئەی خودا چەند بێکەس و چەند بەدبەخت و چەند چارە ڕەشم مدەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر حەریف شەش دەری ئومێدی لێ گرتووم هەر مۆرە هەڵداوێم بێهوودە بە تەمای جووت شەشم گۆشەیی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە بۆیه وا مەحکەم گرتوومەته نێو باوەشم ئایا کفرم کردووە ئاشقی چاوی مەهوەشم تیری ئەبرۆی ئەو نازەنینە دڵ ڕەقە جەرگی لەت لەت کردووم کوردم و حەریف لێم گەڕێ سەنگی مەحەکم بۆ چییە وەڵڵا بێ بەر و بەشم ؛☀️|@tishki_xorr
658
Repost from BLOODY.TEARS🎧
بۆ دەبێ ئاوا بن؟ بۆ تا دەزانن خۆشیان ئەوی بەجێیان دەهێڵێ؟ بۆ دەبێ دڵی ئافرەتەکان لە کوڕان بترسێنین؟ بۆ دەبێ ئافرەتەکان کارێک بکەن کوڕەکان دڵیان بشکێت؟ کوڕەکان بۆ دەبێ ئافرەتەکان وا لێ بکەن دەست لە کاری ناجۆر بن؟ بۆ نابێ کەمێک کوردانە عاشق بن؟ 🌚🌱✍️
قسەکەم ئەوەیە: کوڕەکان و کچەکان، ئەگەر لەگەڵ یەک دەبن، دڵی یەک مەشکێنن؛ کارێک مەکەن ئازاری یەکتر بدەن، پێکەوە وەفادار بن؛ کوردانە عاشق بن. 🤍
نووسەر ✍ تـاقـانە𝐌 𝐚 𝐦 𝐚 𝐝『🍁 @Hilani_Yaran1 🍁』
658
نەهەنگ مردنی خۆی ئەبینی بەڵام دڵی دا بە دریا،منیش کۆتایی کەی ئەزانم بەڵام هەر خۆشم ئەوێ:)
