ئەو؛
Open in Telegram
لێرە بە یادی ئەو ئەنووسم نەبوونی ئەو برینێکە سارێژ نابێت¹³؍¹²؍⁰⁴🕊️ @Aaa_Www_1bot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
441
Subscribers
+524 hours
+187 days
+8430 days
Posts Archive
441
بە گریان باش نابم وەک ئەوەی فرمێسکەکانیش لە نێوان چاوەکانم و دڵم دا بەستبێتیان، گریان ئاوێتەیێک بوو بۆ شۆردنەوەی تەنیاییم بەڵام من ئێستا لە خۆم دا نوقم بووم لەو قووڵاییەدا کە تەنانەت فرمێسکەکانیش ریگە نادەن تەواو بێت:)
441
ڕاستە مرۆڤ لە هەر بارودۆخێکدا دڵتەنگ ئەبێت وە دڵتەنگی خۆی بە گریان دەرئەبرێت بەڵام گریان بۆ کەسی مردوو جووانە نەک بۆ کەسێک کە خۆی رێگای رۆشتنی هەڵبژاردووە ئەو کەسانە شایەنی گریان نین:)))
441
ڕاستە مرۆڤ لە هەر بارودۆخێکدا دڵتەنگ ئەبێت وە دڵتەنگی خۆی بە گریان دەرئەبرێت بەڵام گریان بۆ کەسی مردوو جووانە نەک بۆ کەسێک کە خۆی رێگای رۆشتنی هەڵبژاردووە ئەو کەسانە شایەنی گریان نین:)))
441
سڵاو هاوڕێیان! زۆر خۆشحاڵ دەبین ئەگەر ببێنە ئەندامی خێزانە بچووکەکەمان.
جیهانی وێنە، میوزیک و هەستی قووڵ. بە ڕەنگ و دەنگ، بۆ ئێوە، بۆیە پێشوازی لە ئێوە دەکەین، حەتما ئەندام بن!»
https://t.me/manga_shaw_oo
441
Repost from بەرزەفڕ
خۆزگە کان
ئەو وتی،
خۆزگە ئێستاش هەر وەک ڕۆژانی خۆشی،
دەنگی پێکەنینەکانمان تا حەوت تەبەقەی ئاسمان هەڵ فڕیبایێ،
ئەو کات منیش دانە بە دانەی خۆزگەکانمم لەخەو ئاگا کردەوە،
دەنکە دەنکە دەستم بە سەریانا هێنا و لاواندمنەوە،
خۆزگە کانی من پاک و بێ ئازار بوون،
بەڵام خۆزگە مابوونەوە،
بۆنم بە خۆزگەکانمەوە کرد،
بۆنی یەکەمیان وەک بۆنی هەتاوی سەر ڕوومەتی منداڵان بوو،
بۆنی خۆڵی تەڕی ئێوارانی شەقامەکانی منداڵی،
هەر دانە و لە ڕەنگێک، لە بۆنێک، لە ئاوازێک.
لە نێوان هەموو خۆزگەکانم،
خۆزگەیەک بوو کە بۆنی لە هەمووان خۆشتر بوو،
ئاوازی وەک لای لایەکانی منداڵی دایکم بوو،
ڕەنگیشی لە نێو جەوهەری چاوەکانم ڕووناکایی بوو...
من تەنانەت وەڵامم دایەوە:
خۆزگەکان زۆرن،
ئەم ویست بڵێم کە من زەریایەک لە خۆزگەکانمم،
بەڵام لە کوێ بوو گوێچکەیەک بۆ بیستنی خەیاڵەکان؟
لە کوێ بوو دەستێک بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکان؟
لە کوێ بوو...؟
من و خۆزگەکانم و ئاواتە مردووەکان،
هەر وەک ئەو کاتانەی هەتاو و مانگەشەو ڕوو لە یەک ئەکەن،
ئێمەش لە ئامێزی تاریکی شەوگاری بێ کۆتایی خەم،
فرمێسکەکانمان هەڵ دەگرتەوە و زەریایێکی قووڵ و درێژ بەقەد هەموو ئاسمانەکان و زەوی مان ئەڕازانەدەوە...
کاتێک کە وتم هەست بە تەنیایی ئەکەم،
هەمووان قەڵەم یان گەشاندەوە و ڕۆڵەیەکی تاک و تەنیا لە کونجە ژوورێکی بێ دەنگ و ڕەنگ یان لەسەر تەختە ڕەشەکەی ژیان کێشایەوە.
بە داخەوە،
هیچ کەس تێ نەگەیشت،
تەنیایی من وەک نامۆیی کوردێکی نیشتمان پەروەر بوو،
کە لە وڵاتی غەریبان دەژیا و
مانی نەمان بوو.
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
