en
Feedback
Som‌î | سۆمی

Som‌î | سۆمی

Open in Telegram

وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
250
Subscribers
+124 hours
+17 days
+2030 days
Posts Archive
" ئێوارەیە " نە مانگ دیارە نە خۆرەتاو لە بناری شەقامێکدا  پیرە ژنێکی قژ هەڵقرچاو ئەڕوانیت بو زندانی شار هەر کەس دێت و رادەبوێرێت پارەیێکی بۆ فڕێ دەدات، پیرە ژن لە ناکاو ئەقیژێنێت و هاوار ئەکات ئای خەڵکینه من سواڵکەر نیم !! من دایکی ئەم نیشـتمانەم ئەزانن بۆچی دەڕوانم بۆ زیندانی شار....؟ سبەینێ بەر لە شەفەق تاقەکوڕەکەم دەدرێت لە دار...
جەلال_مەلەکشا

هەتا شێعرێک مابێت هەتا گۆرانییەک لەسەر لێوان بێت جیهان کۆتایی نایەت. هەتا دڵێک بۆ ژیان لێ بدات ئومێد، وەک کانییەکی سارد، لە ناو گەرووی وشکبووی کاتدا، دەچۆڕێتەوە.

له‌وه‌ته‌ی‌ هه‌ین له‌ جه‌نگێكه‌وه‌ بۆ مه‌رگێ‌ له‌ مه‌رگێكه‌وه‌ بۆ جه‌نگێ‌ ڕاده‌كه‌ین ‌و هه‌ر چوار وه‌رزمان تاوانه‌..

ئـــێوارەیەک ئەچم دەستی ئەگرم و پێڪەوە ئەچین لە سوچێکی ئەم دنیایەدا ئەوەندە پێئەڪەنین تا ژیان بمــرێ لە داخا

هەر کات تۆ بوویتە پێشمەرگە شێعرەکانم دەکەم بە شاخ ئەگەر هاتوو بوویتە عاشق شەرتە هەمووی بکەم بە باخ ...!

لە دواییشدا تۆ ئەپرسی: ئەی جێژوانی بێ ماچ لە چی ئەچێ؟؟ منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی لە سووچێکدا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ...
شێرکۆ_بێکەس

به تاوانم به ئیمانم به پەیمانم به خوێنی پاکی ئەو کوردەی له ڕێی ئاواتی کوژراوه         ئەمن کوردم   قەتیش ناڵێم پەشیمانم

خۆشم ئەوێی؛ ئەزانی چەند؟! هێندەی دووری ئێرەو ئەوێ هێندەی دووری ئەو خودایەی کە هەردووکمان خۆشمان دەوێ... خۆشم ئەوێی؛ ئەزانی چەند؟! هێندەی ئاوی هەموو گەردوون، بەقەد بەرزی پیرەمەگروون، زیاتر لە فەرهاد و بێستوون... خۆشم ئەوێی؛ ئەزانی چەند؟! هێندەی نەوەکانی حەوا، سەت هێندەی گەردی نێو هەوا، وەکوو نەخۆشێ بۆ دەوا..♥️

ژیان پەلە نییە، بەڵکو دۆزینەوەی ئەو کەسەیە کە لەگەڵیدا خۆت دەدۆزیتەوە🤍:)

دڵت بە پەلە بە کەس مەبەخشە، چونکە ئەوەی تۆی دەوێت، دەزانێت چۆن چاوەڕێی دڵت بکات. خۆت بە نرخ بزانە، تا ئەوانیش بە نرخ بتبینن.

بەختەوەری ڕاستەقینە لەو کاتەدا دێت کە چیتر چاوەڕێی کەس نیت بۆ ئەوەی بەهای تۆ دیاری بکات، بەڵکو خۆت بڕیار دەدەیت کێ شایستەی ئەوەیە لە باخچەی دڵتدا بژی.

لە بیرت بێت، تۆ بەهێزیت و بەهای تۆ بە بوونی هیچ کەسێکی ترەوە نابەسترێتەوە. کاتێک کەسێک دێت کە شایستەی تۆ بێت، ئەوکات دەزانیت بۆچی پێویست بوو پەلە نەکەیت و بۆچی دەبوو خۆت بپارێزیت.

بۆیە، کاتەکەت بە فیڕۆ مەدە بۆ ڕازیبوونی کەسێک کە نرخی تۆ نازانێت. چاوەڕێی کەسێک بە کە کاتێک دێت، نەک تەنیا چاو لە جوانیت یان شێوەت بکات، بەڵکو سەرسامی ڕۆح و بڕیارەکانت بێت. ئەو کەسەی کە بەڕاستی لیاقەتی تۆی هەیە، بۆ بەدەستهێنانی تۆ تێدەکۆشێت، چونکە باش دەزانێت کە تۆ گەوهەرێکیت و دەبێت پارێزگاریت لێ بکرێت.

‌کەسێک کە شایەنی تۆ بێت، نابێت تەنیا بە قسەی ڕووکەشانە بێت، بەڵکو دەبێت بە کردەوە نیشانی بدات کە بوونی تۆ چەند گرنگە. ئەگەر کەسێک بەڕاستی تۆی بوێت، بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت تا سەلمێنەری دڵسۆزی و متمانەی خۆی بێت، نەک ئەوەی چاوەڕێ بکات تۆ خۆت بخەیتە ناو قالبێکی کۆن و نەریتییەوە تا ئەو ڕازی بێت.

لیاقەتی تۆ زۆر لەوە زیاترە کە تەنیا ببیت بە هاوژینی کەسێک. تۆ شایەنی کەسێکیت کە بۆ بەدەستهێنانی دڵت و بۆ ڕێزگرتن لە بیروباوەڕ و ئامانجەکانت، هەوڵ بدات. کەسێک کە کاتەکانی تەرخان بکات بۆ ئەوەی تۆ بناسێت، لە بەهای ئەقڵ و سەربەخۆیی تۆ تێبگات و لە بری ئەوەی هەوڵی گۆڕینت بدات، هاندەرت بێت بۆ ئەوەی گەشە بکەیت.

هاوسەرگیری تەنیا گواستنەوە بۆ ماڵێکی نوێ یان تێکەڵبوونی دوو ژیان نییە، بەڵکو بڕیارێکی چارەنووسسازە کە دەبێت بە ئارامی و بە ور
هاوسەرگیری تەنیا گواستنەوە بۆ ماڵێکی نوێ یان تێکەڵبوونی دوو ژیان نییە، بەڵکو بڕیارێکی چارەنووسسازە کە دەبێت بە ئارامی و بە وردی بیری لێ بکرێتەوە. پێویست ناکات هیچ کاتێک بە پەلە بڕیار بدەین، تەنیا لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا یان دەوروبەر فشارمان بۆ دەهێنن. پێویستە هەمیشە لە بیرمان بێت: ئێمە “شایەنی” چیین؟

من بێ تۆ نیشتیمانێکی بێ جەنگاوەرم

-لیلیۆم
-لیلیۆم

sticker.webp0.06 KB

ڕۆژتان پیرۆز کچە جوانکیلەکانی کوردستان؛ ئێوە هێز و جوانیی داهاتوون هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە هەموو هەنگاوێکدا. 🎀💖