پڕژە
Open in Telegram
کچی خۆر و نیشتمان.🌞 ٢+٢=١
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
236
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+3730 days
Posts Archive
236
کچێکم دەناسی، وەک هونەرێک وابوو؛
جارێک پڕ لە ڕەنگ و جوانی،
جارێک کاڵ و بێدەنگ،
جارێک چاوەکانی پڕ لە هیوا و ڕووناکی بوون،
جارێک تەنها ڕەشی و سپی بوو،
بەڵام لە هەموو دۆخێکدا،
هەمیشە پارچەیەکی نایابی هونەر بوو.
236
Repost from نازێ|nazê
من ئاشقی پێکەنینەکانت نەبووم؛ ئەوە هەموو کەس خۆشی دەویستن!.
من ئاشقی ئەو خەمە بووم کە لە پشت پێکەنینەکانت شاردبووتەوە...
ئاشقی ئەو بێدەنگییەت بووم کە کەس حەوسەڵەی گوێگرتنی نەبوو...
من ئاشقی ئەو ماندووێتییەت بووم کە لە چاوەکانتدا هێلانەی کردبوو...
من ئاشقی ئەو هەناسە قووڵەت بووم کە بە بێدەنگی هەڵت دەکێشا...
ئاشقی ئەو دەستە لەرزۆکانەت بووم کە دەیانویست بەهێز دەربەکەون...
بە کورتی دەمهەوێ بڵێم:
تەنانەت ئەو بەشانەی کە خودی خۆشت خۆشتنەویست، من ئاشقیان بووم...
236
Repost from N/a
سڵاو هەڤاڵانی تاریکی✨️
ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کاناڵەکانتان تا 12
ئەوکات منیش پۆستێکی جوانی ئیوە دائەنێمەوە🤍
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە
دوایی کاتژمیر 11 دایمەنێن دانانرێتوە
236
Repost from Kanî | کانی
باران بە توندی دەبارێت، شەقامەکانی شار لەناو شەپۆلی ئاو ون بوون، هەورەکانیش ئەوەندە نزیک بوونەتەوە کە وا هەست دەکەیت ئاسمان بڕیاری داوە هەموو فرمێسکەکانی بۆ ئەم شارە ببارێنێت...
پاییزە... وەرزی دڵتەنگی و بیرەوەرییەکان؛ بەڵام ئەمجارە باران تەنها گەڵای دارەکانی ناوشار ناهێنێتە خوارەوە، بەڵکو هەموو شتێکی بە ڕەنگێکی تاریک و بێدەنگییەکی قووڵ داپۆشیوە؛ وەک ئەوەی شارەکە لە چیرۆکێکی کۆنی پاییزدا ون بووبێت...
و ئاسمانیش وەک ئەوە وایه که تەواوی خەم و بێدەنگییەکانی خۆی هەڵگرتبێت، بە بارانێکی زۆر بەسەر شارەکەماندا دەیبارێنێت...
شار لە ژێر دەنگی باراندا ون بووە، شەقامەکان بوونەتە ڕەنگی خەم، هەورە ڕەشەکانیش بەسەر ئاسمانی شاردا کەوتوون، پاییز تەنها وەرزێک نییە؛ هەستێکە، بێدەنگییەکە، چیرۆکێکە کە باران بە پەنجەکانی دەینووسێت لەسەر پەنجەرەکانی ماڵەکانمان دا....
@Kani_520🌧🤍