هێدی|Hêdî
Open in Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
326
Subscribers
-224 hours
-47 days
-430 days
Posts Archive
326
دڵنیا بووم کە تۆیش
کۆتاییت دێت..
وەکوو ماسییە سوورە کانی نەورۆز
وەکوو دەنگی پڕ هەست وسۆز
وەکوو پێکەنینەکانی پێش گریان
وەکوو خەونی دەمەوبەیان
کە ئەڵەی لێمەگەرێ
دە خۆلەکی ترهەڵدەستم ..
وەکوو بارانی پاییز
وەکوو تەمەنی نێرگیز
وەکوو گۆرانیەکانت بۆمن
وەکوو نووسراوەکانم بۆتۆ:))
✍هێدی
326
بەس تەماشای ناولەپم کە!
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ،
زەنگین دەبم، یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ:
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم،
یاخۆ دەبمە خاوەن وڵات؟ !
پەشێو
326
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت
مەحوی
326
ئێوارێیەک تۆ دیتەوە، بەڵام ئیتر من نەماوم
وەک هەتاوی دەم ڕۆژئاوا، لە زەردەپەڕ دا خنکاوم
ئێوارێیەو وردە وردە، فرمێسکم ڕێگا دەگڕن
کاروانی خەم لە ناخم دا، وردە وردە ڕێگا دەبڕن
ئێواران ونەبوونی من، نەماوە بۆن ودەنگی من
لێم مەگەڕێ، لە ناوگڵکۆی حەسرەتی ماچێک نێژراوم
وەکوو منداڵێکی ساوای دایک مردو وا چەن ڕۆژە
گشت کوچە و کۆڵانی شارت، بەتەنیایی لێ گەڕاوم
شێعری هاوڕێیکی ئازیز
326
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە.
پێش ناسینت من نەبوون بووم.
لەگەڵ تۆدا
زمانم گرت،
چاوم پشکووت،
سەرپێ کەوتم دارەدارە…
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لەدایکبوون هەر یەک جارە؟!
پەشێو
326
ئەوکاتانە کە لە ناخی دڵەوە پێدەکەنام
دەمبەستی خەمت هێنا بۆ غونچەی لێوم
بە جۆرێک وشک بوو
کەئێستا هەرچێ بە ئەسرینی چاوان ئاوی دەدەم
ناگەشێتەوە..
✍هێدی
