H I W A_✹
Open in Telegram
لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
653
Subscribers
+724 hours
+537 days
+12830 days
Posts Archive
654
من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆراوا .
هێمن
654
کاروان ،
کاروان ،
هۆ کاروانی سەرلێشێواو
لە شەوگاری ئەنگوستەچاو
گۆچانی شک ، دەلاقەیەک ناکاتەوە .
654
Repost from N/a
وەک چریکەی دەنگی زیرەک
وەک زرێبار
وەک چوارچرا
وەک گۆلە سوێرەکەی ورمێ
وەک چۆمی زێ
خۆشەویستیت لە ناخمدایە سەربەخۆ
بۆ ساتێکیش ناژیم بێ تۆ!
#ک_د_ئازاد
654
ئەم ڕیزە ، وێنەی کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە تەنها بە یەک ڕێگەدا دەڕۆن ؛
وێنەی هاوڕێیەتییەکە کە ژن و پیاو لە تەنیشت یەکتر ،
بە بێ جیاوازی ، بە بێ پێشەنگی دەڕۆین و بە بێ ترس ،
بە ئاراستەی داهاتوویەک دەڕۆن
کە مرۆڤ تێیدا بە کەرامەت بژی .
ڕچەشکێن
654
من کۆڵبەرم
ئەم دیو ئەو دیو هەردووکیان
هەر خاکی خۆمە
بە ژێر ڕەحمەتی گولەش دا
هەموو ڕۆژێک
بۆ لەتێک نان هاتوو چومە
لە بن بەردێکی خاکی خۆم
نیشانەم لێ دەگرن لە دوور ،
ئێستا من بووم بە بێگانەو
ئەوان پاسەوانی سنوور...
هەی ژین هەی ژین
654
شەو باش
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی کە نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی ، منم .
شێرکۆ بێکەس
654
من ئەو باڵندەم
دەنووکم ببڕن بەباڵ ئەخوێنم ،
باڵیشم ببڕن بە
نەغمە و ئاوازم
تا پەڕپەڕۆچکەی ئاسمان هەڵئەفڕم .
654
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانـــی شـــــــه‌و خۆت نه‌خیته به‌ر شه‌پۆڵی ئه‌شکی بــێ پـایانی شـــــه‌و ئه‌ی کچی خواوه‌ندی جوانیی و ئه‌ی چرای دیوانی شــه‌و خــــۆت بــــپارێزه لـــه ئــــاهی ذڵــــبرینداری شـــــــه‌و نــــــهك خـــــوا نــهکرده گیرابێ دووعـای ناڵانی شـــهووێڵم و تـــــاریـــکه ده‌ورم، فــــهرشی ڕێـــــگهم مهینهتـه بێ کـــــهسم، تـــه‌نیا ئــهناڵم، مـــهرگی خۆمم عه‌زره‌ته سازی ئـــاههنگی شـــهوانم، سۆزی جه‌رگی لـــهت له‌ته یـــاوهر و یـــــاری ئه‌نیسم ئاهو ئـــهشکی حـــــهسرهتـه ئــــافهرین ئـــه‌ی بـــارهکــهڵڵا، دیده‌ی گريــــانی شـــهووانـــهزانـــی ده‌ستی خـــه‌م یـــادێ لـــه دڵدا دهرئهکـــا ئــــهشکی خــوێنینم دهلـــیله بـــۆ کــهسێ باوه‌ڕ نه‌کــا گیانــهکهم به‌و تیشکی چاوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئـه‌کــا دڵ ئـــهبێته قــــهترهیێ خــوێن و لـــه دیده‌م سه‌ر ئه‌کــا هـــهرکتـــهڕابورێ بـــه دڵـــما سوحـــبهتی جارانی شهوهـــهوڵــی زۆری دا، له‌داوی زوڵفی ئـــه‌و بــــێ مــــروهتە
654
کە من دەڵێم کوردستان ،
مەبەستم تەنیا جۆغرافیایەک
نیە لە بەرد و دار .
کە من دەڵێم کوردستان ،
مەبەستم ئەو دڵەیە کە لە سێبەری
هەر کەژێکدا دەبات ،
ئەو فرمێسکەیە کە بە چاوی
ڕووبارەکانیدا دێتە خوار ،
ئەو خۆشەویستیە بێ سنوورەیە
کە بە بێ ئەو ،
من نە شاعرم و نە مرۆڤ .
شێرکۆ بێکەس
