H I W A_✹
Open in Telegram
لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
616
Subscribers
+124 hours
+627 days
+9030 days
Posts Archive
619
Repost from ئەڵەیمانگ ؛
ئەوانم بۆ چییه ؟
کاتێک لەهەمووان زیاتر پێویستم بە تۆ ،
بە بۆنی تۆ ، ئامێزت ، چاوەکانت ، دەستەکانت ، دەنگی هەناسەکانته ، گەر تۆ نەبی ناڵێم بەشێک لەمن بەڵکوو تەواوی من لەدەست دەچێ وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبێتم ، تۆ تاکه پەناگەی منی گەر ئەو پەناگەش بی کە دەبێته هۆی ئازارەکانیشم تەنیا هەر تۆم دەوێ و هەمووکات هەر دەگەڕێمەوە بۆ ئامێزی «تۆ♥️».
619
ساڵەهای ساڵە ئەوینداری تۆم تۆ خۆت دەیزانی قەرزداری تۆم سا بەس بۆ ڕەقیب شین و فریاد کە جارێکیش دۆستی قەدیمیت یاد کە ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو خودا دەیزانێ من بۆ تۆ چۆنم سەد کوورەی ئاگر وەی های لە دەروونم هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە بووم بە نیشانە بۆ تیر و تانە
619
Repost from Ronahî ☀️
نازانم بۆچی هەر جارێک ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوودەدات،
دڵی کوردستان دەشکێت...
لە ماوەی ئەم ٨ ساڵەدا، هەزاران جار ڕووداوی دڵتەزێنی سووتان ڕووی داوە؛
هەزاران خێزان بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک ماونەتەوە،
هەزاران دڵ بە داخی ڕۆڵەکانیان سووتاون،
هەزاران باوک بە بێدەنگی گریاون،
و هەزاران ماڵ چاوەڕوانی ئەو کەسانەن کە ئیتر ناگەڕێنەوە...
ئەمە تەنها ژمارە نییە؛
هەر یەکێکیان دنیایەک بوو،
خەونێک بوو،
ماڵێک بوو،
دڵێک بوو کە لەگەڵیاندا بووەستایە...سنە گیان، ئەمڕۆ دڵی تۆش بە داخێکی نوێ دەگریێت؛ داخێک کە بە هیچ وشەیەک نابێتەوە. کوردستانەکەم... بەداخم بۆ هەموو ئەو دڵانەی کە لە تۆدا دهشکێن، بەداخم بۆ هەموو ئەو ماڵانەی کە بە چاوێکی پڕ لە چاوەڕوانی ماونەتەوە... خاکت هەرگیز لە یادمان ناچێت، داخی خەڵکەکەت لە دڵمان دەمێنێتەوە، و فرمێسکی ئەم شەوە لەگەڵ بای کوردستاندا دەچێتە سەر هەموو ئەو چیا و دۆڵانەی کە شاهیدی ژیانی ئێمە بوون... بەداخم بۆ کوردستان... بەداخ... 🖤 — RONAHÎ
_سهنا
619
گەر قاچم بە گوێم بکات
هەتا کۆتایی هەناسەم
بست بە بست ،
شاخ بە شاخی ئەم نیشتمانە دەپێوم .
بێستوون
619
Repost from N/a
نە بادینیم نە سۆرانیم نە جافموو نە هەورامیم
نە ئیسلامیم نە عەلمانیم نە نەقشیمو نە گەیلانیم
نە ڕاست ڕەوم نە چەپ ڕەوم نە شوێن کەوتەی ئەموو ئەوم
کوردم پێش هەموو ئەمانە خەمی گەورەم کوردستانە
