أجـرُ الآخـِرة 🕊️
Open in Telegram
خۆشویستنی پێغەمبەری خوا ﷺ به شوێنکەوتنی سونەتەکانێتی.!🤎 Owner : solav.n 🦋
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
528
Subscribers
+224 hours
+107 days
+2530 days
Posts Archive
︎︎
لــە مـالـیـڪـی ڪــوڕی دیــنـــاریــان
پــرسـی رحمە الله : حـاڵـت چـۆنــە.؟
︎
فەرمووی:دەبێ چۆن بێ ئەو کەسەی
تـەمەنـی ڪورتـەو گوناهی زۆرە..🥀
عومەری کوڕی عبدالعزیـز دەفەرمووێـت :" لەوانە مەبە کە بە ئاشکرا لەعنەت لە إبلیـس دەکەن ، وە بە نهێنی گوێڕایەڵی دەکەن "
دایکە عائیشة دە هەزار و جلە دڕاوەکەی خۆی کرد بە خێر و ئەیفەرموو :
" لە پاش رسول️ اللّٰه ﷺ لە دونیادا من پێویستم بە هیچ نییە "🤎
📚 القناعة لإبن السني (۲۹)
لەم شەو و ڕۆژە پیرۆزانەدا خودا پێنووسی قەدەر دەخاتە نێوان پەنجەڪانی نـزا تاوەڪو بە فرمێسڪێڪ ڕابردوو بسڕیتەوە و بە چرپەیەڪ داهاتوو بنووسیتەوە..
هەموو ساتێکی بە دەرفەت بزانە بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی الله سبحانه وتعالى .❤️🩹
سروشتی ئافرەت سۆزداری زاڵە بەسەریدا" هەر ئەم سۆزە بە گوڕەیە وایکردووە کۆڵی سکپڕی و قورسایەتیەکەی و ئازارەکانی منداڵبوونی و ماندوبوونی شیردان و بەخەبەربوونی شەوانەی لا ئاسان بێت ئافرەت لە ژیانیدا ناسکە، زۆر هەستیارە بەرامبەر ئەو قسەو ڕەخنانەی ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە، چ جای بریندار بکرێت و دەستدرێژی بکرێتە سەر دەبێت پیاو ئەم ڕاستیە بزانێت، نابێت ڕاستەوخۆ و بە زمانێکی بریندارکەر ڕەخنەی لێبگرێت، بەڵکو دەبێت سروشتی ئافرەت لەبەر چاو بگرێت و بە نەرم و نیانی و سۆزیاریەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات "💕
«بەرزترین کەس لەناو خەڵك ئەو کەسەیە کە لەخۆ بایی نیە، وە چاکترین کەس ئەو
کەسەیە کە چاکەی خۆی نابینێ»
ئیمامی شافعی رحمه الله 🤍
{︎وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ}لـە سـزا و تـۆڵەی ڕۆژێڪ بـتـرسـن کـەتێیدا دەگەڕێنەوە بـۆ لای خـودا
"سـورە الـبقـرە-ئایەتی281".🥀
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێتنزیکترینتان لێمەوە لە ڕۆژی دواییدا، ئەوانەتانن کە "ڕەوشتیان لە هەمووان جوانترە"🤎
هەر وەکو کوردی شاعیر دەڵێ:ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر ئێرە و ئەوێ!
لە بیسەتەمین بەرەبەیانی مانگی ڕەمەزاندا:
خوایە بمانکە بە ئەهلی بەهەشت و فیردەوسی سەروو🤲🏻
نهێنیی پێنجەم: "پاداشتێک کە مێشکی مرۆڤ نایبڕێت"خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ﴾.نەیفەرمووە یەکسانە، بەڵکو فەرموویەتی "خێرترە". واتە یەک خێر، یەک نوێژ، یەک فرمێسک لەم شەوەدا، پاداشتەکەی زۆر زیاتر و گەورەترە لەوەی 84 ساڵ بەردەوام بێ وەستان هەمان ئەو کارەت کردبێت. 🌱
نهێنی چوارەم : "گەورەترین دوعای لێخۆشبوون لەم شەوەدا"
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّيواتە: خوایە تۆ لێخۆشبوویت و لێخۆشبوونت خۆش دەوێت، لێم خۆش ببە. «گەورەترین ئامانج ئەوەیە لەم شەوەدا بە پاکی و بێ تاوانی دەربچیت». 🪽
نهێنیی سێیەم: "شەوی ئاشتی و سەلامەتییەکی بێوێنەیە" خوای گەورە دەفەرمووێت:
﴿سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ﴾.سەر لە ئێوارەی ئەم شەوە تا بانگی بەیانی، شەیتانەکان ناتوانن هیچ شەڕ و ئازارێک بە مرۆڤ بگەیەنن. شەوێکە پڕە لە ئارامی ڕۆحی، 🕊️
نهێنیی دووەم:"جوبرەئیل و سوپای فریشتەکان دێنە خوارەوە" خوای گەورە دەفەرمووێت:
﴿تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا﴾.پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: ژمارەی ئەو فریشتانەی دێنە خوارەوە لە بەردی سەر زەوی زیاترن! لە سەرووی هەمووشیانەوە "جوبرەئیل"ە. دەزانی بۆچی دێن؟ بۆ ئەوەی کاتێک تۆ دەپاڕێیتەوە هەموو ئەو سوپایە پێکەوە بڵێن: ئامین! 🤍🤲
نهێنی یەکەم: “ قەدەری مرۆڤەکان لێرەدا دەنوسرێنەوە”خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾لەو شەوەدا مەلەفی ساڵێکی نوێی ژیانت دەکرێتەوە، ئەکرێ بەهۆی دوعاکانتەوە لەم شەوەدا "قەدەرت" بگۆڕدرێت! چونکە دوعا تاکە شتە قەدەر دەگۆڕێت، بۆیە ئەو شەوە بە پاڕانەوە زیندوو بکەرەوە. ✒️🗒️
شەوی قەدر تەنها شەوێکی ئاسایی نییە، پێنج نهێنیی تێدایە کە زۆربەی خەڵک لێی بێئاگان!📚
ئەگەر شەوی قەدر تەنها یەک شەو بوایە لە تەواوی ساڵێکدا، ئەوا هەموو ساڵەکە شەو نخونیم دەکرد بۆ ئەوەی پێی بگەم.
ابن القیم الجوزی رضي الله عنه🍂
