𝘅𝗮𝗸
Open in Telegram
ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
328
Subscribers
+324 hours
+67 days
+2630 days
Posts Archive
328
#دەس_نوێژ
ئازیزان ئەم بەیانیەی کە کاتێ دەس نوێژم ئەگرت بۆ نوێژی سۆح، کاتێ ئاوم دا بە دەم و چاوم، مێشکم گیرۆدەی شتێک بوو، گوتم خوایە ئەم دەس نوێژە مانای چیه؟
دەس نوێژەکەم تەواو کرد و هاتمەوە سەر بەرماڵ یان جارمازە کە نوێژکەم بکەم، نوێژەکەم تەواو کرد و دانیشتم بیر لەوە بکەم کە ئەم دەس نوێژە مانای چیە...
لای خۆما گوتم یەکێک لە مانا کانی ئەوەسە ئێمە کاتێ دەمم مان ئەشۆین، سەرمان مەسح یان تەڕ ئەکەین، دەست و باڵمان ئەشۆین و پێمان ئەشۆین، بۆ ئەوەیە کە ئەو چڵک و خراپیانە بەو ئاوە بڕۆن و تەمیس و پاک و پختە بوین.
بەڵام مانای حەقیقی چیە؟
کاتێ ئێمە ئاو ئەدەین بە ناو دەممانا
مانای ئەوەیە کە دەمم مان لە جنێو، غەیبەت، گوفتاری پیس، قسەی حەرام پاک کەینۆ
کاتێ بەری سەرمان تەڕ یان مەسح ئەکەین، مانای ئەوەیە کە بیر و ڕەوشتمان چاک بکەین وە ئەو بیر و بڕوا خراپە لابەین ناو مێشک مانا
کاتێ گوێمان ئەشۆین، مانای ئەوەیە کە گوێمان داخەین لە جنێو، لە قسەی ناشەرع و خراپە
کاتێ دەس و پێمان ئەشۆین، دەس هەڵگرین لە دزی و کاری خراپە، دەس بکێشین لەو کارە نابارانە، دەسمان ئەشۆین کە دەس بە کاری حەرام نەدەین، کاتێ پێمان ئەشۆین، یانە نەڕۆین بەو جێگە خراپانا. شایەد ئەم چتانع لای ئێوە ئاسایی بێ، بەڵام لای من زۆر زۆر جێگەی تەعجوب و سرنج ڕاێکشە...
ئێوە بیر و بڕواتان چیە؟
328
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا.
حەزرەتی مستەفا بەگی کوردیی
328
#دایک_و_پەروەردە
بەڕای من ئەگەر دەتەوێ خۆت بناسی یان کەسێک بناسی، چاو لە دایکت یان دایکی ئەو کەسە بکە، هەموو شتێکی ئەم دونیاییە لە ژنەوە دەس پێ ئەکا، پەروەردەی هەموومان هی ژنە، ئاخر دەزانن بۆ؟ چونکە لە ۱۰۰ی ئێمە ۹۰ی هی دایکمانە، چونکە باوکمان لە ماڵەوە نیە، ۹۰ دەرسەدی کات و وەختەکانمان لەگەڵ دایکمانە، باوک هەموو کاتێ لە دەرەوەیە، بە شوێن و کار و هەرمانا دەگەڕێ، بۆ ئەوەیە کە ئێمە زۆرێک لە کاتەکانمان لەگەڵ دایکمانە، لەبەر ئەوە ئێمە ۹۰ دەرسەدمان لە دایکمانە!
پێم بڵێ دایکت کێیە، پێت دەڵێم تۆ کێی، هەموو شتێکی کوردێک لە دایکیایەتی، چونکو ئەو پەروەردەی ئەکات، ئەگەر بمانەوێ ئەو منداڵە بگۆڕێن، جارێ ئەبێ سرنج یان دقت بکەین ئەم دایکە چییە؟ ئەبێ دایکەکە بگۆڕین. منداڵەکە بە ئەدەب بو، دایکی بە ئەدەب بووە، منداڵەکە نیشتمان پەروەر بوو، دایکی نیشتمان پەروەرە، منداڵەکە هەموو کاتێ توڕە و بێ ئەدەب بوو، ئەوە دایکی بێ ئەدەب بووە.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان،
بۆچوونی من ئەمەیە.
328
بەخێر بێی مانگی پیرۆز و ڕەحمەت
خوایە لەبەر خاتری ئەم مانگە ئازیزە، ڕۆحی هەموو شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز بکەی🕊️
328
+2
۴۰ ڕۆژ بەسەر شەهید بونت تێپەڕ بوو ئازیزەکەم
۴۰ ڕۆژ بێ تۆییی
۴۰ ڕۆژ ڕەشی و غەمباری
۴۰ ڕۆژ فرمێسک دا ڕەشتن و چاو بە گریانی
ئەمڕۆ لە سەر گڵکۆی پاک و ئازیزت، هەموو ناوی تۆیان ئەهێنا، هەموو چاو بە گریان بۆ تۆ بون، هەموو تامەزرۆی بینینێکی دووبارەی تۆیان بوو براکەم.
قوربانی ڕۆحەکەی بەرز و پاکت بم، یادت هەتا هەتایه لە دڵی هەموو کوردێکە باوانەکەم، تۆ نامری و ئەمێنی.
ئەمڕۆ گوڵەکانی سەر مەزارت شایەتیان ئەدا بە پاکی و خۆشەویستی تۆ، ئەمڕۆ دڵە کان هەموو ناوی تۆیان هاوار ئەکرد نەوە گیان.
تۆ چویت لەلامان، بەڵام ڕێگەت هەر زیندووە نەوید گیان.
هەمیشە ئەتوت پێم کە هیچ ئەوەندەی ڕۆیشتن بۆ شاهۆ دڵ خۆشم ناکا، ئێستا شاهۆ ماتەمە بۆ تۆ براکەم، ڕۆحەکەت لە شاهۆ بەرزترە کەسەکەم.
تۆ به هێزی نامری مردن له ئاستا کۆیلهیه چونکه گیانی تۆ دورووشمه بانگهوازان ڕێگهیه تۆ چیای دەنگدانهوەی دەنگی کپی چهوسانەوەی بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی تۆ کەسێکی وەک مرۆڤی ئهم زهوینە وەک برای وەک پرۆژەی بۆ ههژاران خەونی داهاتووی چرای تۆ ئەژیت ههر وەک ئەوانەی بێگومانم نامرن چونکە کوانووی وانەکانت چاوۆگێکی ئاگرن.یادت هەرمان براکەم🖤 ۱۴۰۴/۱۰/۱۸
328
دەمێک ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم.
هۆنەراوەی: حەزرەتی وەفایی دەنگ: حەزرەتی حەسەن زیرەک
328
#ساقی
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە دڵتەنگە، درەنگە، وەرەسا بادە بگێڕە تا تۆ بی و مەی بێ، من و دڵ لێرە خەمۆشین هەردوو بە تەماتین، وەرە مەی بێنە بنۆشێن تینویە دەمێکە چەمەنی سەری باخی ئەونیم ئەم باخە بدێرە، وەرە مەی بێنە سەرینم ویستوومە کە تەنیا بم و لەم سوچە بمێنم دیسانەوە ئەم باری خەمە کەوتووە شوێنم دەستی خەمەکەم بگرە لە مەیخانە بەدەر کە ڕێگای مەدە ئێرە، وەرە لەو مەستە حەزەر کە نا... نا... لێگەڕێ باکو بمێنێتەوە گیانە ئەم کۆترە وەیلانە دڵی گرتـووە لانە بۆ مـەی نییە ساقی پەنا دێنمە ئێرە هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەی تێرە من هەمدەمی بادەم کە خەمی سینە بەبا دەم دەست گرە گیانا وەرە بسپێرە بە بادەم ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە دڵتەنگە، درەنگە، وەرەسا بادە بگێرەشاعیر: مامۆستا شەریف ژەنیاری کەمان: مامۆستا عارف دەنگ و خوێندن: کاک حوسەین ژەنیاری تونبەک
328
چەپگەڕی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزانپەرەستی بۆ نان کوشتی
هەر چەوسانەوە بێ حەسانەوە
ئەی مردن لەکوێی ژیان کوشتمی.
شێعر: مامۆستا هەژار موکریانی دەنگ: مامۆستا حەسەن دەرزی
328
چەکی شۆڕشگێڕی من، نووسین و بیر و باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا، بە ئازادی ئەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
حەزرەتی قانع
