ناوەندی قازی محمد
Open in Telegram
چەناڵێک بۆ خزمەت و هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢. سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ڕاکۆ سیروان "خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی گشتی - زانکۆی سلێمانی" بۆ دەستکەوتنی بەرهەمەکانمان دەتوانن نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە @Qazim7md
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
1 969
Subscribers
-124 hours
-197 days
+40930 days
Posts Archive
1 969
Repost from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
"بە ئەزموون سەلماوە کە ئەو کاتەی مرۆڤ لە قوڕئان و ویردەکانی دەیگرێتەوە، نەک نابێتەوە هۆی زیادبوونی کاتەکانی بەردەستی، بەڵکو بەو هۆیەوە بەرەکەت لە کاتەکانی دیکەشی نامێنێت، و هەست بە تەسکبوونەوەی کاتەکانی دەکات"
الشَّيخُ إبراهِيمُ السَّكرانُ ـ فكَّ الله أَسْرَه ـ
1 969
ئەو تەکنیکەی لەم کاتەیە فریاتان دەکەوێت 💊
کە لە چارەسەری CBT زۆر بەکاردێت بۆ نەخۆشی وەکو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ وترس.
1 969
لەوانەیە بەدڵی هەمووتان نەبێت و چاوەڕێ بووبن ئەو زمانی تورکمان و هتد.. لەبەینی ئیمتیحانەکان بووایە ، بەڵام وەکو پێغەمبەر گیان د.خ ئەفەرمووێت : "قدر اللە وما شاء فعل" قەدەری خوایە پێویستە خۆتی لەگەڵ بگونجێنیت.
1 969
«لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا» (البقرة: ٢٨٦)
واتە: «خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بەقەدەر توانای خۆی نەبێت.»
1 969
بیرخستنەوە 🚨
ئێستا 41 ڕۆژ ماوە بۆ وزاری
لەوانەیە گەر بە ڕۆژ سەیری بکەیت ژمارەکە کەم دەرئەکەوێت ، بەڵام گەر بیکەیت بە سەعات نزیکەی 1000 سەعات ئەکات ، بیکەیتە دەقە 59000 دەقە ئەکات.
بەڵام گەر بێتو ڕۆژانە 3-4 سەعات خەریکی سۆشیال میدیا و شتی بێسوود بین ئەوە ئەکاتە نزیکەی 120-150 سەعات کە ئەتوانی لەو ماوەیە دەرسی بیرکاری و کوردی مڕاجەعە بکەیتەوە بۆیە وەکو
ئیمام شافیعی ڕ.خ دەفەرموێت : "کات وەکو شمشێر وایە ، ئەگەر نەیبڕیت ئەوا دەتبڕێت."بۆئەوەی فێری هونەری بەڕێوەبردنی کات بیت بەکورت و پوختی ئەتوانی سوود لەم ڤیدیۆیەی م.ڕەوەند ببینی کلیک بکە
1 969
ئەزیزان ئەوە ئەو دوو pdfیە کە باسم کرد هەوڵبدەن لەسەری دروستی بکەنەوە و ئەوەی کەنەمنوسیوە ئەتوانن خۆتان زیادی بکەن.
1 969
گەر موقەدەر نەبێت ان شاء الله ڤۆیسی دواترمان لەسەر ساوند ئەبێت باسی چەند تەکنیکێک ئەکەین گەر جێبەجێی بکەیت بە ئیزنی خوا زۆر زۆر زەحمەتە دەرەجەت لە ساوند بڕوات بەکێم وتبێت جێبەجێی کردووە کێشەی لە ساوند نەماوە.
هەر شاد بن.
1 969
بژاردەی گۆڕینی وەڵامەکەم لانەداوە ، بۆ ئەوەی ئەو کەسەی وتویەتی نەخێر بە بڕیارەکەی بچێتەوە.
وەکو هەمیشە پێمان ئەوترێ گەر بەزەیت بەخۆتدا نایەتەوە بەزەیت بەو دایک و باوکە داماوەت بێتەوە کە مەسرەفت تیا ئەکەن و ئومێدیان پێتە.
1 969
وەک چۆن فاریزە دانان بۆئەوەیە کە دێڕەکانمان جوانتر بێت ، دڵنیابە تۆی دوای فاریزە دانان زۆر باشتر ئەبیت لە پێش فاریزە دانان ، بەدەستی خۆتە چ بڕیارێک ئەدەیت.
ئێستا با بڵێم بەتەمای گۆڕانکاریت ؟
1 969
بوونی فاریزە پێویستە !!
بەڕێزان.. ڕاستە هەموومان پەشیمانین لەو هەڵانەی لە ڕابردوودا کردوومانن، بەڵام با بۆ ساتێک با کاغەزێکی A4 بهێنین ، لە موبایل دوورکەوینەوەو ، کەمێک وردبینەوە و پرسیارێک لە خۆمان بکەین:
ئەگەر ئەم چەند ڕۆژەی ماوە تەنها خەریکی خەفەت خواردن بین بۆ ڕابردوو و هەلە لەدەستچووەکان، چی دەگۆڕێت؟ بێگومان هیچ، تەنها کاتی زیاتر لەدەست ئەدەین و بارەکەمان زیاتر لەسەر قورس ئەبێت.
بەڵام وەرن با لە بەرامبەردا، هەموو هەوڵ و توانای (جوهد) خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەم ماوەیەی کە ماوە واز لەوە بهێنین ان شاء الله سبەی دەست پێکەم ، کۆشش بکەین و لە کۆتاییدا بە بە مورتاحی بڵێین: 'پەروەردگارا، من ئەوەی لە توانامدا بوو ئەنجامم دا، ئێستا ئەنجامەکەیم سپارد بە تۆ
وەکو ئەوترێت
"درەنگ دەست پێبکەی باشترە لەوەی دەست پێنەکەی"
1 969
ئەی لە خۆشی ئەو ساتە 🫠🏆
لەو کاتەدا هەست ئەکەی هەموو دونیا هین تۆیە و بە هیچ پارەیەک نایکڕیت 💎
ئەمەیان خۆشیە و چێژ نیە چونکە چێژ کاتییە ⌛️
چەند تایبەتتر ئەبێت ❤️🔥
گەر هاتوو هیچ کەسێک باوەڕی بەتۆ نەبێت کە توانات هەیە ❤️🩹
بەڵام تۆ ئەزانی کە کەسێکت لە پشتە لە قورئاندا دەفەرموێت: "أَلَیْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ" (ئایا خودا بەس نییە بۆ بەندەکەی؟). واتا کاتێک هەمووان جێت دەهێڵن، ئەو تەنها بەسە بۆ ئەوەی دڵت ئارام بکاتەوە ✨🔋
بۆیە هەوڵ بدەن ئەو کەسانەی زانیاریتان دەدەنێ لەسەر بابەتەکان جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی کارتان ئاسان بێت ئەو خۆشیە بەدەست بهێنن⚡️
1 969
دوای ئەوەی بڕیاری مانەوەیدا لە پۆلی 12، هەموو ساڵەکە تەنها ١١ ڕۆژ سەعی لە بیرکاریدا کرد
ئەو ڤیدیۆیەی بووە ترێند لە ناو خوێندکارانی پۆلی 12🔥
ئەمە ئەو ڤیدیۆیەیە کە نهێنی نمرەی بەرزی لە بیرکاریدا دۆزییەوە💯
لینکی ڤیدیۆکە⬇️
https://youtu.be/qJ9NVxWSCso?si=RuhdXZ3g2zF1IBc2
1 969
بەڕێزان ئەو دوو ڤیدیۆیەی لە ڤۆیسەکە باسم کرد ئەمانەن کلیکیان لەسەر بکەن
۱.م.ئاوات-ڕیلاکسەیشن
۲.م.سامی مێدیتەیشن
بەڵام شتێک لێرە هەیە لەوانەیە هەندێکتان واتان لەسەر مێدیتەیشن بیستبێت کە کە هین دینی بوزیەکانە (هیندۆسیەکانە) ، بەڕێزان منیش زۆر گەڕام تا ئەم ڤیدیۆیەم دەستکەوت م.سامی جێی سیقەیە و کابرایەکی موسڵمانە و بەس ئەم ڤیدیۆیەی هەیە و هیچ شتێکی خراپی باس نەکردووە واتا لەوانە نیە بە ئاکارێکی خراپمان ببات ،
بۆ وەرزشی ڕۆژانەش ئەتوانن لە یوتوب بنوسن ( Workout at home morning) یان سەیری ئەم ڤیدیۆی م.زرنگ سالار بکەن (کلیک بکە)
هەر شاد بن.
1 969
من دڵنیام تەلەبە لەم کاتەیا زیاتر پێویستە لەڕووی دەروونیەوە هاوکاری بکرێت وەک لە شێوازی خوێندنی بابەتەکان بۆیە ئێمە زیاتر گرنگی بەلایەنی دەروونی ئەدەین
گەر تەلەبەیەک حەز دەکات لەکاتی پشوویەکەی گوێ لەشتێکی باش بگرێت وەک لەوەی خەریک بێت بەشتێک خەیاڵی پەرت ئەکات با گوێ لەم پلەیلیستەی جەنابی شێخی گەورەمان بگرێت ڕۆژانە ڤیدیۆیەک دڵنیابن بەقەد چەندین کۆرس و کتێب ئیسفادەی لێدەکەن
- تۆی دوای گوێگرتن لەمە زۆر جیاواز و کوالێتی بەرزتر ئەبیت وەک لە پێشتر 🔋✨
کلیک بکە
1 969
Repost from کتێبە شەرح کراوەکان
"بەرهەمداری ئاسانە، لەسەرخۆتی قورس مەکە:
-خەوی خۆت بەپڕی وەربگرە، تاکو عەقڵت بەچاکی ئیش بکات(7_9) سەعات بخەوە.
-دووربکەوە لە سۆشیاڵ میدیا و دۆپامینەکەی.
-بڕێکی کەم لە گرنگترین کارەکانی ڕۆژەکەت دیاری بکە(3_5)دانە.
-لەقورسترین ئەرکەوە دەست پێ بکە، چونکە سەرەتای ڕۆژ زۆرترین وزەت هەیە.
-پاش (30_90) خولەک بەرهەمداری پشوویەکی بێ شاشە بدە، پاشان بگەڕێوە بۆ سوڕێکی دیکەی بەرهەمداری.
-ئەوەی ئیمڕۆ پێت تەواونەکرا، سبەی بیکە بەیەکەم ئیش."
