قسەێ مێشکم🖤
Closed channel
257
Subscribers
+1224 hours
+367 days
+3730 days
Posts Archive
257
خیانەت لە خۆت مەکە
بۆچی دەبێت هەموو شەوێک بگریت؟
بۆ کێ؟ بۆ چی؟
کەسێک کە لە بارودۆخی تۆ تێناگات.
ئەگەر بیویستایە دەیتوانی بە یەک وشە هەست بە باشتر بوون بکەیت..
خۆت لەناو مەبە، هەندێک کەس تێناگەن.
دەزانی چی؟ خیانەت تەنها خیانەتکردن لە کەسێک نییە!
هەندێک جار گەورەترین خیانەت لە خۆت دەکەیت..
دەقیق لە ئەم جێگا، بۆ بچووکترین شتەکان،
تۆ بەهۆی مرۆڤەکان دەگریت..
وە ژیان جوانییەکانی لە دەست دەدات
وە شتە جالبەکە ئەوەیە کە ئەم کەسە تەنانەت وەقتیشتان بۆ دانانێت
تا بە چوار وشە و ڕەستە گرینگیتان پێ بدات وە ئێوە بە دونیایەک لە حاڵێکی خراپ و خەم باری بەجێ دەهێڵێ🌚!
257
ئـاخێـکی سـارد ...
ئاخ چێبکه‌م له دڵم وه ناخم که هه‌مووی به خه‌م ڕه‌ش بووه ، ئاخ چێبکه‌م له ژیانم که له هه‌موو دونیا دا به‌س گریان به‌شی من بووه ، چه‌نده ئاخ هه‌ڵکێشم بۆ دڵم که شوێن به شوێنی له‌ت له‌ت بووه ، ئاخ بۆ مێشکی هاڵۆزم که به‌س بیره‌وه‌ری تاڵ به‌شی بووه ، با بنووسم له ده‌ردی خۆم که هه‌رگیز چاره‌ی نه‌بووه ، زۆر بیری خۆم ده‌که‌م ئه‌و خوومه‌ی که له‌ده‌ست چووه ، بیری خه‌نده‌و پێکه‌نینه‌کانی منداڵی که به گه‌وره بوون تێک چووه ، با بنووسم له چاره‌نووس چیم چێشتووه که گه‌ر یه‌ک پێکه‌نینی لێ دیتپام به ده‌یان گریان وه‌ڵامی هه‌بووه ، بیرناکه‌مه‌وه که ژیابم به ڕای من ئه‌وه نێوی ژیان نه‌بووه ، ئاخێک هه‌ڵکێشم که له‌م ژیانه دا به‌س ئاخێکی سارد به‌شی من بووه۰🙂
257
پـ‌ێـ‌م خـ‌ۆشـ‌ە قـ‌اوەیـ‌ی تـ‌اڵـ‌ی یـ‌ەڪ ڪ‌ەس بـ‌م
نـ‌ەڪ چـ‌ایـ‌ی شـ‌یـ‌ریـ‌ن هـ‌ەزار کـ‌ەس🌚🖤!
257
وا ئەزانی خۆشم ناوێی
وا ئەزانی بیرت ناکەم ..؟
وا ئەزانی جگە لە تۆ دڵم
بۆ کەسی تر لێ ئەدا ..؟
تۆ وەرە تەنیا بۆ جارێك
گەشت بکە بە دڵمدا
بگەڕێ تیایدا بزانە هیچ
کوچە و کۆڵانێکی دڵم
خاڵییە لە موحیبەتی تۆ
ڕێ بکە بە دڵمدا بزانە
هیچ گۆشەیەک ئەدۆزیتەوە
ناوی تۆی تێدا نەنوسرابێت و
یادی تۆی تێدا نەکرابێت🥲
257
ئەمشەو زۆرم بیرکردی
بە دڵ فرمێسکم بۆ هەلوەراندی
بیرم هاتەنەوە یادگارێیەکان
هەرچەند هێشتا نەچوونە لە یادم
دڵتەنگی تۆ وایی لێکردووم
بگرمە باوەشم ئەژنۆی خەم
کە دێیە بیر‌و خەیاڵم
جگەلە چاوە جوانەکانت هیچ نابینم
سەد خۆزگە بەو ڕۆژانەی
تۆ ناوت ئەهێنام
چاوم ئەدڕەوشانەوە و
بە دڵ و گیان ئەم وت گیانەکەم
بەڵام ئاخ لە قەدەرەکەمان
لێکی کردێن و نەیهێشت ببینین ڕۆژانی پیکەوە بونمان ...🖤
257
ئەمشەو بۆ تۆ شەوی گەیشتنە و بۆ منیش شەوی ماڵئاوایی
ژیان بەردەوامە و ئەمشەو تۆ لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، منیش کتێبەکەی تۆ دادەخەم
پیرۆزبایی دەکەم، هیوادارم ئەو ژیانەی هەڵت بژاردووە، پڕ بێت لە ئارامی و خۆشەویستی
بەڵام ئەمە دوا وێستگەی بیرکردنەوەی منە. لەم ساتەوە، تۆ بۆ من دەبیتە یادگارییەکی دوور و نادیار. خۆشبەخت بە، چونکە منیش بەڵێنم بە خۆم دا کە ئیتر ناگەڕێمەوە ئەو رێگایەی تۆی تێدا نەماویت.
ژیان بەردەوامە🖤
