کاڵ
Open in Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
271
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
271
پێم خۆشە یەک بەخۆم بقیژێنم و بڵێم بەسە نەسیحەتم مەکەن ئەمن تا دارەکە وە سەرم نەکەوێت و بە شتەکە* نەچم حاڵی نابم.
08 Aug, 17:49
271
ئەمن سین و ساڵم لەوەی گوزەراوە بۆ عیشق و خۆشەویستی ناڕەحەت بم ئەگە دیتت ناڕەحەتم بزانە لەبەر پووڵیە پووڵ.
08 Aug, 06:59
271
نازانم بۆچی بەڵام دڵم دەویست ئەمانە بنووسم. لەم ماوەیەدا جۆرەها هەستی تاوانباربوونم تاقی کردووەتەوە و لە هەر جۆرە سترێسێک بڵێیت کێشامە. ڕاستییەکەی ئەوەیە وا بوومە کە تەنانەت ئەگەر کارێک بە باشترین شێوەی ئەنجام بدەم هەر خۆم بە خۆم قبوڵ ناکەم و لەگەڵ خۆم دەڵێم: «ئەمە کە هیچی نییە، خەڵکی دیکە چ کارانە کە ناکەن!» زۆر ماوەیە لە خۆم ڕێز و قدردانی ناکەم. بەردەوام خۆم سەرزنشت دەکەم و دەڵێم: «کچێ، سەیری خەڵک بکە چ کارانە کە ناکەن بەڵام تۆ چی؟» سوپاسگوزاریم گەیشتووەتە سفر.
هەندێک جار لەناکاو بە خۆم دێمەوە و دەڵێم: «لەگەڵ خۆت چی دەکەیت؟ لەگەڵ ئەو خۆتەی کە لە ناو ئەم هەموو قەیران و تاریکییەدا بە زیندوویی دەرچووە چی دەکەیت؟ چی لە خۆت دەوێت؟ بۆچی ئەم هەموو چاوەڕوانییە زۆر و بێجێیەت لە خۆت هەیە؟ بۆچی بە هەنگاوێکی بچووک لە لایەن خۆتەوە دڵخۆش نابیت و هەمیشە دەتەوێت هەنگاوی گەورە و گەورەتر بنێیت؟» تۆ کە پشوودەر و سەبوور بوویت، نەکا ئەو کەمە سەبووریتەش کە هەتبوو تەواو بووبێت؟ پاشان بە خۆم دەڵێم: «نەخێررر، مەگەر دەکرێت تەواو ببێت؟ من کە هێشتا بەرهەم و ئەنجامەکەیم نەبینیوە چۆن دەکرێت تەواو ببێت؟» و ئێستا بە تەواوی لەو شوێنەدام کە یەکجار خۆمم هەژاند و دووبارە تێگەیشتم کە: چ لە من سەخت بێت، چ ئاسان، چ باش بم، چ خراپ، ژیان ڕاناوەستێت. ژیان چاوەڕێ ناکات تا حاڵم باش ببێت پاشان بڵێت: «باشە، ئێستا دەجوڵێمەوە.» لەگەڵ هەموو دۆخ و هەستەکانم خۆی بەردەوامە. و ئەوە منم کە دەبێت کار بکەم، هەوڵ بدەم، بژیم و بەردەوام بم تا حاڵم باش ببێت. نەک چاوەڕێ بم نەک چاوم لە ڕێگا بێت. تەنها دەبێت بەردەوام بم. لەوانەیە لە ناو هەمان ڕێگایەدا حاڵم باش ببێت. خودا دەزانێ چی دەبێت.
07 Aug, 08:25
271
تۆ تەنانەت ئەگەر جەستەیەکی بێ گیان و بێ ڕۆحیش بی لەم جیهانەدا من هێشتاش بەتەنها تۆم خۆشەوێت.
05 Aug, 16:44
24 Sep, ~11:09
271
ئەمڕۆ ڕەها دەیکوت: یان بە ئەم مۆر و پەنجەمۆرەی کە لەسەر ئەم پەڕانە دادەنێم دەچم زانکۆ، یانیش ڕاستەوخۆ دەچم سەبتوو ئەحواڵ بۆ دەستپێکردنی ژیانی هاوسەرگیری :)
03 Aug, 06:06
