کاڵ
Open in Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
285
Subscribers
No data24 hours
+137 days
+2030 days
Posts Archive
285
جا ئەوجار خوێندن بەسە کەمێکیش با کابان بم هەر دەوروبەری خۆم خاوێن کەمەوە. حەوسەلەشم نییە بریا یەک بیبیدی بابیدی بووم دەکرد هەمووی مورەتەب دەبوون🤓🪄
26 Feb, 14:01
285
دوو دەقە دێم لەکەن دایکم دابنیشم، بە نیتێکی پاک کە تەنها چەند چرکەیەک لە تەنیشتی دابم. بەڵام دایکم لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێت گلەییەک لێم بکات؛ لە خواردنەوە، لە خەو، لە تەلەفۆن. هەر شتێک دەتوانێت ببێتە بابەتی گلەیی دوایش کە هەموو دڵی خۆی هەڵڕشت و هیچ شتێکی نەهێشت بۆ قسەکردن دەڵێت:
«وەڵڵا دەڵێیت زێری!» منیش لە دڵمدا: «دایە گیان من هاتبووم تەنها لە تەنیشتت دابنیشم، نەک بێمە کۆرسی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن!» بە هەموو ئەوانەش ههر جێگایەک لە دنیا خۆشتر نییە لەوەی چەند خولەکێک لە تەنیشتی دایکم دابنیشم🌟
25 Feb, 11:27
285
لەنێوان مانگەکانی ساڵدا، ئەمن زۆرتر مانگی ڕەشەمم خۆشدەوێت. ئەو مانگەم لە یەکەم ڕۆژیەوە تا کۆتا ڕۆژی خۆی زۆر پێخۆشە. دونیای دەرەوە کە خەریکە جارێکی تر زیندوو دەبێتەوە. ئەو دارانەی کە هێواش هێواش گوڵ دەکەن، دەنگی گەڕانەوەی باڵندەکان، فێنکایی بەیانە، بۆنی نەورۆز، ئەو ئاسمانە کە هەمیشە هەور دایپۆشیوە، ئەو ڕووناکی ناسکەی ئێوارە، شێتی تەواوی هەستی ئەو مانگەم، وەک ئەوە وایە لە دونیادا هیچ شتێکی ناشیرین نەبێت و مرۆڤ هەمیشە مەحکوم نەبێت بە ئازار. ئەگەر بتوانم لەم دۆخە دەربچم، زۆرترین سوود لە ڕەشەمە وەردەگرم، کە بڕیارە بەبێ خوێندن و کتێبی تاقیکردنەوە بێت. بەڵێن دەدەم تەواوی بیست و نۆ ڕۆژەکەی بژیم :)
23 Feb, 12:09
285
یەکجار بۆ هەمیشە، ئەمن چاوەڕوانی هیچ شتێک لە کەس ناکەم بێزەحمەت کەسیش چاوەڕوانی هیچی لەمن نەبێت وەسلام🫱🏻🫲🏼
22 Feb, 07:50
29 Sep, ~18:50
285
کەس بەقەد ئەو پشیلەیە پێم وەفادار نییە. پەنجەرەی ژوورەکەم دە حەسارێ دایە جا دیواری حەساری ماڵە مە هێندە بلیند نییە، ئەوڕۆ لەسەر دیوارێ ڕەد دەبوو ئەمنی دیت هاتە بەر دەرکەی دانیشت تا چوومە دەرێ تۆزێک ڕاوەستا دوایە ڕۆی🫠❤️🔥
22 Feb, 06:20
285
لاکی زریشکی، حەمام و بۆنی خۆش، پرچی خاو، شەو، بێدەنگی، خەو، گەرمای بن سۆبەی هەمووی ئاوایە؛
💕💞🌷🎀💗💓
20 Feb, 17:14
