"ئـۆخـەیـش♡"
Open in Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
262
Subscribers
+124 hours
+177 days
+2330 days
Posts Archive
262
دۆستەکانم!
باش بزانن،
دوژمنانم!
باش بزانن:
چەندە باوەڕم بە زەردەشت و
بە ئاڤێستا و
بە خوا هەیە،
هەزار هێندەش
باوەڕم بە هەڵکردنی ئاڵا هەیە!
پەشێو
262
+1
له هیچ شتێک ئەوەنده بەتەماح نەبووم
جگە لە سەیر کردنی چاوەکانی تۆ...
عەباس کەمەندی ♡
262
چییە کۆرپەم چ سیڕڕێکە وەها مەحکوومی گریانی کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مەعنای گریە نازانی
ئەگەر وەک دایکە حەسرەت دیدەکەت ڕەنجت بچێژایە، زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بە دەم باوە بپێژایە:)
262
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێندە تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت و هەوار تێکنا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و خەم بە بادەم
کە دەستی ڕۆژگار بایدا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم!
مامۆستا هێمن
262
دڵ بە شەوقی ڕوومەتی سووتاوە، پەروانە بە شەمع
هەردوو هەر سووتانە، ئەمما قابیلە ئەم بێتە ئەو؟!
حەمدی
262
ئەو بە ڕۆژدا وەک کچێکی بچووکی بزۆزە و بە شەویشدا ژنێکی دڵڕفێن و سیحراوی...
ئێستا دڵم لە نێوان بانگ کردنی ئەو بە ناوی
کچە بچووکەکەم یان شاژنمدا ماوەتەوە.
نزار قەبانی
