⌟الصَّمْت ~ AL SAAMT⌜
Open in Telegram
« إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ » جۆینی چەناڵەکانمان بن رحمکم اللە .. ١ - https://t.me/saamt_64 ٢ - https://t.me/athar_64 ٣ - https://t.me/saamt_64bookstore
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
253
Subscribers
-124 hours
-37 days
-330 days
Posts Archive
بەردەوامبە ..
بێ گوێدانە هەر ڕێگرێک
بەردەوامبە ..
بێ گوێدانە هەر ئازارێک
بەردەوامبە..
بێ گوێدانە هەر سەختیەکە
بەردەوامبە و صبر بگرە ..
بەردەوامبە چونکە تۆ اللە عز وجل ـت لەگەڵە و یاوەرتە..
بەردەوامبە و تەنها بەردەوامبە…
جندب البجلی دەفەرمووێ :
نمونەی ئەوکەسەی ئامۆژگاری خەڵک دەکات و خۆی لەبیردەکات هاوشێوەی چرایەک وایە غەیری خۆی ڕوناک دەکاتەوە و خۆی دەسوتێت..
« زوهد الاحمد بن حنبل »
جوانی ڕەوشت قسەکردنە بەڕویەکی خۆش لەگەڵ هاوەڵەکەتدا..
حَدَّثَنَا أَبُو عوانة ، عَن إِسْمَاعِيل بْن سالم ، عَن حبيب بْن أَبِي ثابت قَالَ : من حسن خلق الرجل أن يحدث صاحبه وهو يبتسم
لە حەبیبی کوڕی ئەبی سابتەوە بۆی گێڕاینەوە و فەرمووی: لە ڕەوشتە بەرزەکانی پیاو ئەوەیە کە کاتێک قسە لەگەڵ هاوڕێکەیدا دەکات بە زەردەخەنەوە بێت
« روضةُ العُقلاء لابن حبان - ص ٧٧ »
« دوربوون = ئاسودەی »
دوورکەوتنەوە لە زۆر شت ئاسودەی دەبەخشێ بە مرۆڤ
جا دوورکەوتنەوە لە هەندێ مرۆڤ زۆر زیاتر ئاسودەی دەبەخشێ
جا گەر ئەو مرۆڤانە وا تێبگەن کە لێیان ڕادەکەین یان لێیان دەترسێین یان شتێک لەو بابەتانە ئەوە هەڵەن..
مرۆڤانێک شائیستەی ئەوە نەبن نزیکیان بین نزیکیان نابین و گەر نزیکیش بووبین لە کۆتایدا شائیستەی دووربوونن ..
قال ابن هانئ : وسئل « الإمام أحمد » عن الرجل يشتري الشيء فيذوقه..؟
فقال الإمام أحمد : ما أدري ، ثم قال من بعد : إلا أن يستأذن صاحبه
« مسائل ابن هانئ ١١٩٥ »
ابن هانئ وتی : پرسیار لە ئیمامی ئەحمەد کرا دەربارەی پیاوێک « دەیەوێ » شتێک بکڕێ ئایا تامی بکات « تاقی بکاتەوە » ..؟
ئیمام ئـەحمەد فەرمووی : نازانم ،
پاش ئەمە فەرمووی : ئیلا ئەگەر خاوەن ماڵەکە ڕێی پێبدا..
« باشی ئافرەتێک و بەوەفابونی هاوسەری بۆی »
ئیمامی شورەیحی قاضی دوای ئەوەی گەنجێک زۆۆر سەرنجی ڕادەکێشێت
هەوڵدەدات نزیک بێت لەو خانەوادەیە و ئافرەتێکیان لێ بخوازێت
ئەوەبوو داوای کچێکیان لێدەکات و پێی دەدەن
بەڵام چۆن ئافرەتێک..!
کەم وێنە و ژیر و قیامەت ویست
پشت کەر لەدونیا و خەڵەتێنەرەکانی
هەر لەشەوی بوکێنیدا بە وتار و نوێژ دەستی پێکرد بۆ هاوسەری
لەکاتێکدا ئافرەتان لەو شەوەدا تاکەشت لەبیریان بێت جنسە الا مارحم ربی
مایەوە لەگەڵ شورەیح تەمەنێک
بەجۆرێک شورەیح لەگەڵ ئیمامی شەعبی باسی دەکات و دەڵێت :
بیست ساڵ لەگەڵی بووم یەک ڕۆژ لێی بێزار و توڕە نەبووم ، تەنها ڕۆژێک نەبێت کە من ستەمم لێکرد هەڵەی ئەو نەبوو..
ئافرەتێکە کە شوڕەیحی هاوسەری دەڵێت : ئەی شەعبی : گەر ڕۆژێک دەستی لێ بەرز کەم دەستەکانم توشی شەلەل بن..
ئافرەتێکە کە شوڕەیحی هاوسەری دەڵێت : ئەی شەعبی ئافرەتانم لەپێش چاو کەوتوە لەدوای زەینەب
ئەی شەعبی : لەدوایی زەینەب هاوسەرم ناوێت..
ئەی شەعبی : ئاواتە خوازبووم لەدوای ئەو منیش مردبام...
ئەی شەعبی : ڕقم لەژیانە لەدوای ئەو….
« الأخبار الموفقيات لإبن بكار »———————————- ئەمەش نمونەی ئافرەتی باش کە ڕاگری پیاوەکەیەتی و ڕاگری ماڵەکەی و دونیا نەویست و دایکێکی باش و کردەوەی بۆ قیامەت بێ وە نمونەی پیاوی بە وەفا کە وەفای هەیە بۆ باشی خێزانەکەی و تەنها ئەوی بەسە گرنگ نیە کە سامانت هەبوو توانات هەبوو برۆی بۆ دووەم و سێیەم و چوارەم بەڵام کە تۆ خاوەنی نیعمەتێک بووی کە بریتیە لە خانمێکی باش بۆیە تۆش قەدری ئەو نیعمەتە بزانە و پاداشتی بدەرەوە بەوەی کە تەنها ئەوت بەس بێ و داوا لە اللە عز وجل بکە کە لە جەنەتیش پێکەوە بن ..
🔔بابەت ڕێنمای و ئاگادارکردنەوە
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
ئەمەوێ خوشکانی بەرێز ئاگاداربکەمەوە و دووبارەی بکەمەوە هیچ یەکێکتان لە تیلیگرامی شەخسی خۆم نامە نەنێری هەر کەسێک بینێری بۆ یەکەم جار چاتی دەسردرێتەوە بێ جواب و دووبارەی بکاتەوە بلۆک
وە هەرکەسێک ئەدد بنێرێ بۆ ئەکاونتەکانی ترم وەک فەیسبووک و زۆری تر ڕەت دەکرێتەوە
گەر نیەتی سود وەرگرتنت هەیە ئەدد مەنێرە تەنها فۆلۆ بکە
وە گەر پرسیارێک یاخود پێشنیارێک یاخود کێشەیە هەیە یاخود رێکلام گۆرینەوەیە تەنها و تەنها لە دایرێکت چاتی چەناڵ دەتوانم جواب بدەمەوە
لەگەل رێزمدا نەک بۆ من ئەمە بۆ هەر کەسێکی تر لە رەگەزی بەرامبەرتان و هەر خاوەن چەناڵێکی تریش جێبەجێ بکەن إن شاءاللە وتعالی
سبحان اللە کەسانێک کە ڕێزیان دەگری وا دەزانن گەمژەی و هیچ نازانی و لێیان دەترسی بۆیە دواتر سنور دەبەزێنن
بەڵکو ئێمە رێزی ئێوەمان نەگرتوە بەڵکو رێزی خۆمان دەگرین و خۆمان ناخەینە ئاستێک کە بێین دەمە دەمە لەگەل ئێوەدا بکەین
بۆیە گەر کافر بی یان مورتەت بی یان موشریک بی لامان
ڕێزت دەگرین لەبەر خۆمان تا ئەو کاتەی سنوری خۆت پاراستوە بەڵام کە بەزاندت ئیتر لای ئێمە حسابێکی ترت لەگەل دەکەین ..
لنا اعمالنا ولکم اعمالکم سلام علیڪم لا نبتغی الجاهلین ..
