کفن☀️
Open in Telegram
Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
174
Subscribers
No data24 hours
-2467 days
-19030 days
Posts Archive
174
بەڵام وەڵات به پێکەنین و سەمات شاده خوشکی من
پرچی باز و ڕەهات باده خوشکی من
هاونیشتمانت گیانی خەڵات کرد بۆ ئازادیت
هەموو دونیا یەکپارچه مەهاباده خوشکی من
174
دوو ماڵن لە ڕۆخن کیژیان جوان و شۆخن
مەمکیان سێو و قۆخن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
مەمکیان سێو و قۆخن لەبەر چاوی جوانی تۆ
دوو ماڵ بەرانبەرن کیژیان ڕەش ئەسمەرن
زۆر جوان و دولبەرن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
زۆر جوان و دولبەرن لەبەر چاوی جوانی تۆ
دوو ماڵن جیران کیژیان خانومانن
ڕێگری ئیمانن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
ڕێگری ئیمانن لەبەر چاوی جوانی تۆ
ڕەشماڵەی مەنگوڕان لە دۆڵ و لە خڕان
قاتڵن بۆ کوڕان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
قاتڵن بۆ کوڕان لەبەر چاوی جوانی تۆ
چاوی لە چاونەرمان پڕن لە کل و دەرمان
هەڵ نایەن لە شەرمان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
هەڵ نایەن لە شەرمان لەبەر چاوی جوانی تۆ
چاوی لە چاوبازان لێم دەگرن ڕێبازان
دەمکوژن بە نازان لەبەر چاوی جوانی تۆ
