کفن☀️
Open in Telegram
Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
174
Subscribers
No data24 hours
-2467 days
-19030 days
Posts Archive
174
Repost from برین
نیشتمانەکەم، ئەی وڵاتە بێوڵاتەکەم...
تۆ کە ئەوا دەرم دەکەی، ناچارم دەکەی بەجێت بێڵم. باش بزانە ئەوینت لە یاد ناکەم.
نەک تەنها لە نیشتمان، بەڵکو لە سەر عەرزیش دەرم بکەی، هەر عاشقت دەمێنم.
نەک لەبەر ئەوەی عاشقتم، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەوینێکی کوردانەیە؛ پاک و بێگەردە، وەک چاوە جوانەکانت کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەدرەخشێتەوە.
نازانم بزانی یان نا، بەڵام ئەوە باش بزانە: ئەویندارتم، تا ئەو ڕۆژەی لە ئامێزی تۆدا دەم نێژن.❤️🩹
ماردین
174
Repost from برین
تەنیام...
تەنیام لەم ژیانە؛
تەنیام لە نێو تاریکی ژیاندا، بەرەو خۆری ڕووناکی دەڕۆم.
کوانێ ئەوانەی لە ڕۆژانی خۆشیمان لەگەڵمان بوون؟
کوانێ ئەوانەی دەیانوت: «تا کۆتایی لەگەڵتین»؟
کوانێ ئەوانەی شانازیمان پێوەیان ئەکرد؟
هەموویان ڕۆشتن...
هەمووی ئەوانەی کە لە ڕۆژانی تاریکی و ڕووناکیدا لەگەڵیان بووین؛
هاوارمان بۆیان کرد،
لەگەڵیان دەگیراین،
لە خۆشییان دڵخۆش دەبووین،
پشتیان بووین.
ئاخ... هەزار ئاخ بۆ ئەو ڕۆژانەی بە بۆنی ئێوە تێپەڕین.
ئاخ، چونکە ئێمەش وامان دەزانی کە ئێوە هەمیشە لەگەڵمانن.
هیچم نییە بۆ وتن؛
تەنیا دەتوانم بڵێم:
دەڕۆم، دەژیم، دەمێنم...
بۆ ئەو ڕۆژە ڕووناکەی کە هێشتا چاوەڕێی دەکەم.
ماردین
