"ژیـلەمۆ"
Open in Telegram
-من بە فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم☀️- @Ha3t_1bot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
408
Subscribers
+124 hours
+267 days
+13430 days
Posts Archive
409
من ئێستا نیشتمانی خۆم دۆزیوەتەوە،
نیشتمانی تازەی من کچێکە لە نیشتمانە پیر و عەبوسەکەی ئێوە ناچێت.
بۆ ئاو ئەڵێن، ڕوونترین ئاو لە چاوەکانی ئەودایە.
بۆ درەخت و بۆ گیا و گوڵ و
زنویر ئەڵێن، هەمووی لە جەستە و لە باڵا و لە شان و مل و گەردن و نێوان مەمانی ئەودایە.
من ئیتر نامەوێ
لەو نیشتمانە بێ خەونەی ئێوەدا بژیم.
من ئەمەوێ
بچمە ناو گەردوونی ڕەنگاڵەیی ئەو کچەوە.
ئەو سیحرەوە،
لەوێدا خەو ببینم.
لەناو ئەودا شیعر بنووسم.
لەناو ئەودا بخوێنمەوە و
هەر لەناو ئەویشدا پیاسە بە کەنارەکانی دڵنیاییدا بکەم.
لەودا پاڵ بکەوم و چاو ببڕمە بارینی بەفر و پەپوولە پێکەوە.
دەست لە خۆشەویستیی بدەم و
بۆنی بکەم.
ئەمەوێ بچمە ناو قۆزاخەی ئاشتییەوە..
#شێرکۆ_بێکەس ؛
409
دەزانم تۆ وشهیهکی
بهڵام زۆر جار بۆ وشهیهک،
هۆنراوەیەکم کوشتووە!
دەزانم تۆ خونچهیهکی،
بهڵام زۆر جار بۆ خونچهیهک
گوڵزارێکم جێهێشتووە.
#عهبدولا پهشیو
