Nûçe TV Sorani
Open in Telegram
نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/
Show more847
Subscribers
+324 hours
+87 days
+3530 days
Posts Archive
🟥نووچە|
⭕️ پارێزگاری هەڵەبجە هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتییەکەی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی
Nucetvsorani
ئەمریکا کەشتییەکی ئێرانی لە گەرووی هورمز کردە ئامانج کە دەیوسیت گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران بشکێنێت
فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانیان لە کەنداوی عومان کردووە بە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوە هات کە کەشتییەکە هەوڵی داوە گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران بشکێنێت.
پارێزگاری سلێمانی: لە پێناوی سەلامەتی خوێندکاراندا، بڕیارماندا، سبەینێ لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەو خوێندنگا حکومیی و ناحکومییەکانی سنوری پەروەردەی پارێزگای سلێمانیدا پشوو بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری: سەرۆکی حکومەت، پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ فریاکەوتنی خەڵک و پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاوڵاتییان.
پارێزگاری سلێمانی: ئامادەیی و پشتیوانیی تەواوی خەڵک و حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ هەر ئەرک و هەرەوەزیی و هەماهەنگیی و هاوکارییەکی پارێزگای هەولێر دووپاتدەکەینەوە
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان: لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان تاکو بەرەبەیان ڕێژەی دابارین زیاتر بێت هەورە بروسکە و لێزمە باران بەردەوام بێت .
هاوڵاتییەکی هەولێر: ئۆتۆمبێلەکەم ئاو بردوویەتی و منداڵێکی پێنج ساڵانیشی تێدایە
سەرچاوە: نەبەز ڕەشاد، ڕۆژنامەنووس
وەزارەتی کارەبا: هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانتان لە مەترسیی ڕوودانی شۆرتی کارەبا، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە بەتایبەت ئەو شوێنانەی ئاو لێیان کۆبووەتەوە، وەزارەت تیمەکانی سەرپشک کردووە بۆ بڕینی کاتیی کارەبا لە هەر شوێنێک کە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست بکات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمشەو لێزمە باران و هەورەبرووسکە دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچە جیاوازەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو، دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو
چەکدارێک لە پۆڵندا خۆی دەکات بە نێو بازاڕێکی قەرەباڵغدا؛ بە گوێرەی زانیارییەکان، شەش کەسی کوشتووە و 12 کەسیشی بریندار کردووە
