Alan Sound🎙️
Open in Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
546
Subscribers
No data24 hours
+97 days
+4430 days
Posts Archive
546
بەشداربووەکانی کاناڵەکەتان موڵکی ئێوە نین کاکەی بەڕێز ، خوشکی ئازیز بۆیە وەختێ بابەتی کاناڵێک هەڵئەگریتەوە نیاز نییە بەخێڵبازی بدەی بە خەرجا و لینکەکەی بسڕیتەوە بۆ ئەوە ممبرەکانت نەچنە کاناڵی مەنبەع خوا ڕەحمی کردە نانی ئەم خەڵکە ئێوە نایدەن ئەنا لە برسیدا ئەتانکوشتین
ئەونە سەختە بۆتان لینکی کاناڵێک کە نووسراوەکانی ئەبەن دایننەوە؟!
546
ڤیدیۆیەک بڵاو بوەتەوە گوایە بلاگرێک گاڵتە بە هونەرمەند مامۆستا محەممەدی ماملێ ئەکات و پەیجەکانیش دنیایان پڕ کردووە لە فیلمی ئەو کچە
بۆ هۆگرانی ڕاستەقینەی هونەر ماملێ ماملێیە و چیایەکە بەو با و بۆرانانە ناجوڵێت!
هیچ پاساوێک نییە بۆ پاسادانی هەڵەی ئەو کچە و هەموو کوردێک ئەمە ئەزانێت!
لە کاناڵێکەوە بینیم نووسیبووی ئەم شتانە لە ناو کۆمەڵگای کوردستانا زۆرتر وای بەسەر هاتووە کە بت لە گەورەکانمان درووست بکەن کە لەگەڵ ڕێزم زۆریش هەڵەیت خوشک یان برای بەڕێز ئاخرین جار کۆمدیێنێکی فارس بێ ڕێزی بە شاعیری سەدەی چوارەمی فارسەکان "فردووسی" کرد و بێ ماتڵ بوون بە چارەنووسی خۆیان گەیاند و دایانە دەستی یاسا کە وایە ئەمە شتێک نییە تەنیا لە ناو کوردان باو بێت و هەموو نەتەوەیەک قەدری مەشاهیری خۆی ئەزانێ و بە بڕوای من ئەو میللەتە وا قەدری ناودارانی خۆی نازانێت هەر نەتەوە نییە...
ئەم خاتوونە کە گاڵتە بە مامۆستا ماملێ ئەکات من تا گرتنی ئەم ڤیدیۆیە هەر نەشمدیبوو وەلێ وا دیارە یەکەمجار منداڵە پاشان بە هەموو عەقڵێکیەوە هاتووە شتێک بکات کە بە حەساوی خۆی ڤیدیۆیەکی پێکەنیناوی ساز کردبێت کە دوایی بینی چە پەنێکی داوە هەر خۆیشی هات و داوای لێبوردنی کرد...
ئەوەی کە من لێی تێ ناگەم کردەوەی ئەو کەسانەیە وا دێن لە ژێر ئەو پۆستانەدا هەڕەشەی کوشتن و دەسدرێژی و قژبڕین و سەنگسار و ... ئەکەن!
لەسەر چە بنەمایەک؟
لەسەر بیروبڕوایەکی توندەڕەوانەی داعشانە یان لەسەر بنەمای کوردایەتی؟!
خۆ ئەو کارەی ئێوە لە کاری ئەو کچە ناحەزترە ئەگەر بەخەبەر بێن جا لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو کەسانەی بەڕاستی لەگەڵ دەنگی ماملێدا ژیاون بەڵام بەخوا هەشتا لە سەدی ئەوانە دێن جنێو ئەدەن لێیان بپرسە دوو گۆرانی ماملێیان لەبەر نییە و ئێستە لە ژێر کاریگەریی کۆمەڵگا بوونە بە وەکێڵ مودافێعی مامۆستا ماملێ ئەڵێن نەک پڵاوێ شتێک بدەن با خۆمان بخەینە ناو ئەو خەڵکە بەڵکوو شتێکمان بەرکەوێ!
ئەڵێن مریشک خۆی خۆڵ ئەکات بەسەری خۆیدا باشە ئێوە هەر خۆتان ئەوانە نین بەهاتان داوە بەم جۆرە کەسانە و پاڵپشتیتان لێ کردوون و گەورەتان کردوونەتەوە بە بێ هیچ بەهرەیەک ئێستە بۆ سەرتان سوڕماوە؟ خەریکن دەسڕەنجی خۆتان ئەبیننەوە ئیتر
https://t.me/AlanFatemi
546
لەگەڵ «کۆڕی ئەمشەو» من ئەمەشم دووبارە
خوێندەوە کە پێشتر بازەم خوێندبووم و دامنابوو لە کاناڵ بەڵام ئەمجار لە نۆتی بانتر
پێتان خۆش بوو گوێی بدەن بزانن ئەمجارە خۆشترە یا ئەوجارەکەی تر..
لــــــە باغان ئاھ و ناڵـــین دێ
✍️ وەفایی
546
"پەناهەندە"
گەر پێت بگەم یاخود نەگەم.
بە بۆیی کەزیت ڕێ پێ ببەم.
دەستم لە گەردنت بهاڵێ.
یا بێ هەستی و دژ بە منیت
ئاسۆی هیوام ڕابماڵێ.
بۆ ئادەمی برسیی دڵم
ئەگەر بێتوو بیت بە حەوا.
یاخود کانگای حەز و خولیام
بکەی بە تاریکیی شەوا.
گەر بە پەرجۆی هەناسەکەت
زیندووم بکەی وەکوو مەسیح.
یاخود نیگات لێم وەرگێڕی،
جەرگ و دڵم بکەی جەریح.
بە گەورەییی خوداوەند و
حەشامات و خەڵک و بەندەی.
«لە ئامێزی من بترازێی لە هەرکوێ بی پەناهەندەی»
✍️ ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
546
ویژدانن ئەو شێعرەتان خوێندۆ و ۵ دانە کاردانەوەی دڵتان دانا؟!
یانێ ئاوا ناخۆشە ؟
من بێ سەلیقەم دامنا لە لادیمەنی کاناڵ یا ئێوە وەک من زەوق ناکەن بە دیتنی ناوی کوردستان؟!
546
Repost from N/a
کوردستانم..
له ناو نیگای خۆرنشینی هەژارەوه;
تۆ ئەبینم
له مانگی داسی گیراوی جووتیارەوه;
تۆ ئەبینم
کوردستانم..
ئەوه هەورازی ژیانی من,
پیا سەرکەوه
ئەوه پەیژەی باڵای کەنفتی شێعری من,
پیا سەرکەوه
ئەوه، ئەوه سەهۆڵ بەندانی ئاوێنەی
لەرزلێهاتووی چاوەکانم،
تیا دەرکەوه '
-بێکەس🤎
546
هاوڕێیەک بە زمانی فارسی نووسیویەتی لە نەناسراو بە نەزەرت دەنگت خۆشە؟!
دەی من چوزانم ئاخر
ئەو سۆئالێکە من بتوانم جواوی بدەمۆ؟😄
