Alan Sound🎙️
Open in Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
547
Subscribers
No data24 hours
+157 days
+5030 days
Posts Archive
545
شێعری "نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ" نالی دڵانت بەدەنگی کام هونەرمەند پێ خۆشترە؟!
545
هاوڕێیان ئەمە پەیامی یەکێک لە بەشداربووانی ئێرەیە دوێنێ چوو فۆرواردم کردەسۆ
کوڕیشە بەخوا 😄
545
"بێزار"
بێزار بووم بێزار خودایا...
ئیتر گیانم بەرگە ناگرێ!
لە چەوتی کژی چارەنووس،
هاوار و دادم گوێ بدەن:
بە قریشکەی دایکەکوردی
ڕۆڵەمردووی "ئەنفال" دەچێ.
بۆچی کەڕە گوێچکەی پانی
تیرەگەردوون.
بێزار بووم بێزار خودایا...
چیدی گۆشی پەردەدڕاو،
بەرگە ناگرێ!
لەو هەموو هاتوهاوارەی،
پیرەدەروون.
ئیتر بەسە،
گیانم چی تر یاریەم نادات
درۆ لەگەڵ خۆمدا بکەم.
ئەی لاپەڕە!
هاوار قەڵەم.!
سوێند بە هەموو ئەو ڕۆژانەی
لە لای ئێوە بێدەنگ گریام.
تا نەوەکا
شۆڤار بیکەن بە قیڕوقاڵ:
سەیر کەن خەڵکی ببن سەرقاڵ
بە ئەشکی ڕژراوی پیاوێ.!
هاوار خامەی ماندوونەناس،
لە خەمەکانی مندا کاس،
قەسەم بە برایەتیمان
_ ئەمن باش نیم _
دیسانەوە هاتووم بۆ لات،
بەجەرگێکی هەنجن هەنجن
بە دڵێکی پڕ لە تاسە و عاجز و مات،
دەسا دەستم وە دامانت...
ئاوڕ بدە بۆ لام تاوێ.
دە کوای فریشتەکەی «شێرکۆ»
دووبارە هاواری کوردێک
تەقدیمی عەرشی خودا کەیت..
بڕوا بکە ئەمجارەیان
ئەوەندە قورس نییە تکای.
بە بێدەنگی بچرپێنە بە مەلکەمۆت،
کەسێک سەرانسەر چیرۆکی
لە دەست ژیان بەرەو مردن هەڵهاتنە
دە سا، دە زوو
کاری خۆت کە،
بەرەو دنیای جەهەندەمی،
بە یەکجاری داخە نیگای.
✍️ ئالان فاتمی
545
سپاس بۆ هاتنتان ئازیزانم
لە نزا و پاڕانەوەش بێ هومێد بووم جاران ئاخری پەیامەکان هیوای باشیم بۆ هەمووان ئەخواست بەڵام دۆخەکە هەر بەرەو خراپتر چوو
دڵپاک نیم و شوومە دەمم ئێوە نزا بکەن چاک بێت
با تەواو بێ ئەم خەمۆکییە بێزار بووین ئیتر...
شەوتان هێدی🌻❤️
