باسکار•
Open in Telegram
لێڵ-
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
373
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
373
دەمەوێ یەکجار بیڵێم بۆ کۆتاجار.
لە گوفتوگۆ و شۆخی ئاسایی نێوان هاوڕێیان دا زۆر جار دەڵێم دە باشە دەی ، با کچەکان بدوێن ئەوانی دی سست بن. ئەوشۆ دانێک پرسی بۆ؟ ئەوەی دی کوتی ئاخر فێمێنیستە..
فێمێنیست واتە کەسێک کە باوەڕی وایە ژن و پیاو دەبێ هەمان ماف ، هەمان دەرفەت و هەمان ڕێزیان هەبێ. نە زۆرتر و نە کەمتر. ئەگەر کەسێک پێی وایە ویستنی ئەو شتە دژایەتی بە پیاوە ، ئەوە کێشە لە تێگەیشتنی ئەودایە نەک بابەتی سەرەکی.
ئەگە تا ئێستا بۆخۆت وا بڕیوتە و دووریوتە کە فێمێنێسم واتە دژایەتی بە پیاو ئەگەری هەیە تۆ تەنیا ڤیدیۆی کورت و کامێنتی ئینستا ، مشتومڕی سۆشیال مێدیا یان هەڵسوکەوتی هەندێ کەست بینیبێ نەک خودی بیرۆکەی فێمێنیسم.
ئەگەر ئەوڕۆ ژنان دەتوانن بخوێنن ، کار بکەن ، دەنگ بدەن ، لە هەندێ وڵات مافی تەڵاق و جیابوونەوەیان هەبێ ، یان یاسا دژ بە لێدانی ژن و توندوتیژی خێزانی هەبێ ، قژیان کورت کەنەوە و... ئەوانە بۆخۆیان نەهاتوون. ساڵەها ساڵی خەباتی ژنانی بەدواوەیە..
فێمێنیسم تەنیا بۆ ژنانیش نییە ، کاتێ گرینگی بە هەست و تایبەتمەندی ئاسایی یەک پیاو دەدرێ و تێیدا دەکوترێ کە (پیاو ناگری) ڕستەیەکی پیس و قێزەونە کاتێک دەڵێ (پیاو نابێ ناچار بکرێ هەمیشە بەهێز بێ و هەستەکانی بشارێتەوە) ئەویش بەشێکە لە هەمان تێڕوانین.
پیاوێکی تێگەیشتوو دژایەتی فێمێنیسم ناکا ، چونکە دەزانێ مافی دایکەکەی ، خوشکەکەی ، کچەکەی و ئەو ژنەی خۆشی دەوێ بە هەمان خەبات پارێزراوە. پیاوێکی پێگەییشتوو لە بەرانبەر حەقی ژنانی خۆشەویستی ناو ژیانی ناوەستێ! پاڵپشتی دەکا. چونکە مافی هەمان ئازیزانی تێیدا دەپارێزرێ.
گەر دیتتان پیاوێک دژ بە فێمێنیسم ڕادەوەستێ یان وشەی نەشیاو بەکار دەبا لە بەرانبەری ، تەنیا بزانن دەترسێ. دەترسێ لەوەیکە ژنێک مافی خۆی هەبێ و دەنگی بەرز بکاتەوە.
سەیری ژنانی کورد بکەن. لە شەڕ ، کۆچ ، سەرکوت و ژیانی ڕۆژانەدا لەگەڵ پیاوان شان بە شانی یەک وەستان ، بەڵام هێشتا بۆ وەرگرتنی مافیان دەخەباتن.
سەیری ژنانی ئەفغانستان بکەن کە خەریکن چ ژانێک هەڵدەگرن لەسەر وەرگرتنی مافی ئاسایی مرۆڤێک. نە زیاتر و نە کەمتر ، تەنیا مافێک بە هێندەی پیاو. ئەوە دەری دەخا کە مافی ژنان هەرگیز شتێکی زۆر ئاسایی نییە. ئەگەر خەبات نەبێ هیچکات ناتوانن وەکوو مرۆڤ بژیین ، جیا لە تەواوی مافە بەرابەرەکانیش...
لە کاتێکدا کە پیاوسالاری بە شێوەی (افراطی) بوونی هەیە ، بۆ شکاندنی تابۆکان و کۆتایی هێنان بە هەندێ بیر و بڕواشی پێویست بە (افراط) هەیە.
فێمینیست بوون واتە باوەڕت بە دادپەروەری بێ ، نەک سەرکەوتنی ژن بەسەر پیاودا. ئەوەی لە مافی ژنان دەترسێ، لە یەکسانی دەترسێ، نە لە فێمینیسم...
پێش ئەوەی وشەی (فێمینیست) بکەیە جنێو و بەرچەسبێک بۆ هێنانە خوارێی کەسی بەرانبەرت ، سەرەتا بزانە چییە. زۆرێک لەو مافانەی ئەوڕۆ لە ژیانی ئازیزتدا ئاسایی دەبینرێن ، کەسێک پێش ئێمە خەباتی بۆیان کردووە.
و پیاوی کورد ، هیچ کات لەبیرت نەچێ خولقێنەری دروشمی ژن ژیان ئازادی تۆی کوردی.
373
ئەوشۆ دوای ماوەیەکی دوور و درێژ دووبارە لەپشت مێزی نووسینەکەم دانیشتووم. لە پەنای ئەو نووسراوانەی کە هەر یەکەی بەشێک لە عومری منیان قووت داوە و لەخۆیاندا نوقمیان کردۆ.
چرا چکۆلەکەی سەر مێزەکەم بە شەوقە کزەکەی قامکە ماندوویەکانم ماچ دەکا و نیسەکەم لەسەر دیوار وە سەما دێنێ.
چەن ساڵ لەمەوبەر گومانم دەکرد کە مرۆڤەکان بە ڕۆیشتن دەمرن. بەڵام ئێستا دەزانم هەندێ کەس هەن کە درووست ئەو کاتەی دەڕۆن ، دەست پێدەکەن.
تۆش لەو (هەندێ کەسە) بووی.
کاتێ لە پەنای خۆم هەستم دەکردی تەنیا ئازیزێک بووی بە دەنگێکی هێمن و دوو چاوی قاوەیی کە زیاتر لە زمانت قسەیان پێ بوو بۆ کوتن. بەڵام دوای ڕۆیشتنت ، بووی بە کەسێکی زۆر فراوانتر لە دیدەی مرۆڤ؛ بووی بە پرسیارێکی دوور و درێژ کە هیچ وڵامێک نەیدەتوانی کورتت کاتەوە...
حزوورت بۆن دەکەم. لە هەرشتێکی زیندوو ، زیندوو ترە. لە بۆنی گوڵەکانی سەر پەنجەرەی دایکم گیرا ترە.
ئەرێ ئازیزم. ئەوشۆ تۆ لە پەنای پەنجەرە ، ڕێک لە جێگەی گوڵدانە ڕەنگاو ڕەنگەکانی دایکم دەبینم. بەڵام نەک بە چاوانم! بەڵکوو بەو بەشە مردوویەی ناخم کە هێشتا خۆی بەدەستی بێ ڕوحمی فەرامۆشی نەداوە.
پەردە ناسکەکەی ناسکتر لە تاڵی قژت لە نووری بێهێزی شەودا سەما دەکا و تۆش ڕەنگە ئێستا لە چەشنی هەمان نوور بی.
نە بە تەواوی لەبەر چاوانی و نە بە یەکجاری لە دیدەم ونی ، لە مەودای بوون و نەبوون دا ڕاوەستاوی. ڕێک لەو جێیەی کە تەواوی ئەشقە ناتەواوەکان تێیدا دەژین.
هەندێ کات وا بیر دەکەمەوە کە ئێمە مرۆڤەکان بۆ ڕاگرتنی یەک نەخولقاوین.
لەوانەیە تەنیا بڕیار بووە کە بە پەنای یەکدا تێپەڕ بین و ئاسەوارێک بەسەر دڵی یەکدا جێ بهێڵین؛ وەکوو دەستێک کە بەسەر داوێنی نەرمی ئاودا دەکێشرێ و شەپۆلێکی کورت وە هاوار دێنێ...
بەڵێ. من نووسەرم و تەواوی تەمەنم بۆ دۆزینەوەی وشەکان لە کۆڵانی لاپەڕەکان ڕا بوارد. بەڵام سەیر ئەوەیە کە گرینگترین شتی ژیانم هیچکات بۆ نەنووسرا. هەرجار کە هاتم لە تۆ و جێی بەتاڵت بنووسم و وەسفت کەم ، وشەکان لاوازتر لەو شتەی بوون کە کۆڵبەری ژانی نەبوونت بن و پیتەکان لەکۆڵ کەن.
تۆ فێرت کردم کە نەمان و ونبوون لە دیدە ، دوژمنی ئەشق نییە؛ بەڵکوو پاشماوە و درێژەیەتی.
مرۆڤە کۆتا بیرەکان پێیان وایە ئەوین واتە هەبوون ، یانی لە ئامێز گرتن و گوێ لێبوونی وردە هەناسەکان. بەڵام هەندێ جار ئەوین هەر ئەو کورسی بەتاڵەی پەنا مێزەکەیە.
هەمان هەڵوێستی ناوەڕاستی دوو ڕستەیە و هەر ئەو مرۆڤەیە کە ئێستا نییە بەڵام بەو حاڵەوە تەواوی بوونت ، بوونی ماچ دەکا.
تۆ ئیتر لێرە نی بەڵام هەر دێڕێک لەمن جێ و شوێنێک لەتۆی پێوە بەجێ ماوە..
لەوانەیە جێگەت لەلام بە بەتاڵی هەست بکرێ بەڵام دەنگ و بۆت هێشتا لە مێشکمدا ئاواز دەداتەوە و پێم وایە مانای ڕاستی (هەرمان بوون) ئەوەبێ؛ نەک ئەوەیکە هەرگیز نەمرین و تا دواڕۆژی ترپە لێدانی دڵ بمێنین.
چرای سەر مێزەکەم بە هێمنی دەسووتێ ، شەو قووڵتر دەبێ و من هێشتا دەنووسم.
نەک لەبەر ئەوەی تۆ بگەڕێنمەوە؛ دەزانم هیچ پیت و وشە و ڕستەیەک ئەو ئەرکە وە ئەستۆی خۆی ناگرێ...
دەنووسم چون دەترسم ڕۆژێک بێ و ئیتر دڵتەنگت نەبم و بۆنی بەجێماوت هەناسە نەکێشم.
پێشەنگ•
373
ئەحمەد موختار جاف•وەکوو شەمع ئەر دەمێ ئەگریم و گاهێ وام لە شەوقا من هەموو سیحر و دەسیسەی عیلم و مەکری چاوی جادووتە...
