🦋گلاره🦋
Open in Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
378
Subscribers
+124 hours
+237 days
+14230 days
Posts Archive
378
جا ڕه‌شه‌با چی له ده‌س دێ ؟!
گه‌ر داره‌کان بشکێنێ ڕه‌گه‌کان هه‌ر ده‌مێنێ
گه‌ر چراکان بخنکێنێ خۆر هەر دەمێنێ . . .
له‌تیف‌هه‌ڵمه‌ت
378
هەوری لای ئێمە لە هەوری
هیچ ئاسمانێکی تر ناچێ
کە دائەکات و ئەبارێ
لە چوار لاوە ئاوی چاوانی ئەدزرێ
خاکی ئێمە لە هیچ خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵە و هەموو ڕۆژێ،
بە چوار خاجدا دائەکوترێ
دایکی ئێمە لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لەیەک ساتدا سکی ئەو چوار جار ئەسووتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێ
بۆیە ڕۆژێ لە ئاهەنگی ئەم خوێنەدا
چوار جەژن ئەکەین بە جەژنێ
شێرکۆبێکەس
378
وه‌ره ئه‌ی ڕێژنه بارانی به‌هاری
وه‌ره شێعری ته‌ڕی په‌روه‌رده‌کاری
وه‌ره ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باخی ژینم
وه‌ره ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم
هێمن
