en
Feedback
باهۆز | bahoz

باهۆز | bahoz

Open in Telegram

ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
269
Subscribers
-124 hours
-57 days
+330 days
Posts Archive
دردی‌ست غیرِ مردن، آن را دوا نباشد پس من چگونه گویم، کاین درد را دوا کن
مولانا

ئیکسپلۆرەکەم لە ئاشقانەترین حاڵەتە و خۆیشم لەبێکەس ترین حاڵەت.

بەڵێ بەڵێ مەیلی مانەوەی بووایە، ئێستا بوونی بوو.
بەڵێ بەڵێ مەیلی مانەوەی بووایە، ئێستا بوونی بوو.

ڕۆڵەی تاقانەم، هیوای ژیانم! ئەستێرە گەشەی بەری بەیانم! ڕۆژی نەورۆزی پرشنگ زێڕینم! تریفەی سپیی مانگی هاوینم! شنەی شەماڵی کەلی بەهارم! لەرەی ئاونگی مێرگی ئاودارم! جریوە و جووکەی شادیی هێلانەم! شەوبۆی پەخشانی ئەم گشت هەردانەم! خونچەی پشکووتووی باغی جوانیم! ڕۆلەی شیرینم، ئەی گیانی گیانیم! توخوا بەو جووتە چاوە شینانە، ئاخر نیگاتە تێر بۆم بڕوانە! با بە کڵۆڵی، بە ڕۆڵەڕۆیی، کە دانیشتم کز، وەختی بێ تۆیی: بە یادی دوو گۆم، دوو گۆمی بێ بن، کە هۆگریان بوو ماسیی ڕۆحی من، هۆن هۆن فرمێسکم بڕژێتە داوێن فرمێسکی تا سەر جەرگ و دڵ تاوێن هیوا! ئەو لێوەی بە زەردەخەنە، گزنگی ڕۆژی گوڵانی منە، بۆ زەردەخەنەی ئێستا تێ نازێ؟ بۆ لە ژێر هەوری مەرگا ئەلەرزێ؟ هەی هاوار، هەی داد هیوای شیرینم گیان ئەدەی، ئەمریی، ئیتر ناتبینم! ئیتر... ئاخ ئیتر... ناتبینم هەرگیز، لە خەوا نەبێ، شەو شەوی پاییز جار جار وەک بەرقی ئاو بۆ زۆر تینوو دێیت و ناشکێنی تاسە و ئارەزوو! سا بۆم بڕوانە تێر بەو چاوانە! ڕۆڵە مردنە و فرمێسک بارانە! هیوا ڕۆڵە ڕۆ، کۆرپەم ڕۆڵە ڕۆ! ئەو کوڵمە ئاڵە نەرم و نۆڵە ڕۆ! ئەو قژە زەردە، ئەو چاوانە ڕۆ! ئەو نەغمەی «دایە» و «بابە» جوانە ڕۆ! تا دەممان لە گۆ ئەکەوێ وەک تۆ: هیوای دایە ڕۆ! هیوای بابە ڕۆ!
گۆران

4_5803190872111581199.mp34.92 MB

ئەی فریشتەی تاسە و مەبەست هەردوو مەچەکی منت بەست تا دوێنێ بوو قوتابی بووم ئێستە مامۆستای عەشقی ڕووم شیعرت بۆ ڕێک ئەخەم سیخناخ لە وەسفی جوانیت گوڵەباخ
کامەران موکری

photo content

2_513703871293022222.mp33.80 MB

ماییم و موجِ سودا، شب تا به روز تنها خواهی بیا ببخشا، خواهی برو جفا کن
مولانا

4_5791668411159283026.mp311.60 MB

هیچ مانایەک و هیچ مەنتقێک نییە بۆ بەردەوام بوونی ژیان، بەم شێوەیە کە ئێستا هەیە.

4_5962839621162239344.mp37.74 MB

298482618.mp34.62 MB

کەس لە دوای کەس نامرێ بەڵام مرۆڤ شەرمەزاری خۆی و کردەوەکانی دەبێت. مەهێڵە ژیانت بگاتە ئەو ڕادە ئاوا پەشیمان بیت.

لە کارێک وا ئەیکەن بیر بکەنەوە. ئاقڵ بن ئاقڵ👍

قسەیەک هە ئێژێ: بەشی دواییشی تێ بهێڵە✅

4_5773835144305577652.mp37.31 MB

4_5956424185562535868.mp31.79 MB

473_106436482076684.mp31.75 MB

من و پیری خەرابات و دەری مەیخانە تا مردن من و ساقی و مەی و جام و قسەی ڕەندانە تا مردن بڕۆ زاهید موبارەک هەر بە تۆ بێ مەسجید و میحراب من و ئەبرۆی بتان و گۆشەیی بتخانە تا مردن مەکۆگای دز وەکوو خەڵوەی موریدی شێخە بۆ چیمە من و بەزم و نیگاهی دلبەرم مەستانە تا مردن لە شەوقی عەشقەوە من مەشعەلی بەزمی حەریفانم وەرە پەروانە بڕوانە ئەمە سووتانە تا مردن لە ئیجلالی گوڵا شەیدایە بولبول دۆستی ئیقبالە وەک ئەهلی ئێستە ئەلبەتتە بەشی هیجرانە تا مردن بەناز نازت دەکێشن عاشقان دەشڵێن گرانجانە بە ڕۆح نازت دەکێشم من لەلام هەرزانە تا مردن لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ هەرچی کە پێت خۆشە دەبا ڕەحمەت نەبێ زەحمەت بدە و بەسمانە تا مردن مەداری ئیتتیهامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن جەفای دلبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن وتم بۆ تەجرەبەی ئەهلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ ئەساسی خیلقەتە حەمدی کە سەرگەردانە تا مردن
حەمدی