باهۆز | bahoz
Open in Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
281
Subscribers
+324 hours
+107 days
+1630 days
Posts Archive
فیلمێکی سینەمایی یان سریاڵێک پێشنیار بکەن سپاس
شەڕ و قاڵ و... نەبێ شتێکی سەرنج ڕاکێش 🙏
گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما
لە کورتی دا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا
مام هێمن
کۆچی کوردان وا به کاروان دێ له ڕێی شارانه‌وه
ڕۆژ به باری قورس و برسی، شه‌و له‌به‌ر بارانه‌وه.
٫٫٫
نیشتمانی خۆمه، ده‌یپێوم؛ مه‌ڵێن ئاواره‌یه
گه‌رچی بێڕهشماڵ و پێخواس، سه‌ر به کۆسارانه‌وه.
٫٫٫
ڕێگه دوور و خێڵ ماندوو و لێوبه‌بار و پێپه‌تی
چاو به ئه‌سرین، دێنه پیری کۆچه‌که‌ی یارانه‌وه!
٫٫٫
نایه سۆزی ده‌نگی گۆرانی، هه‌واره و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوه به ناڵه‌ی بریندارانه‌وه!
٫٫٫
بۆ مناڵێ ته‌رمی دایکی خۆی به‌جێ دێڵێ و ئه‌چێ
ئاسمان ده‌گری، مه‌لان به‌سه‌ر دارانه‌وه.
٫٫٫
ده‌نگی تۆپ و تیری دوژمن دێ، له شوێنی کۆچه‌وه
جێ هه‌واران وا به ده‌ستی سووری زۆردارانه‌وه.
حسێن شه‌ریف په‌ناهی
- مامۆستا شه‌ریف -
ئەم قافڵەی عومرە کەوا تێ ئەپەڕێ
بێ ساقی و مەی بە با تێ ئەپەڕێ
ساقی غەمی فەردا چ بخۆم لەم ڕۆژە
دنیا چییە دوو ڕۆژە هەبا تێ ئەپەڕێ
خادیم
لە گشت ڕۆییشتووی ئەم شەقامەڕێ
کێ گەڕایەوە، ڕاستی وت بە کێ!
لەم دووڕێیانەی هەڵپە و هیوادا،
ناگەڕێیتەوە، هیچ مەهێڵە جێ!
خەیام بە کوردی
✍ گۆران
Repost from باهۆز | bahoz
چەپ گەردی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزان پەرستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی؟ ژیان کوشتمی
هەژار
منم ژەنەراڵی پاییز..
منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو
ژنەراڵم...ژەنەڕاڵی هەزارەها داری ڕووت و
ملیارەها گەڵای وەریو
محەممەد عومەر عوسمان(ژەنەڕاڵی پاییز)
#Ciwan_haco
Te ez xistime xeyala
Xeyal ne kûr ne vala.
Ez ji xwe re difikirîm
Fikir ne dûr ne vala...
