باهۆز | bahoz
Open in Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
285
Subscribers
+324 hours
+107 days
+1630 days
Posts Archive
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی
حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
مامۆستا قانع
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
✍ سوارە ئیلخانیزادە
چۆن بڵـێـم دەردت تاڵـتـریـن دەرده
چۆن بڵـێـم بێ تۆ هەناسـەم سەرده
🎼🖋🎙سـەعــدۆڵڵا نەســیری
🖤 بۆ هاوخەمی لە گەڵ کۆچی دوایی هونەرمەندی خۆشەویست
" ئـەحـمـەد شـاتـبــی "
🪕@Sadollah_Nasiri 👈
🎶 وه کوو ده یری
وه کوو مه جنوون
هه میشه چاو له رێی یارم
نیه ده رمانی ده ردی من
نیه تاوێ ببێ چارم
🖋🎼 شێعر و ملۆدی:
سه عدۆڵڵا نه سیری
💽 ئالبۆم: دیواخ
🌸〰🌸〰🌸〰🌸〰🌸〰🌸
#کانال_آثار_سعدالله_نصیری 👇👇
🆔 @sadollah_nasiri
شەو بوو، ئەو بوو، مەی بوو، بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منی بێچارە لەو ناوە دەبوو بێگانە بام
هێدی
"کاتێک ژنێک عاشق دەبێت، نە خۆی دەبینێت و نە جیهان، تەنها دەیەوێت لە ئەوی دیکەدا بتوێتەوە، بۆ ئەوەی ڕەنگە خۆی بدۆزێتەوە."
فەرەنسا جیرۆد | ڕۆژنامەی ژنێکی مۆدێرن
لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە
پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا
شێخ ڕەزای تاڵەبانی
