گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Open in Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
203
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🔲پۆلێک شێعر
▪️شێعر و دەنگ: ئالان ڕەحمانی
▫️میکس: ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
___
Spotify
Castbox
___
@Girugal
ئا کوڕە دڵبرینە، جێژوانەنە واتش:
تایسە بیەن جنجێ (تۆم) بوەری و شانسی دانێوە تۆمی پاک کریا بەی وەروو دەسیت؟
ئێسەو تۆ پەیم پێسەو ئانەیەنە؛ هەر ئەننە وەش.. هەر ئەننە تایبەت...
#Goranî • @Girugal
وتم:
(لەبیر کردن کاتـی ئەوێ)
هەڵە بوو!
لەبیر کردن کاتی نەئەویست
لەبیر کردن دڵی ئەویست
ئەویش لای تۆ جێماوە…
«یێڵماز گونەی» و: ئالان ڕەحمانی
وە ئەو کاتەش تاسەبار و غەمگینن، لە دڵی خۆتان ورد بنەوە تا تێبگەن بۆ شتێک فرمێسک ئەڕێژن کە زەمانێک هۆی شادیتان بووە.
«ناردراو» -جبران خەلیل جوبران-#Goranî • @Girugal
ماوەیەک لەوەو پێش ئەم کارە زەبت و تۆمار کراوە و ویستم ئەوە بوو کە پاش هاتنەوەی گشتیی نێت داینێم؛ بەڵام بڕیارم دا هەرکات ئاپلۆد کرا داینێم.
بریتییە لە سێ شێعر کە پێشتر بڵاو ببوونەوە و ئەو شێعرەکانیش هەر بڕیار نەبووە بڵاو ببنەوە بەڵام وتم با ئەمانەش تۆمار ببن و بمێنن بە یادگاری…
کەواتە، بەم زووانە!
ئێستا ڕۆژێ پاکەتێکی دەکێشا. بە تایبەت ئێواران کە جگەرەی بە جگەرە دادەگرساند. سەعید دەیگوت: تۆ جگەرە ناکێشی هەڵاڵە گیان، جگەرە تۆ دەکێشێت.
«گرەوی بەختی هەڵاڵە» -عەتا نەهایی-#Goranî • @Girugal
هەر بەهارە، بەردەوام بەهارە. بەڵام لە دڵم هەر خەزانە. ناتوانم بەسەر خەمۆکی و پەشێویی ڕۆحم زاڵ بم، ناتوانم بارودۆخی دەروونم بگرمە دەس و خۆم بەڕێوە بەرم، لەتر ئەدەم و ڕۆحم وەکوو ئاو لە دەفرێکی شکاو و شڕ ئەڕژێت و پڕژ و بڵاو ئەبێتەوە.
ناتوانم خۆم لە ژێر بۆمبارانی ڕووداوەکانی ڕۆژ بکێشمە دواوە، هەناسەیەک بکێشم و خەریکی هەرمانەکانی خۆم بم.
«ڕۆژەکان لە ڕێ» -شاڕۆخ مەسکووب-
چیرۆکی نامەیەک لە سەنگەرەوە؛
-ئالان ڕەحمانی
📍گۆڤاری دنیای چیرۆک
📰ژمارەی ٤
📅وەرزی بەهاری ٢٠٢٦
📻پادکەستی چیرۆک
#دنیای_چیرۆک #گۆڤار #چیرۆک
جیاوازیی نێوان من و ئێوە لەوەدایە کە
ئێوە ئاشق ئەبن، خۆشەویستەکەتان ئەڕوا، ماڵتان ئەڕووخێ و ئیتر لە خراپترین بارودۆخا ژیانتان نابێتەوە وەکوو خۆی
بەڵام منیش ئاشق ئەبم، خۆشەویستەکەشم هەر ئەڕوا، بەم جیاوازییە کە کاریگەریی ڕۆشتنەکەی بەس من ناگرێتەوە و، هەموو دنیا دەرگیری خۆی ئەکا!!
ڕۆیی، ئەوەتا چاوتان لێیە دنیا بە قوڕ گیراوە😂
دڵنیام جارێتر ئاشق بم و بڕوا ئیتر دنیا ئاخر و قیامەت و شتە دێ
ئیمڕۆ هەواڵەکان لە پەتای کرۆنا کوشندەترن
من بە دەس هەواڵنێرییەکانەوە ناڕەزایەتیم هەیە!
گەرچی وەکوو پەتا هەناسەی سییەکانت ناگرن، بەڵام بێ شک هەناسەکانی ڕەوانت ئەگرن
لە هیچ شوێنێکا ئەمانمان نییە بە دەستیانەوە، تەنانەت گەر تلەوزێنیش نەگری و هەوڵێ بۆ بیستنی هەواڵەکان نەدەی، ئاخریش لە چایخانە یەکێ دێ یەخەت پێ ئەگرێ ئێژێ: “ئەرێ تۆیش بیستووتە و…” ئیتر زرم و کوت و تەق و ڕەق موولەتت نادا خۆ بڵێی ناااااااا نامەوێ بیشیزانم.
من بەدەس هاووڵاتییەکانمەوە ناڕەزایەتیم هەیە!
کە تاک تاک بوونەتە تاکێک بە ناوی کۆمەڵگا و هەنگاوەکانم ئەچنن چۆن
ڕەوتیشم بە مەیلیان نەبێ نوێڵێک ئەشنێنە بوونمەوە.
من بەدەس خۆشمەوە ناڕەزایەتیم هەیە!!
کە ئاوا دانیشتووم و هیچم لەدەس نایە و ئەشزانم کە ناتوانم و ناکرێ و نابێ هیچم لە دەس بێ
کاکە من بە دەس هەموو شتێکەوە ناڕەزایەتیم هەیە!!!
با بمێنێ، بە هاوکاریی ئارایەی یاریدەر پاش هەزار هەناسەی بێ سەروا- ١/٢/١٤٠٥
دڵم لە سینگمدا دەربەدەرە و
منیش لە وڵاتەکەمدا و
وڵاتەکەشم لە زەویدا
لەتیف هەڵمەت
شاعیرێک خۆشی دەویستی…
پتر لە چل ڕۆژە مامۆستا ڕەفیق سابیر کۆچی دوایی کردووە
هەواڵێکی ناخۆش بوو بیستنی
ئەویش لەم بارودۆخەدا
بۆ منێ کە لەگەڵیدا چووم بۆ لای وەلی دێوانە و منداڵە لاسارەکەم جێنەهێشت و لەگەڵ (بێ تۆیی مردنە)کەیدا هەموو جارێ ئەمردم…
هیوادارم لە بەهەشتی شاعیراندا شاد بی…❤️🩹
لە جێگایەکیشدا داستایێفسکی ئێژێت:
گەر ئاکامی شەڕ، خۆشیی هەموو دونیا بێت، دیسان ناژی بە ڕژانی دڵۆپێک فرمێسک لە چاوی منداڵێکی بێ تاوان…
