گەلاوێژنامەی کارۆ
Open in Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
231
Subscribers
-124 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
هەر درزێک لە ژیانماندا دروست بێت، شوێنێکە بۆ ئەوەی ڕووناکی و ئەزموونی نوێی لێوە بێتە ژوورەوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
+1
هەناسەی چای
چای...
باوەشێکە لەناو کوپێکدا؛
تامێکی ڕەسەن،
لە ئامێزی گەرمی سروشتدا.
https://t.me/Galawezhnamekaro
“معمای نگاه و سکوت”
شعر،
تنها دریچهی گشوده به بنبست سؤال است؛
و نگاهت،
شاهکلید تمام ناگفتهها.
چشمانت،
ترجمان سکوتی است که زبان میگیرد؛
و قلم،
این فریاد صامت،
بیصدا، تو را به تصویر سکوت مویه میکند:
📌کدام پاسخ،
تاب اینهمه پرسش را خواهد داشت؟
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
“تیرباران در مسلخ آغوش یخ”
عشقم…
سطر به سطر،
در مسلخ این دفتر آویختهام؛
با هر نوک قلم،
زخمی به یاد تو میزنم.
هر نقطه، فرو رفتن خنجر بیوفاییست
بر گلوی واژههایی که «ما» بودند؛
هر ویرگول، (کانی) اشکیست که یخ زد؛
چکهای، غروری سربریده؛
هر گیومه، حصار تنهایی من؛
هر پاراگراف،
گورستانی از نفسهایی که منجمد شدند.
من اینجا، با قلمی که از تو شکسته،
هر شب خاطراتمان را دوباره تیرباران میکنم!
تا شاید تو روزی از این کوچه بگذری
و سایهات بر جنازهی این کلمات سنگینی کند.
آیا این خاموشی، سکوت است؟
یا فریاد کسیست
که در آغوش یخ تو، تیرباران شد؟
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەڵماسی بێدەنگی
(لە ئەستێرەوە بۆ خاک)
بەرەبەیانێکی سەرشێت...
نەسیم، بە نەرمی دڵە لەرزۆکەکەمی هەژاند؛
با، ناوی تۆی هێنا...
بەڵام مێشکم تەمێکی چڵکن بوو و
هەناسم، زریانێکی کوێر.
دڵۆپ... دڵۆپ...
لە ئاسمان دایباراندم بۆ ناو خۆم.
لە کۆتاییدا،
خاک هەموومانی بێژینگ کرد؛
زەوی هەموو ژاوەژاوەکانی لووش دا و
ئێستا تەنها بێدەنگییەکی ڕەها دەدوێت.
لەم بۆشاییەدا،
یان بۆنی هیچی دێت...
یان ڕەگی ئەو گوڵەی کە ناوی تۆیە و
وەک ئەستێرەیەک لە قووڵاییی گۆڕدا دەدرەوشێتەوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ناوی تۆ!
کاتێک بانگت دەکەم،
زمان گۆ ناکات؛
چونکە سیمفۆنیای نۆیەمە!
کە..
بوونم لەگەڵ گەردوون ئاشت دەکاتەوە...
باوەشێک، ئاوێتەی ڕۆح و ئەوین و هەست دەبێت.
https://t.me/Galawezhnamekaro
بە بۆنەی١٢٦ هەمین ساڵی لە دایک بوونی " پێشەوا "
هەر کەسێک دەی دیت بە خۆی نەبوو، ڕێزی بۆ دادەنا. ڕێ و شوێنی ماڵی وان قەدیمیانە بوو، وە پەناگاە بوو بۆ ئەو کەسانە کە بەڵایەکیان بەسەر دەهات وە یا کارێکی خراپیان لەدەست دەقەوما، یان کچ و ژنێکی کە لە تەنگ و چەڵەمە دەکەوتن.
قازی قسە کەرێکی زۆر باش بوو، عادەتی وابوو کە ڕستەی کوورت کوورتی دەکووت، لە حاڵێکدا هێزێکی سەیر لەو ڕستانەدا هەبوو، وە هەر لە بەینی سێ یان چوار ووشەدا کەمێک ڕادەوستا.
ویلیام ئیگلتون جونیر
جمهوری کوردستان ١٩٤٦
وەرگێڕاوی: سەید محەمەد سەمەدی
https://t.me/Galawezhnamekaro
بە بڕوای من هۆکاری سەرکەوتنی جووەکان تەنیا یەک شتە:
ئەوان نەیانهێشت کەس بیانکاتە جاش؛
نە جاشی سپی،
نە جاشی ڕەش
و
نە جاشی سوور!
بەڵکو بۆ بەرژەوەندیی، سەربەخۆیی فیکری و سەرکەوتنی خۆیان، توانییان هەموو جیهان و ئەوانی دیکە بکەنە جاشی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.
ئەگەر بڕواتان نییە، بێدەمارگیری و بە وردبینییەوە، لاپەڕە ڕەشەکانی مێژوو لە سەردەمی ئەحمەدی خانییەوە هەتا ئەمڕۆ هەڵبدەنەوە!
📌 لێرەدا بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە سەر کڕنۆش بۆ ئەو کەمینە یان زۆرینەیەی نەتەوەکەم دادەنەوێنم کە بە کوردی و بە سەربەرزانە ماونەتەوە و هەرگیز ملیان بۆ پاشکۆیەتی نەچەماندەوە.
بەڵام بەداخەوە، بەشێکی زۆرمان ڕێک بە پێچەوانەی ئەوان، هەر خەریکی جاشایەتی بووین بۆ ئەم و ئەو؛
📌 بەمەش بەرژەوەندیی، سەربەخۆیی فیکری و شکۆی نەتەوەیی خۆمانمان کردە ئاردی ناو دڕوو. 📍
جاشایەتی تەنیا چەک هەڵگرتن نییە؛
📌 جاشی سپی، واتە فرۆشتنی قەڵەم و فیکر؛
📌 جاشی ڕەش، واتە کوشتنی ئیرادە و مێژوو؛
📌 جاشی سووریش، واتە بازرگانیکردن بە خوێنی نەتەوە.
هەموویان لە یەک خاڵدا یەک دەگرنەوە: (گوڵەکەرایەتی و پاشکۆیەتی).
✍🏻 فەلسەفەی سەرکەوتن لێرەدایە: کەر و جاش تەنیا سەیری جۆ دەکەن و جۆ دەخۆن، بەڵام جووەکان بە قاپێک جۆ هەموو جیهان و جاشەکانیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ئاوەکە جۆماڵ بکەن بۆ ناو مڵک و زەویی خۆیان!
https://t.me/Galawezhnamekaro
تا مەرگ نەبێ، کەس حورمەتی ژینمان ناناسێ
کەس دەردی پڕ لە حەسرەتی نێوانمان ناناسێ
بۆ زیندوو "دڕک" و بۆ مردوو "گوڵـی مێـهر
ئەم شارە تەنیا "مردووی" ناوماڵمان دەناسێ!
https://t.me/Galawezhnamekaro
“هەناسەی ڕەزەکانی سەردەشت لە شەوێکی هێڵسینکییەوە.”
ئەم مرۆڤانە... وەک دوا بۆڵەترێی ناو ڕەزەکان وان؛ تاقانە و ڕەسەنن. ئەوانەی لەژێر ماچی تیشکی خۆردا، گۆنایان زەرد و سوور هەڵگەڕاوە؛ گۆنایەک هێندە ناسک و بێمەکیاژ، ڕێک وەک ڕوخساری کچانی بن تیشکی خۆر، کە تامی وەرزێکی پاراویان لە ناخیاندا کۆکردووەتەوە. نیگایان وەک دوا تنۆکی باران پاکە و تەنها بە زمانی «ڕەسەنایەتی» دەدوێن.
کاتێک پەنجە چاوچنۆک و لرزۆکەکانت بەرەو ئەو گۆنا ناسکانە دەبەیت، لە ترسی چنینیان و لە ترسی ئەوەی نەکا نەتوانن وەک پێویست لەباوەشیان بگرن، دەست و پەنجەکانت دەبێتە لانکە و جۆڵانەیەکی میهرەبان. لە نێوان ئەو جۆڵانەیەی پەنجەکانتدا، بەر لەوەی بیانچنیت، بە دەست و بە ڕۆح هەست بە بۆنیان دەکەیت؛ بۆنی ڕۆح، بۆنی عەترێکی زیندوو لەسەر پێستە تەنکەکەیان.
بەوپەڕی ترس و تا و لەرزەوە، دەستت دەلەرزێت، نەکا ئەو هەموو جوانییە نەکەوێتە ناو باوەشی لانکەی پەنجەکانت و بکەوێتە سەر سندەگڵە زبر و ڕەقەکانی ژێر پێیەکانت لە ناو ڕەزەکەدا، ڕێک لەو کاتەی لە بن پڕچی دارە مێوەکەدا ڕاوەستاویت؛ لەو شوێنەی کە هێشووە ترێیەکان ڕێک وەک ئەستێرە، بە گوێی مانگی شەوانی کوردستانەوە شۆڕ بوونەتەوە.
کاتێک بە ترس و بە ئیشتیهایەکی بێکۆتاییەوە، دەستت بەرەو دەمت دەبەیت، پێش ئەوەی بگاتە ناو زارت، تامێکی پڕ لە ڕۆحی نۆش و باوەشێک ئاو لە زارتدا، لە نێوان تاشەبەردی ددانەکان و لە ژێر زمانی لەرزۆکتدا، وەک شەڵاڵ و تافگەی گوندی شەڵماش دەپڕژێتە ناو دەم و ڕۆحتەوە. لەوێدا هەست بە لێدانی دڵێکی زیندوو لە ژێر پێستیاندا دەکەیت و ئاخاوتنیان وەک ئەو ئاوازەی ئاوە دەڕژێت، کە بە ناو دڵی باخی باپیریمدا تێدەپەڕی.
لەوێ، لەژێر سێبەری گەڵا مێوەکاندا، لەگەڵ جیوەجیوی چۆلەکە و چڕینی بولبولەکاندا، سڵاو و ماڵئاواییت لەگەڵ دەکەن. تۆ دوا گەڵای درەختێکی گەورە بوویت لەم وەرزی خەزانەدا؛ بە جۆرێک دەڕۆیت کە مرۆڤ نازانێت ئەوە ڕۆیشتن بوو... یان مانەوەیەکی ئەبەدی لە ناو یادەوەریدا؟
مەبەستم ئەو مرۆڤە دەگمەنانەیە، کە وەک «بۆڵەترێی» ڕەزەکان، تامی ڕاستەقینەی ئینسانییەتیان تێدا ماوە.
(ئەم ترێیانە تەنها میوە نین؛ ئەمانە ئەو مرۆڤە دەگمەنانەن کە کاتێک دەیانبینیت، بۆنی ڕەز و ڕەسەنایەتییان لێدێت. ئەوانەی کە لە ناو ئاشی ددانەکانی ڕۆژگاردا، هەر بە شیرینی دەمێننەوە. ئەم دەقە داواکردنی «ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ مرۆڤایەتی» بە تامی ئەو ترێیانەی کە تەنها لە باخی باپیرەکانماندا مابوون.)
🇫🇮
✍🏻لە ژێر ئەو ئاسمانەی کە سینە بە سینەی خوداوە دانیشتووە، واتە وڵاتی فینلاند.
https://t.me/Galawezhnamekaro
#سەردەشت #کوردستان #هێڵسینکی #ئەدەب #مرۆڤایەتی #کارۆ_مەعرووفیان #ڕەسەنایەتی #شیعر #تاراوگە #سەردەشت_و_ڕەزەکانی
میراتی ئاگاهانەی داگیرکەر لە پەروەردەدا!
و
پاسەوانی نائاگایانەی ئیمە لە ئەو زیندانەی کە دیوارەکانی ڕووخاون، بەڵام لە مێشکماندا هێشتا ماون.
لە داگیرکاریی خاکەوە بۆ داگیرکاریی عەقڵ!
نەیارانی ئێمە نیشتمانیان لێ کردینە زیندان، چونکە نەیانتوانی جێگەی دەنگێکی جیاوازی وەک کورد لە ناو ماڵی دەسەڵاتیاندا بکەنەوە؛ لای ئەوان سیاسەت تەنیا یەک ڕەنگ و یەک تاقم بوو، هەر بۆیە بوونی ئێمە بۆ ئەوان وەک هەڕەشە دەبینرا نەک هێز.
بەڵام پرسیارە گەورەکە لێرەدایە:
ئایا ئێمە کە ساڵانێکە دژی ئەو دیدگا تەسکە دەجەنگین،
ئایا ئیمە خۆمان نەکەوتووینەتە هەمان داوی ئەوان؟
کاتێک لە ناوخۆی ماڵی کورددا، دەسەڵات تەنیا بۆ تاقمێک کورت دەکرێتەوە و دەنگە جیاوازەکان پەراوێز دەخرێن، ئێمە خەریکی دووبارەکردنەوەی هەمان ئەو مۆدێلەین کە دوژمنانمان بەرامبەرمان پەیڕەویان دەکرد.
ئەگەر نەتوانین ماڵی دەسەڵاتی کوردی بکەینە جێگەی هەموو ڕەنگە جیاوازەکان،
ئەوا ئێمە تەنیا پاسەوانی ئەو دیوارانەین کە داگیرکەران بۆیان داڕشتۆین.
جیاوازیی ئێمە لەگەڵ دوژمنەکانمان دەبێت لەوەدا بێت کە ئێمە جیاوازی وەک دەوڵەمەندی ببینین، نەک وەک خیانەت.
#کوردستان #ئاگاهی #سیاسەت)
https://t.me/Galawezhnamekaro
+2
کاروانی؛ ڕێچکەی هاوسەنگی و شکۆی نەتەوەیی!
من هەرگیز قەڵەمەکەم بۆ پەسەندی بێبنەما بەکارنەهێناوە و شکۆی خۆم لە پێناو کەسدا نەشکاندووە.
بەڵام کاتێک دەبینم کەسایەتییەک بووەتە نیشانەی تیر و تانەی توندڕەوەکان تەنها لەبەر هاوسەنگییەکەی، ئەرکێکی ئەخلاقییە کە ڕاستییەکان وەک خۆیان بڵێم؛ ئەمە باس لە شەخس نییە، بەڵکو بەرگرییە لەو فیکرەی کە نەتەوەی ئێمە پێویستییەتی.
دکتۆر ئەبوبەکر کاروانی تەنها ناوێکی سیاسی نییە؛ ئەو دوا «پردی» هاوسەنگییە لە سەردەمی داڕمانی بەهاکاندا، لەو شوێنەی عەقڵی سوقرات و ویژدانی مارتن لۆتەر کینگ تێیدا یەکدەگرنەوە.
وەک سوقرات؛ عەقڵ بەرامبەر ژەهر:
کاروانی وەک سوقرات تاوانبارە بە وشیارکردنەوەی نەتەوەکەی و گەیاندنی گەنجان بە ئاستی موسڵمانی ڕاستەقینە. ئەو ئایینی لە قاڵبی وشک دەرهێنا و بە عەقڵەوە گرێی دا.
بێئەدەبیی نەیارە توندڕەوەکانی،هەمان ئەو "ژەهرە"یە کە درایە سوقرات بۆ کپکردنی دەنگێک کە نایەوێت نەتەوە لە ناو نەزانی و جەمسەرگیریدا بمێنێتەوە.
وەک کینگ؛ ئیمانی مرۆڤدۆستانە:
ئەو سەلماندی دەکرێت مرۆڤ «ئیماندار» بێت و پێشەنگی «ئازادی» بێت.
دکتۆر کاروانی لەو ناوەڕاستە پڕ مەترسییەدا وەستاوە کە توندڕەوترین چەپ و توندڕەوترین ئیسلامی سیاسی لێی دەترسن؛ چونکە ئەو نایەڵێت نیشتمان ببێتە دوو کەرتی دژبەیەک.
فیکری ناوازە:لە سەردەمی دروشمی بێ ناوەرۆکدا، دکتۆر کاروانی کەرامەتی مرۆیی و زمان و ئەخلاقی کوردی کردە سەرمایەی فیکری.
ئەم سەربەخۆییە ئەخلاقییە وای لێدەکات نەبێتە کۆیلەی هیچ ئایدۆلۆژیایەکی تەسک و تاریک.
کۆتا قسە ؛
ئەو ئایینەی توندڕەوەکان باسی دەکەن، مرۆڤی تێدا نییە؛ بەڵام ئەو ئایینەی دکتۆر کاروانی باسی دەکات، مرۆڤ دەکاتە خەلیفەی خودا لەسەر زەوی بە عەقڵ، ئەخلاق و هاوسەنگی. ئەو تەنها درێژەپێدەری ڕێچکەی خانی، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری،شێخ سەعیدی پیران و پێشەوا قازی نییە؛
بەڵکو وەڵامێکی هاوچەرخ و وشیارە بۆ هەموو ئەو تەحەدایانەی کە مێژوو نەیتوانیبوو چارەسەریان بکات.
توندڕەو تەنها لە «پردەکان» دەترسێت؛ چونکە پرد ڕێگەیەکە بۆ پەڕینەوە،نەک بۆ چەقین.
مێژوو دەیسەلمێنێت کە دەنگی ژاوەژاو دەفەوتێت، بەڵام وەک گەورە پیاوانی مێژووی کوردستان و سوقرات و کینگ، فیکری هاوسەنگ، موسڵمانی ڕاستەقینە و نیشتمانپەروەریی ڕاستەقینە هەر دەمێنێتەوە.
دەست بە ئەژنۆ دانیشتبووم،
لێی پرسیم:
حاڵت چۆنە؟
وەڵامم دایەوە و گوتم:
حاڵم وەک دەستنووسێکی دەگمەنە لە دەستی نەخوێندەوارێکدا؛
نە دەمخوێنێتەوە،
نە دەشمفرۆشێت و نە قەدریشم دەزانێت!
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئازیزەکەم،
ڕۆحم،
لە کاتی شەونخوونیەکانمدا
خەمی تۆی هەڵگرتووە.
کەچی، دەنگم
لە هەناوی بێدەنگیدا زیندانە.
تۆ نیت،
بەڵام، هەر شەوێ
لە باوەشی خەیاڵی شینی مانگەشەودا،
هەناسەم وەک گوڵێک بە ناوی تۆ
دەپشکوێت و باڵا دەکات.
هێلسینکی🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
هاوڕێ گیان، ڕا و بۆچوونی تۆش کاریگەرن؟
من وای دەبینم کە مرۆڤایەتی بەرەو سەردەمێک دەچێت کە زانیاری لای هەمووان دەبێت، بەڵام تەنیا ئەو کەسانە دەبنە سەرکردە و ڕزگارکەری خۆیان و نەتەوەکەیان کە بوێریی بیرکردنەوەی جیاوازیان هەیە.
ئێمە پێویستمان بە نەوەیەکی زانای نائاگاهانە نییە؛
چونکە جیهانێکمان لەبەردەستە کە هەموو زانیارییەکی تێدا کۆکراوەتەوە،
ئێمە ئێستا پێویستمان بە نەوەیەکی وێرانکەری تەقلیدەکان هەیە.
نەوەیەک کە ئامادە بێت بە تەنیا بوەستێت و بڵێ:
من ئەم کڵاوە نانێمە سەر سەرم، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش لەسەری بێت!
گۆڕانکاری لە نەخێرێکی بوێرانە، زیرەکانە، هۆشیارانە و دانایانەوە دەست پێ دەکات.
فەرموو هەڵبژێرە؟
کامیان؟ سێبەر یان خاوەن ناسنامە؟
https://t.me/Galawezhnamekaro
