گەلاوێژنامەی کارۆ
Open in Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
232
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
بەسە!
بۆچی لە ڕوانگەی حیزبێکی کوردییەوە، هەموو شتێک گوڵ و گوڵزارە؟ یان لە ڕوانگەی ئیسلامێکی سیاسی، کۆمۆنیستێک، یان لیبڕاڵێکەوە، هەموو شتێک بێکەموکورتییە و هەمیشە کێشەکان لە شوێنێکی دیکەن؟ بەڵێ، ڕەنگە هەرکەسێک لە پشتی چاویلکەی خۆیەوە جیهان بەو جۆرە ببینێت کە لەگەڵ باوەڕەکانیدا یەک دەگرێتەوە. بەڵام لە ڕوانگەی کوردێکەوە، یان کوردێکی موسڵمانەوە، هەموو شتێک بەو جۆرە نییە. کوردبوون، موسڵمانبوون، ئەندامی حیزبێکبوون، یان پەیڕەوی مەکتەبێکی فیکریبوون، نابێت چاوی مرۆڤ لە ئاست ڕاستییەکان کوێر بکات.
کێشەکە ئەوە نییە کە حیزب، ئیسلامی سیاسی، کۆمۆنیزم یان لیبڕالیزم خراپن. کێشەکە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت و دەست پێ دەکات کە باوەڕ و ئایدۆلۆژیا لە ئامرازێک بۆ تێگەیشتن لە جیهانەوە دەبێتە پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی کورد و جیهان. ئەو کاتە ئیدی ڕاستییەکان هەڵناسەنگێنین، بەڵکوو بەگوێرەی باوەڕی خۆمان دەیانگونجێنین. هەر شکستێک دەبێتە خەتای کەسێکی دیکە، و خودی باوەڕەکەش هیچ کاتێک ناکەوێتە بەر نەشتەری ڕەخنە. لێرەدا دەبێت بزانین کە ئایین، لەگەڵ ئیسلامی سیاسی یەک نییە. کێشەی ئێمە لەگەڵ ئیمان و ئایین نییە؛ بەڵکوو کێشەکە ئەوەیە کە خوێندنەوەیەکی سیاسی بۆ ئیسلام، خۆی دەکاتە پێوەری حەقیقەت و دەیەوێت کۆمەڵگە پاشکۆی بێت.
سەبارەت بە حیزبە کوردییەکانیش، قسەی ئێمە ڕاشکاوانەترە. کاتێک حیزبێک خۆی بە نوێنەری نەتەوە دەزانێت و هەڵەکانی خۆی بە ناوی خەبات و بەرژەوەندیی نەتەوەوە پاساو دەداتەوە، ئیدی ڕەخنەگرتن سەخت دەبێت. حیزب خۆی و نەتەوە بە یەک دەزانێت و ڕەخنەگرتن لە حیزب، وەک ڕەخنە لە نەتەوەی کورد لە قەڵەم دەدرێت. لێرەدایە کە هۆشیاری دەکرێتە قوربانی، و نەتەوەیەکیش کە نەتوانێت ڕەخنە لە خۆی بگرێت، هەرگیز ناتوانێت خۆی چاک بکاتەوە و بگات بە سەربەخۆیی بیر و هزر و خاک.
ئایا دەکرێت باس لە وەئاگاهاتنەوەی نەتەوەی کورد بکەین و باسی ئەحمەدی خانی نەکەین؟ نزیکەی چوار سەدە لەمەوبەر، لە جیهانێکدا کە زۆر جیاواز بوو لەگەڵ ئەوڕۆ، خانی توانی دەردی پەرتەوازەیی و بێدەسەڵاتیی کورد بە زمانێکی فیکری و ئەدەبی بکاتە شاكارێکی نەمر. ئەو تەنیا شاعیر نەبوو، بەڵکوو زانا و بیرمەندێکی هەتا بڵیت گەورە و مەزن بوو. ئەو کوردیکی موسڵمان بوو، بەڵام ئەوە نەبووە بە ڕێگر لە بەردەم بیرکردنەوەیدا. کورد بوو، مۆسلمان بوو بەڵام تەنانەت میرە کوردەکانیشی لە ڕەخنە نەبوارد. کەلەپووری فیکریی ئەو، دوای چوار سەدە هێشتا لە نێو باسەکانی شوناس و دۆخی سیاسیی کورددا زیندووە.
چوار سەدە تێپەڕیوە، بەڵام برینەکە هێشتا ساڕێژ نەبووە. خانی لە ناو جەرگەی هەمان جوگرافیاوە ئەو دەردەی بینی، و ئەمڕۆش کوردێک لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە هێشتا ناچارە باسی هەمان دەرد بکات. چ شتێک لەم چوارسەد ساڵەدا ئەوەندە نەگۆڕاوە کە هێشتا دەبێت هەمان برین هەڵبدەینەوە؟ ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە تەنیا دوژمنەکانمان نەگۆڕین، بەڵکوو شێوازی بینینی خۆشمان بخەینە ژێر پرسیارەوە. ئەوە پێمان دەڵێت: دەکرێت کورد و موسڵمان بیت، و لە هەمان کاتیشدا سەربەخۆیی فیکریت هەبێت. نابێت خانی بکەینە چاویلکەیەک تا جیهان تەنیا لە پشت ئەوەوە ببینین، بەڵکوو دەبێت لێیەوە فێر ببین کە چۆن بە چاوی کراوەوە سەیری خۆمان و کۆمەڵگە بکەین.
دەردی ئێمە تەنیا حیزبێک نییە، زۆر لەوە گەورەترە. دەردی ئێمە پشتگوێخستنی ڕاستییەکان، پاشکۆیەتیی فیکری، و خنکاندنی پرسیارە. دەردی ئێمە ئەوەیە کە کورد پێش ئەوەی خۆی بیر بکاتەوە، پێی دەگوترێت دەبێت لە کام چاویلکەوە سەیری جیهان و کورد بکات. ئەوەش زۆر مەترسیدارە؛ چونکە نەتەوەیەک سەربەخۆیی فیکریی نەبێت، ئەگەر ڕۆژێک سەربەخۆیی سیاسییش بەدەست بهێنێت، هێشتا لە ناو مێشکی کەسانی دیکەدا دەژی. ئێمە باس لە هۆشیاری، سەربەخۆیی فیکری، کەرامەتی مرۆڤ، و داهاتوو و خاکی کوردستان دەکەین کە لە هەر حیزب و ئایدۆلۆژیایەک گەورەترن.
ئێمە ناڵێین چاویلکەی ئەوان خراپە و هی ئێمە باشە، بەڵکوو دەڵێین ئاسۆی تێڕوانینی ئێمە زۆر لە فیکری بچووکی هەر چاویلکەیەک گەورەترە کە دەیەوێت کوردستان بەقەد قەبارەی خۆی پێناسە بکات. ئێمە نامانەوێت چاویلکەی خۆمان بخەینە سەر چاوتان، بەڵکوو دەمانەوێت کورد چاوی خۆی بکاتەوە. ڕەخنەگرتن دوژمنایەتی نییە و بینینی برینیش ڕووخاندنی نەتەوە نییە. هەندێک جار گەورەترین خیانەت ئەوەیە کە برینەکانمان بە ناوی یەکڕیزییەوە بشارینەوە. ئێمە ئەگەر باس لە دەرد دەکەین، بۆ بێداربوونەوەیە؛ بۆ ئەوەیە کە کورد بە چاوی خۆی کوردستان و جیهان ببینێت، نەک لە پشت چاویلکەی حیزب و ئایدۆلۆژیاوە. بەسە ئیدی! کوردستان گەورەترە لەو چاویلکانەی کە دەیانەوێت تەنیا لە گۆشەنیگای خۆیانەوە نیشانی بدەن. دەردی ئێمە، بێداربوونەوەی نەتەوەیەکە.
بسیاری از خطاهای انسان نه از نادانی مطلق، بلکه از پندار دانایی سرچشمه میگیرند.
خطر نادانی این نیست که نمیدانیم؛
خطر آنجاست که نمیدانیم، اما خیال میکنیم میدانیم.
جیهانی سێیەم جوگرافیا نییە؛
بیر و هزری مرۆڤەکانە!
پاشنووسێک لەسەر بیر و هزری نەتەوەییمان:
لە مێژووی نەتەوەی کورددا، گەورەپیاوانێک وەک مامۆستا و فەیلەسوفی گەورە، ئەحمەدی خانی، بە هۆشیارکردنەوەی نەتەوەکەی نیشانیان دا کە ئازادی و سەربەستی تەنیا بە سنووری جوگرافی بەدەست نایەت؛ ڕەگ و ڕیشەکەی لە گۆڕینی بیر و هزردایە.
لە بەرانبەردا، گەورەترین زیان بە نەتەوەکان هەمیشە لە مەیدانی جەنگدا ڕوونادات؛ هەندێک جار لەوێ دەست پێ دەکات کە مرۆڤ بیر و هزری خۆی دەخاتە خزمەتی بەرژەوەندیی بێگانە، و لەپێناوی دەسەڵاتی کاتی، پۆست یان پارە، ویژدانی نەتەوەکەی دەفرۆشێت.
بۆیە، ئەگەر دەتەوێت نەتەوەیەک بە ڕاستی ئازاد بێت، تەنیا نابێت خاکەکەی بپارێزێت؛ دەبێت بیر و هزری خۆشی بپارێزێت.
چونکە سەربەستیی خاک، بەبێ سەربەستیی بیر، دەتوانێت تەنیا گۆڕینی ناونیشان بێت؛
بەڵام کاتێک بیر ئازاد بوو،
مرۆڤ دەبێتە خاوەنی خۆی،
و نەتەوەش دەبێتە خاوەنی چارەنووسی خۆی.
لەبەر ئەوە، ڕزگارییەکی بەردەوام لەوێ دەست پێ دەکات کە نەتەوەیەک لە داگیرکردنی بیر و هزری خۆی ڕزگار دەبێت؛
پاشان دەتوانێت خاک و داهاتووی خۆشی بە دەستی خۆی دروست بکات.
لەو ڕوانگەیەشدا، ئەحمەدی خانی لە «مەم و زین»دا دەڵێت:
Ger dê hebûwa me ittifaqek
Vêkra bikira me inqiyadek
Tekmîl dikir me dîn û dewlet
Tehsîl dikir me ilm û hikmet
Rom û 'ereb û 'ecem temamî
Hemyan ji me ra dikir xulamî
واتە: ئەگەر یەکێتی و هاوڕێیی و یەکدەنگییەکی بەهێزمان هەبووایە، دەمانتوانی هێزێکی یەکگرتوو دروست بکەین؛ دین و دەوڵەت و زانست و حیکمەت بە کەماڵ بگەیەنین، و بەهێزیی نەتەوەییی خۆمان بە جۆرێک دابین بکەین کە هێزە دەسەڵاتدارەکانی دەوروبەر بەرامبەرمان ملکەچ بن.
خانی ڕێگایەکی فکریی نیشانمان دەدات؛
لە یەکێتی، زانست، حیکمەت و دامەزراندنی دەوڵەت دەدوێت.
ئێمە ئەمڕۆ ئەو بیرۆکانە بە زمانێکی نوێ دەخوێنینەوە و پەیوەندییان بە ئازادیی مرۆڤ و نەتەوەوە دەکەین:
«سەربەستیی بیر، پێشەنگی سەربەستیی خاکە.»
بەتایبەت، ئەو بیرۆکەیە لە هزری ئەحمەدی خانیدا ڕەگ و ڕیشەیەکی کۆنی هەیە؛
بەڵام دەربڕینی «سەربەستیی بیر، پێشەنگی سەربەستیی خاکە» تێز و خوێندنەوەی ئەمڕۆی منە.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە:
ئەگەر ڕزگاریی خاک بە ڕزگاریی بیرەوە دەست پێ بکات،
ئایا ئێمە بۆ ڕزگارکردنی خاکمان،
پێش هەموو شتێک،
ئامادەین بیر و هزری خۆمان لە داگیرکردن ڕزگار بکەین؟
من اینجا نمینویسم
که کسی را نصیحت کنم.
نمینویسم
چون خودم را دانای همهچیز میدانم.
من هم مثل همهی انسانها،
در حد توان و فهم خودم،
قلم فرسایی میکنم.
میدانم که
خیلی چیزها را نمیدانم؛
شاید بیشتر از آنچه میدانم،
نمیدانم.
اما چیزی هست
که نمیگذارد بیخیال شوم:
حسِ مسئولیت
در قبال ملتم.
گاهی فکر میکنم
شاید یک جمله،
یک واژه،
یا حتی یک پرسش،
بتواند لحظهای
کنار انسانی بایستد
که احساس میکند تنهاست.
من ادعای نجات کسی را ندارم؛
فقط میخواهم
اگر توانش را داشته باشم،
با یک واژه هم که شده،
کنارتان باشم.
همین.
شاید به همین دلیل است که من باور دارم…
کلا ذات انسان اینگونه است؛
نصیحت را دوست ندارد،
و بیدار کردن را نیز همیشه دوست ندارد.
اما وقتی انسان زیر فشارِ معیشتی
و رنج روحی قرار میگیرد،
دیگر کمتر از هر زمان دیگری
حاضر است کسی او را نصیحت کند
یا بخواهد بیدارش کند.
انسان گرسنه،
پیش از حقیقت،
نان میخواهد.
پیش از دین،
نان میخواهد.
پیش از ایدئولوژی،
امنیت میخواهد.
و پیش از وعدهی آینده،
حق زندگی در اکنون را میخواهد.
حتی از نخبگانی که قرار است
سوپاپ امنیت روحی یک ملت باشند،
ممکن است خوشحال نباشد؛
چون وقتی درد زندگی
تمام وجود انسان را فرا گرفته است،
سخن از معنا،
نصیحت
و وعدهی آینده،
برای او نان نمیشود،
امنیت نمیشود،
و دردش را کم نمیکند.
این را من
نه فقط از کتابها،
بلکه از زندگی آموختهام؛
از زندگی در کوردستان روژهەڵات،
از رفتوآمد و تجارت در کوردستان باشوور،
از چندین سال زندگی در کوردستان باکوور،
و از نزدیک به سه دهه زندگی در فنلاند.
و شاید در چنین شرایطی،
انسان گاهی دیگر چیزی جز
کمی آرامش نمیخواهد.
شاید موسیقی،
شاید پرسهزدن در دل طبیعت،
شاید چند لحظه دور شدن از هیاهوی جهان،
تنها چیزهایی باشند
که بتوانند
دردهایش را
کمی قابلتحملتر کنند.
زیرا انسان گرسنه،
انسان ترسیده
و انسان خسته،
پیش از آنکه بخواهد
جهان را تغییر دهد،
گاهی فقط میخواهد
یک روز دیگر را
تحمل کند.
من ادعای دانستن ندارم؛ اما نمیتوانم نسبت به رنج ملتم بیتفاوت باشم.
ستارهای به نام تو
سپیده
هنوز از راه نرسیده بود؛
اما نسیمی
نام تو را
از تاریکی
به صبح آورد.
نرم…
آنقدر نرم
که نفهمیدم
عشق بود
یا لرزش قلبم.
باد گذشت،
و من
در روشنایی تازهرسیده
دنبال تو گشتم؛
نه آنگونه که میخواستم…
بلکه همانگونه که آمدی.
از آن پس،
هرجا نوری میلرزد،
دلم
نام تو را میخواند.
و من،
در سکوت آسمان،
ستارهای کوچک شدهام؛
نه برای درخشیدن…
فقط برای اینکه
نام تو
در من
خاموش نشود.
مامۆستا زیرەک ئەم بەستەیە بۆ پێشەوا، ڕێبەری نەتەوەی کورد، لە کوردستان دەخوێنێت؛ سەیری کامێنت بکە..👇🏻!
ئەسرینێکی سارد، خەیاڵێکی گەرم
ئاسمان؛
هەور…
بروسکە،
دڵۆپ-دڵۆپ،
باران…
بۆنی
سەربانی گڵ و کا،
کارگی تازە،
و کەمێک خوێ
لەسەر پشتی سۆبەی دار…
ترپەی هەنگاوی باران؛
تنۆک…
تنۆک…
لە ناو قاپی قوڕ و گڵدا.
هەر تنۆکێک،
ئاوازێکی مۆسیقای کوردییە.
و من و نیگام…
دڵمان لە سینە هاتە دەر!
ئامان هەی ئامان
هەی داد هەی بێداد کەس دیار نیە
کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورە شارە
نە دەنگی دۆست دێ ،نە یار دیارە.
مامۆستا مەولوودی ئازیز؛
کاکە گیان بینینی خۆم لە ئاوێنەی تێڕامانە باڵاکانی جەنابتدا، گەورەترین بڕوانامەی شەرافەت و فەزیڵەتە بۆ من. ئەگەر هەوڵێک بۆ ژیانێکی پڕ لە مانا لە ئارادا بێت، فێرگە و ئامادەبوونی کەسانێکی مەزنی وەک جەنابت سەرچاوەکەیەتی.
زۆر سوپاس بۆ ئەم پێناسە زۆر بەنرخە؛ یاخودا هەرچی فەزڵ، کەرامەت، سەرساغی و جوانیی خودایە، بەسەر ڕۆحتاندا ببارێت.
https://t.me/aveng_53/6686
لە نێوان فرمێسک و دێڕەکاندا،
پێکەنینی هاوڕێیەتیم لێ مەشارەوە؛
هیوایەک لە شیعردا دەژی،
کە دڵەکان زیندوو دەکاتەوە.
ناچینە دونیای بەڵێنی قووڵەوە؛
تەنیا بڵێ بۆ کوێستان...
لەوێ،
بە کترییەکی ڕەش
چایەکی گەرم.
نیگای تۆ.
📌حەمەدۆک و مرۆڤ لە سەردەمی تاریکاییدا
✍کارۆ مەعرووفیان
دوو ڕێگە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ لە هەمبەر تاریکاییدا
هەندێک جار بۆ تێگەیشتن لە هزرێک، نابێت تەنیا یەک کتێب بخوێنینەوە. هەندێک جار دەبێت دوو جیهان لە تەنیشت یەکتر دابنێین؛ دوو نووسەر، دوو زمان، دوو شێوازی گێڕانەوە و دوو ڕێگەی جیاواز بۆ گەیشتن بە یەک پرسیار.
🆔 @Galawezhnamekaro
