ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

前往频道在 Telegram

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

显示更多
812
订阅者
无数据24 小时
-47 天
-730 天
帖子存档
پەروەرێـــنم هێنـــدە بمگریێنە ، هێندە بم سوتێنە ، بمكە بە مشتێ خۆڵەمێش ،هەڵم كێشە لە ئەویـــنت ، تا لە خەڵوەتی دڵدا سورەتی لێخۆشبوون بخوێـــنم 🖤

+3
IMG_8934.MP414.81 MB

چـــــەند جوانە... کاتێ ڕازیت بەوەی کـــە هەتــە.. هــەرچیەك ڕویداوە دەبوایە ڕووبدات  کەواتە ئیدی نە نیگەرانی ڕابردووبە و نە هەراسان لەئایندە “وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ” واتە :وەئەگەر الله دووچاری بەڵا و زیانێکت بکا ئەوە جگە لەو (الله) کەس نیە بتوانێت لایببات وە ئەگەر خێرو خۆشیەکت پێ بگەیەنێت ئەوە اللە دەسەلاتدارە بەسەر هەموو شتێکدا🖤!

هەر ڪاتێك شتێڪمان زیاتر لە خودا خۆش بوێت، خودا بە خودی ئەو شتە ئازارمان ئەدات بۆ ئەوەی بیرمان بخاتەوە ڪە تەنیا زاتی پیرۆزی خۆی شایەنی ئەو خۆش ویستنەیە..🖤!

خودا ئەوانە لە یاد ناکات، کە لە نێو ناڕەحەتی و جەنجاڵییەکانی ژیـاندا، بەدوای ئەودا دەگەڕێن...🖤!

ئەو کاتەی خودا بیەوێت،لە پێناو تۆدا ،، ڕێگاکان دەگۆڕێت ... ڕوداوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە ... دڵەکان دەگۆڕێت ... هەست و بیرکردنەوە و هەر شتێکی تر دەگۆڕێت ... خودا بەجۆرێک کاردەکات تۆ بەبیرتدا نەهاتوە،،، بەجۆرێک ڕزگارت دەکات و یارمەتی دەنێرێت توشی سەرسوڕمانت دەکات ..!! چاوەڕوانی موعجیزکان بە، ئەو دەتوانێت، ئەو خاوەن و خودای ئەرز و ئاسمان و هەموو سەختیەکان، متمانەی پێبکە🖤! شەوتان شاد و خەوێكـــی ئارام ئازیزان 🥰🖤

ئیمڕۆ بیرم لە زۆربەی عیبادەتەکان کردەوە، بۆم دەرکـەوت زۆربەی عیبادەتەکان شادومانی و ئاسوودەییەکی تێدایە بۆ دڵ و جەستە، ئیللا ئارامگرتن نەبێت ناڕەحەتی و خەم و خەفەتی لەگـەڵـە، هەربۆیە خودا فەرموویەتی: ﴿إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ﴾ خودا بێ ژماره‌ و بێ ئەندازە پاداشتی ئارامگران دەداتەوە. چونکە ئارامیان گرتووە لەسەر شتانێک ناخۆش و قورسبووە، هەربۆیـە خودا بێ هەژمـار پاداشتیان دەداتەوە... · خودایە ئارامی بڕژێنـە بەسەرماندا...🖤!

کەم بیست نیە گوێبیستمانە دوور نیە نزیکمانە بەدەسەڵاتە و دوعا گیراکەرە بەخشندە و میهرەبانە ئەوەت پێدەبەخشێ کە دڵت دەیەوێ بەردەوامبە لەدوعا و یەقینت هەبێ قبوڵ دەبێت🖤’ خودا لەبیری نەکردووی خەریکە ئارامیت تاقیدەکاتەوە ئارامت هەبێ ئەی دڵـ .....🖤!

کە دوورم هیوای نزیکیم لە دڵدا دەڕوێنی کە نزیکیشم بە سزای دووریت دەمترسێنی 🖤! «ئیلاهیم»

ئـــەو هەستەی پێت ئەڵێت خودا بۆت قەرەبوو ئەكاتـــەوە و دوعاكانت قبوڵ دەكات تەنها هەست نییە ، بەڵكو پەیامێـــكە لە خوداوە 🖤

بـــەو پەڕی یەقینەوە ئەڵێم ئەی خـــاوەنی من ئەی پەروەرێـــنی من چەند ناڕەحەتی بێتە ڕێگام دڵنیام هەر ڕزگارم ئەكـــەیت چونـــكە تۆ خودامـــی 🖤🥺

ئیـــلاهی هێزی تێپەڕاندنی ئەو شتانەم پێ بـــدە كە تەنها خۆم دەیزانـــم و كەس ئاگاداری نییە جگە لە خـــۆت 🖤🥺

+7
IMG_8492.MP41.98 MB

بە تەوقیت و حیکەمەتی خوای گەورە، تۆ ئێستا لە هەر بارودۆخێکدا بیت گونجاوترین شوێن و جێگەی ژیانتە، بە حیکمەتی خۆیی دەزانێت کەی دەیگۆڕێت و چۆن دەیگۆڕێت🖤

دوای سەبر گرتن شتانێکی جوان چاوەڕێت دەکات.. کەسەرسامت بکات و تاڵی ئازارەکانت لەبیر بباتەوە. ئەمە بەڵێنی پەروەردگاتە ئارام گرە ئارامگرتنێکی جوان🖤!

︎ ‌ ︎ ︎ ︎ 《 موعـجیــزە 》 ︎ بۆ ئەو ڪەسانە ڕوو دەدات ڪە ژیـــــان بەتوندی شەڕیـان لەگەڵدا دەڪات و هەرگیز دەستبەردارۍ متمـانە بوونیـان بەخــودا و ئیرادە و خـۆڕاگرۍ و مانـدووبـوون نابن 🖤!

مەنزڵی ئارامیە ئەو دڵەی بەردەوام یادی تۆی هەبێ ئیلاهی🖤

کاتێک بەندەیەک لە خوای گەورە دەپاڕێتەوە فریشتەکان دەڵێن: خودایە ئەو بەندەیەت زۆر دەگری و دەپارێتەوە چیبکەین ؟ خودای گەورە دەفەرمووێت: لێیگەرێن پێم خۆشە گوێم لە دەنگی بێت دوای رازی ئەکەم بەشتێکی هێندە جوان لە خۆشیان ژیر نەبێتەوە🖤!

خودا دەفەرمووێت: ئەگەر بمەوێ بە شتێڪت بگەیەنم ، دەتگەیەنم. «ڪەس ناتوانێ رێگریم لێ بڪات»🖤!

︎سوپاس بۆ خودا کە وای کردووە هیچ کەسێک داهـاتووی خۆی نـەزانێت تاک و هەمیشە هیوامان بە بوونی سبەینیێکی جوانتر هەبێت🖤!