ریـــسالـــە 🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
812
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-530 أيام
أرشيف المشاركات
ئەو کاتەی خودا بیەوێت،لە پێناو تۆدا ،،
ڕێگاکان دەگۆڕێت ...
ڕوداوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە ...
دڵەکان دەگۆڕێت ...
هەست و بیرکردنەوە و هەر شتێکی تر دەگۆڕێت ...
خودا بەجۆرێک کاردەکات تۆ بەبیرتدا نەهاتوە،،،
بەجۆرێک ڕزگارت دەکات و یارمەتی دەنێرێت توشی سەرسوڕمانت دەکات ..!!
چاوەڕوانی موعجیزکان بە، ئەو دەتوانێت، ئەو خاوەن و خودای ئەرز و ئاسمان و هەموو سەختیەکان،
متمانەی پێبکە🖤!
شەوتان شاد و خەوێكـــی ئارام ئازیزان 🥰🖤
ئیمڕۆ بیرم لە زۆربەی عیبادەتەکان کردەوە،
بۆم دەرکـەوت زۆربەی عیبادەتەکان شادومانی و ئاسوودەییەکی تێدایە بۆ دڵ و جەستە،
ئیللا ئارامگرتن نەبێت ناڕەحەتی و خەم و خەفەتی لەگـەڵـە،
هەربۆیە خودا فەرموویەتی:
﴿إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ﴾
خودا بێ ژماره و بێ ئەندازە پاداشتی ئارامگران دەداتەوە.
چونکە ئارامیان گرتووە لەسەر شتانێک ناخۆش و قورسبووە،
هەربۆیـە خودا بێ هەژمـار پاداشتیان دەداتەوە...
· خودایە ئارامی بڕژێنـە بەسەرماندا...🖤!
کەم بیست نیە گوێبیستمانە
دوور نیە نزیکمانە
بەدەسەڵاتە و دوعا گیراکەرە
بەخشندە و میهرەبانە
ئەوەت پێدەبەخشێ کە دڵت دەیەوێ بەردەوامبە لەدوعا و یەقینت هەبێ قبوڵ دەبێت🖤’
خودا لەبیری نەکردووی خەریکە ئارامیت تاقیدەکاتەوە ئارامت هەبێ ئەی دڵـ .....🖤!
کە دوورم هیوای نزیکیم لە دڵدا دەڕوێنی
کە نزیکیشم بە سزای دووریت دەمترسێنی 🖤!
«ئیلاهیم»
ئـــەو هەستەی پێت ئەڵێت خودا بۆت قەرەبوو ئەكاتـــەوە و دوعاكانت قبوڵ دەكات تەنها هەست نییە ، بەڵكو پەیامێـــكە لە خوداوە 🖤
بـــەو پەڕی یەقینەوە ئەڵێم ئەی خـــاوەنی من ئەی پەروەرێـــنی من چەند ناڕەحەتی بێتە ڕێگام دڵنیام هەر ڕزگارم ئەكـــەیت چونـــكە تۆ خودامـــی 🖤🥺
ئیـــلاهی هێزی تێپەڕاندنی ئەو شتانەم پێ بـــدە كە تەنها خۆم دەیزانـــم و كەس ئاگاداری نییە جگە لە خـــۆت 🖤🥺
بە تەوقیت و حیکەمەتی خوای گەورە،
تۆ ئێستا لە هەر بارودۆخێکدا بیت گونجاوترین شوێن و جێگەی ژیانتە، بە حیکمەتی خۆیی دەزانێت کەی دەیگۆڕێت و چۆن دەیگۆڕێت🖤
دوای سەبر گرتن شتانێکی جوان چاوەڕێت دەکات..
کەسەرسامت بکات و تاڵی ئازارەکانت لەبیر بباتەوە.
ئەمە بەڵێنی پەروەردگاتە ئارام گرە ئارامگرتنێکی جوان🖤!
︎ ︎ ︎ ︎ 《 موعـجیــزە 》
︎
بۆ ئەو ڪەسانە ڕوو دەدات ڪە ژیـــــان
بەتوندی شەڕیـان لەگەڵدا دەڪات و هەرگیز
دەستبەردارۍ متمـانە بوونیـان بەخــودا و
ئیرادە و خـۆڕاگرۍ و مانـدووبـوون نابن 🖤!
کاتێک بەندەیەک لە خوای گەورە دەپاڕێتەوە
فریشتەکان دەڵێن: خودایە ئەو بەندەیەت زۆر دەگری و دەپارێتەوە چیبکەین ؟
خودای گەورە دەفەرمووێت:
لێیگەرێن پێم خۆشە گوێم لە دەنگی بێت دوای رازی ئەکەم بەشتێکی هێندە جوان لە خۆشیان ژیر نەبێتەوە🖤!
خودا دەفەرمووێت:
ئەگەر بمەوێ بە شتێڪت
بگەیەنم ، دەتگەیەنم.
«ڪەس ناتوانێ رێگریم لێ بڪات»🖤!
︎سوپاس بۆ خودا
کە وای کردووە هیچ کەسێک
داهـاتووی خۆی نـەزانێت
تاک و هەمیشە هیوامان بە بوونی
سبەینیێکی جوانتر هەبێت🖤!
ڕۆژێـڪ دێت ئـەوەندە دڵـت خۆش بێت بەو دوعـایانەۍ ڪردوتە چـونڪە تۆ داوات لە﴿الرحـمان﴾ ڪردوە تەنها سـەبر بگرە ڕۆژە خـۆشەڪان نزیڪن دڵنیابە🖤!
ڕەنگە هۆکاری ئەو بێتاقەتیەی کە پێتوایە بێ هۆکار ڕووی تێکردوی…
“ گیرابونی دوعاکانی کەسێک بێت “
_ئاگاداری دڵی بەرامبەرت بە🖤!
ئەو کەسەی دەرگای ئومێدبوون بە خودا دەنـاسێت، نــازانێت مــەحــاڵ چییـــە،
چونکە خودای گەورە خاوەنی هەموو
دەرگاکانی خۆشبەختی و کامەرانییە.
خودا ویستی لێبێت پێت دەبەخشێت،
گەر نێوان تۆ و ئەو شتە هەزاران بەربەست و مەحاڵ هەبێت. جائومێدت بەخوا هەبێت ودوعای بۆ بکە و هەوڵی بۆ بدە 🖤🤲🏻
تۆ خاوەنی خوایەڪیت
ڪە شەو دێنی بەسەر رۆژدا ، رۆژیش بەسەر شەو
زیندوو دەردێنیت لە مردوو ، مردووش دەردێنی لە زیندوو
وە رۆزی و بەرەڪەتی خۆی دەرژێنیت بەسەر ئەوەی بیەوێ 🖤!
