هاوچەرخ نویز
前往频道在 Telegram
بەخێربێن بۆ پەڕەی هاوچەرخ کە تایبەتە بە زانیاری ڕۆژ و هەواڵ و دواین پێشهاتەکانی ڕۆژ
显示更多3 525
订阅者
-524 小时
-237 天
-6630 天
帖子存档
3 525
کەمێک پێش ئێستا... لەکەرکوک شۆفێری تەکسیەک بە دەستڕێژی گولە لەناو بازاڕ و لە ناو سەیارەکەی خۆی کوژرا
3 525
سبەی خۆپیشاندان دەکرێت لەکەرکوک
سبەی 13ی9 خۆپیشاندانی دەرچوانی شاری کەرکوک بەڕێوە دەچێت بۆ ڕاگەیاندنی 7 هەزار گرێبەستەکەی کەرکوک
3 525
لە عێراقیش نرخی بەنزین گران بوو
عێراق بڕیاریدا بەنزین لەسەر کۆمپانیاو بازرگانەکان و وەزارەتەکان گران بکات
بەم نرخانە
نۆڕمال ٧٥٠ دینار
محسن ١٠٠٠دینار
سوپەر ١٢٥٠دینار
گاز ١٠٠٠ دینار
ئەم نرخانە خەڵکی ئاسایی و شوفێران ناگرێتەوە.
3 525
بەپەلە
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی کۆتایی هەموارکردنی یاسای خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەدات:
ڕێگەپێدان بە خانەنشینبوون لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی ٤٠ بۆ ٤٢ ساڵ.
مەرجی خانەنشینبوون ئەوەیە کە کارمەند ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت.
3 525
📺 گەرمترین پیرۆزبایی
بەناوی هەموو ستافی پەیجەکەمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ستاف و بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی گەلی کوردستان (کەناڵی دایک) دەکەین.
هیوادارین هەمیشە وەک کەناڵێکی نیشتیمانی، بە هەمان پیشەگەری و بەرپرسیارییەوە درێژە بە ڕۆڵی میدیایی خۆی بدات و بە گواستنەوەی ڕاستی ڕووداوەکان و هەواڵی باوەڕپێکراو، خزمەت بە بینەرانی خۆی بکات.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی
ستافی پەیجەکەمان 🌹
3 525
🔴 پارە و زێڕ و 94 تاپۆی بەرپرسێکی گەندەڵ دەستی بەسەردا گیرا
🔸ھێزێکی دەستەی دەستپاکی ھەڵیکوتایە سەر ماڵی بهڕێوهبهری بهشی موڵكهكان(املاک) له شارهوانی تكریت له پارێزگای سهلاحهدین و دهستگیركرا.
🔹 لهماڵی بهڕێوهبهرهکەدا دهستبەسەر 94 بهڵگهنامهی خانوو، پاره به دینار و دۆلار، زێڕ، ئۆتۆمبیلی نوێ و چهک گیراوە.
3 525
سەرۆک بافڵ لە بەغدادە و بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی کرد بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران
3 525
بەپەلە
شەڕە تەقە لە نێوان دوو چێشتخانە دروست بوو
بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرین شەڕ لە نێوان دوو چێشتخانە ڕووید
پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوەکە رایگەیاند: لە سیتەک شەڕ لە نێوان کارمەندانی دوو خواردنگە دروستبووە و بەهۆیەوە سێ کەس بە گــوللە بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوەو خاوەنی هەردوو چێشتخانەکە دەستگیرکراون
3 525
ئەمڕۆ چی بە لاهور وتراوە
کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەک ڕاگەیاند،
لە دادگای سلێمانی دانیشتن کۆتایی هات دادگا بڕیاری داوە کەیسی لاهور شێخ جەنگی درێژە بکێشت و هیچ بڕیارێکی تایبەت بە کەیسی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی نەدرا و دادگا هیچ سزایەکی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی نەداوە تەنها ئەوەیە کە دەبێت دووبارە بێنەوە دادگا و تا کاتی دادگایی داهاتوو دەبێت لە زیندانبن
