ch
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

前往频道在 Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

显示更多

📈 Telegram 频道 Skilled Study 的分析概览

频道 Skilled Study (@skilled_study) 是活跃参与者。目前社区聚集了 24 096 名订阅者,在 教育 类别中位列第 8 128,并在 伊朗 地区排名第 14 159

📊 受众指标与增长动态

невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 24 096 名订阅者。

根据 11 九月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 -1 798,过去 24 小时变化为 -35,整体触达仍然可观。

  • 认证状态: 未认证
  • 互动率 (ER): 平均受众互动率为 14.26%。内容发布后 24 小时内通常能获得 9.30% 的反应,占订阅者总量。
  • 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 3 439 次浏览,首日通常累积 2 243 次浏览。
  • 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 46

📝 描述与内容策略

作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

凭借高频更新(最新数据采集于 12 九月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。

24 096
订阅者
-3524 小时
-4587 天
-1 79830 天
帖子存档
سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ 🤍

🌟 گەنجینەیەکی شاراوە بۆ خوێندکارانی پۆلی 12! 🎓 ئەگەر لە ڕێزمانی کوردی دەترسێت یان بەدوای ڕوونکردنەوەی کورت و پوختدا دەگەڕێیت، ئەم مامۆستایە بێگومان دەبێتە ڕزگارکەرت! لە شوێنی ئەوەی کاتت بە مەلزەمەی ئەستوور و ناوبانگی بێسوود بەفیڕۆ بدەیت، مامۆستا هیوا محمد بژاردەیەکی تاقانەیە کە هەموو ڕێزمانی کوردی پۆلی 12ی بە ڕێگەیەکی زۆر ئاسان و لۆجیکی شی کردۆتەوە. 💡 چرا ئەم مامۆستایە جیاوازە؟ 🎯 کورت و پوخت: ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر ئامانج و بەبێ کات بەفیڕۆدان بابەتە ئاڵۆزەکان دەکاتە ئاو! 🧠 گەیاندنی بێوێنە: تەنانەت قورسترین بابەتی ڕێزمانیش بێت، بە شێوازێک دەیلێتەوە کە لە یەکەم جارەوە تێیدا تێبگەیت. ⚡ پیاچوونەوەی خێرا: لە کۆتایی هەر بابەتێکدا بە چەند خولەکێک پیاچوونەوەیەکی گشتگیر و خێرا (موراجەعە) دەکات بۆ ئەوەی زانیارییەکان لە مێشکتدا بچەسپێت. 📚 پێویستت بە مەلزەمە نابێت! تەنها پەڕتووکی قوتابخانە (کیتاب) بنوێنە و گوێ لە شیکردنەوەکانی بگرە، تەواو بەسە بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە. 📌 نموونەی ڕوونکردنەوەکانی: بابەتی: هاوەڵناو وەک دیارخەری ناو بە کورتترین هێڵکاری و نەخشەسازی لەسەر تەختەکە بابەتەکە ڕوون دەکاتەوە، تا لە پرسیارەکانی وزاریی و تاقیکردنەوەدا ڕاستەوخۆ وەڵامی دروست بدۆزیتەوە. 🔗 کەناڵی یوتیوب: مامۆستا هیوا محمد 📌 بەستەر / لینک: لە یوتیوب گەڕان بکە بۆ مامۆستا هیوا محمد و وانەکانی سەیر بکە. 👉 ئەم پۆستە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە پۆلی 12 تا هەمووان سوودمند ببن!

photo content
+1

📸 گرنگیی وێنەکە: لەم وێنەیەدا هەموو ئەمانەی خوارەوە لە یەکتر جیا دەکەیتەوە: 1 ئاوێتەی گەردی و ئایۆنی 2 جەمسەردار و ناجەمسەردار 3 ئەلیکترۆلیتی و نائەلیکترۆلیتی 4 ئایا ئایۆنێن دەکات یان نا 🎓 وێنەکە لەلای خۆتان پاشەکەوت (Save) بکەن و سوودی لێ ببینن! 🚀

✨ زانیارییە زێڕینەکانی کیمیای پۆلی ١٢ | نھێنی سەرکەوتن لە هەموو بەشەکاندا! ✨ السلام علیکم قوتابیانی ئازیز 👋 لەم وێنەیەدا زان
✨ زانیارییە زێڕینەکانی کیمیای پۆلی ١٢ | نھێنی سەرکەوتن لە هەموو بەشەکاندا! ✨ السلام علیکم قوتابیانی ئازیز 👋 لەم وێنەیەدا زانیاری زۆر گرنگ هەن بۆ ناسینەوەی هەموو ترشە بەهێزەکان و تفتە بەهێزەکان. 📌 ئەم وێنەیە پشت و پەنایە بۆ هەر ١٠ بەشەکەی کیمیای پۆلی ١٢ و لە هەموو بەشەکاندا ئیشمان پێی دەبێت! 1️⃣ ترشە بەهێزەکان (H): 🧪 هاوکێشەکانیان: • HNO3 , H2SO4 , HBr , HI , HCl • HBrO3 , HBrO4 , HClO3 , HClO4 , HIO3 , HIO4 2️⃣ تفتە بەهێزەکان (OH): 🧪 هاوکێشەکانیان: • Ba(OH)2 , NaOH , KOH , LiOH • Ca(OH)2 , RbOH , Sr(OH)2 , CsOH 📌 یاسا و تێبینییە زێڕینەکان: 🔹 چۆن خوێ و لاوازەکان دەناسیتەوە؟ • ئەوەی H و OHی پێوە نەبێت ⬅️ خوێیە. • کە ترش و تفتە بەهێزەکانت زانی، لاوازەکان ئاشکرا دەبن چونکە تەنها بەهێز و لاوازمان هەیە. 🔹 ماددە ئەندامییەکان (ئەوانەی C و Hیان تێدایە): • هەر ماددەیەکی ئەندامی کە C و Hی تێدا بێت ⬅️ نائەلیکترۆلیتییە و ئایۆنێن ناکات. • ⚠️ جگە لەم ٥ ماددەیەی خەتیان بۆ ڕاکێشراوە (کە ئایۆنێن دەکەن).

🤍کاتی: ئەو بەڕێزانەی ئەکاونتیان پریمیەمە ئەتوانن هاوکاربن بە (Boost) کردن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە سپاستانەکەین https://t.me/boost/skilled_study

چاوەڕوانی شتی ناوازەبن بۆ احیا🎉 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️

🔴ئەمانە تەنها ئەنجامێک نین بەڵکو بەڵگەی ڕێگایەکن لە هەموو شارەکانەوە بە متمانەکردن بە ئێمە دەستی پێکرد و بە سەرکەوتنی ئێوە کۆتایی هات، هەمووتان جێگەی شانازین..
فێرخوازانی قەدرگرانی خولی دووەم چاوەڕێی سوپڕاز بن لە بیرمانن چاوتان لەسەر چەناڵ بێت..
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ــــــــــــــــــــــــــــــــــ https://t.me/Mamosta_Aras_Barznjiy

💭تەواوی ئەو دەستەواژانەی لەناو مەنهەج بوونیان هەیە⬇ و لە چەن شوێنێکی کیتاب باسکراون و دووبارە بوونەتەوە و پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە✉️💡 ، #زیندەزانی #احیا 👈ئامادەکراو لەلایەن: م. بیلال 💎محمد ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍| @skilled_study

+1
🔵زیندە بەراورد 𝟐𝟎𝟐𝟓-𝟐𝟎𝟐𝟔 ، تەواوی ئەو شتانەی کە لە مەنهەجی #زیندەزانی لێکەوە نزیكن یان پەیوەندیدارن بەیەکەوە باسکراوە 🔁 ، زۆرجار قوتابی لە تاقیکردنەوەکان یاخود لە کاتی مراجەعە فکری بۆ بەراوردی دوو شتی زۆر نزیك ئەڕوات و وەڵامی دەست ناکەوێت ، ئەمەش تەواوی بەراوردەکانە وەرزی یەك و دوو 📕❤️، ✅ئامادەکراو لەلایەن: م. بیلال محمد ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍| @skilled_study

⭕️(وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ) 📌سورة البقرة آية 216 ⭕️(وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ) 📌سورة البقرة آية 232 ⭕️(وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ) 📌سورة ال عمران آية 66 ⭕️(وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ) 📌سورة نور آية 19 ⭕️(إِنَّ اللَّـهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) سورة النحل آية 74 🥰واتە: بێگومان خوا خۆی دەزانێ چ شتێ چاکەو چ شتێ خراپە، بەڵام ئێوە نایزانن💕. ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍| @skilled_study

بەفەرمى کۆلێژى پزیشکى گشتى بۆزانکۆى هەڵەبجە زیادکرا لەزانکۆلاین ئەمسال سەرجەم خوێندکاران دەتوانن ئەو بەشە هەلبژێرن…

🔖 ئەوەندە دڵت بشکێنە تا پارچەپارچە ئەبێت ، چونکە ڕێك لەو درزانەوە ڕووناکی ژیری و دانایی دێتە ژوورەوە ، تا لە جەرگەی ئازارەکانتا ئەبیتە تەبیب و تیماری برینی خۆت و دەوروبەرت ئەکەیت🌸🌸 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ 🤍| @skilled_study

بێزاربوویت ئەدەبی کوردی هەر بخوێنی و دوای دوو رۆژ بیرت بچێتەوە ❓ 🏆 ئەی چی کە کۆرسێک هەبێت ئەدەبی کوردی تیادا بە 5 کاتژمێر با
بێزاربوویت ئەدەبی کوردی هەر بخوێنی و دوای دوو رۆژ بیرت بچێتەوە ❓ 🏆 ئەی چی کە کۆرسێک هەبێت ئەدەبی کوردی تیادا بە 5 کاتژمێر باس کردبێت بەبێ هیچ لەبەرکردنێک و تا ئێستا شتیوا بوونی نەبێت و نەکرابێت کۆرسی ⚡وێنای ئەدەب⚡ کۆرسەکە پيکهاتووە لە سەرجەم مەنهەجی ئەدەبی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆی تۆمارکراو پێکدێت لە چەند تەکنیکێکی بەهێزی جیهانی 🚨نرخ : ٣٠ هەزار دینار و کە دوو هاوڕێ بن داشکاندنیش هەیە 💬بۆ بەشداری کردن و بینینی فیدباک و نموونەی وانە نامە بنێرن بۆ ئەم تەلەگرامە: @rawen_hamza

کەسی وا هەیە بەس لەبەر ئەوەی بێ پۆست نەبێت بە دەمی وەزارەتەوە شت پۆستەکات تەلەبەی داماویش خۆش باوەڕ سیقە ئەکات💔

هەموو کیمیا لە 16 لاپەڕە…📚 تایبەت بۆ کاتی موراجەعە تب/تەنیا سەیری مەکە پسیار شیکار بکە لەگەڵ هەر بەشێک. بەهیوای سودوەرگرتن❤️

#زیندەزانی📚. بەندی حەوت کورت و پوخت و ئاسان😁. سەرکەوتووبن🌷. @skilled_study
#زیندەزانی📚. بەندی حەوت کورت و پوخت و ئاسان😁. سەرکەوتووبن🌷. @skilled_study

✨ ڕەخنەی ئەدەبی کوردی لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانی : سڵاوی خواتان لێبێت قوتابیانی ئازیز ئەم بابەتە زۆر زۆر گرنگە 2-6 نمرەی لێدێتەوە و مسۆگەرە بەم شێوازە دەتوانن ئاسانتر زەبتی بکەن وەک ئەوەی کا ئامادەم کردووە بە هیوای سوود. ​🔻 ئەنجومەنی ئەدیبان • نووسەر: ئەمین فەیزی بەگ • ساڵی چاپ: ١٩٢٠ (لە ئەستەنبوڵ) • بابەت: مێژووی ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 ژیانەوە • نووسەر: شێخ نووری شێخ ساڵح • ساڵی چاپ: ١٩٢٦ • بابەت: تیۆری ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 شاعیرەکانمان • نووسەر: ئیبراهیم ئەحمەد (سیاپۆش) • ساڵی چاپ: ١٩٣٢ • بابەت: ڕەخنەی ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 گوڵدەستەی شوعەرانی هاوعەسرم • نووسەر: عەلی کەمال باپیر • ساڵی چاپ: ١٩٣٩ • بابەت: مێژووی ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 شیعر و ئەدەبیاتی کوردی (بەرگی یەکەم) • نووسەر: ڕەفیق حیلمی • ساڵی چاپ: ١٩٤١ • بابەت: مێژووی ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 شیعر و ئەدەبیاتی کوردی (بەرگی دووەم) • نووسەر: ڕەفیق حیلمی • ساڵی چاپ: ١٩٥٦ • بابەت: ڕەخنەی ئەدەب — — — — — — — — — — ​🔻 مێژووی ئەدەبی کوردی • نووسەر: عەلائەدین سەجادی • ساڵی چاپ: ١٩٥٢ • بابەت: مێژووی ئەدەب

ناساندن و چۆنیەتی هەژمار کردنی سیستەمی کریدیت بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم
+3
ناساندن و چۆنیەتی هەژمار کردنی سیستەمی کریدیت بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم

سیستەمی کریدیت چییە؟ سیستەمی کریدیت یەکێکە لە و سیستەمەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا کان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەساڵان 2017 دا خوێندکاران پێ وەردەگیرا بەڵام لە ساڵی 2018 بۆیەکەمجار بەشێوەیەکی بەرچاو ئیشی پێکراوە و بۆ زۆربەی بەشەکان جگە لە هەندێک بەش وەک کۆلێژی ئەندازیاری و پزیشکی، بەڵام لەساڵی 2019 بۆ هەموو بەشەکان کاری پێکرا جگەلە ئەو کۆلێژ و بەشانەی پەیوەندی بە کۆلێژی پزیشکی هەیە و بۆ زانست و وێژەی و بەشەکانی ترە . و و میکانیزمی وەرگرتنی خوێندکاران لەسەر ڕێژەی 30% وانە هاو پسپۆڕی یان پەیوەندی دارەكان بۆ هەر بەشێک و کۆکردنەوەی لەگەڵ 70% تێکڕا کۆنمرەی خوێندکار. بۆنموونە بۆ بەشەکانی ئەندازیاری وانە هاوپەیوەندی دارەکان بریتییە لە بیرکاری و فیزیا و ئینگلیزی و بۆ ئەندازیاری( نەوت و کیمیا) وانەی کیمیاش زياد دەبێت. یان بەشی ئینگلیزی وانە هاوپەیوەندی دارەکان بریتییە لە : ئینگلیزی 20 یان 20% عەرەبی 5 يان 5% کوردی 5 يان 5% و هەموویان پێکەوە دەکەنە 30% . و بۆ وانە هاو پەیوەندی دارەکان 30 يەکە دانراوە کە دەکاتە ئەو ڕێژە 30% كە باسمانکرد. کە بۆ هەر کۆلێژ و بەشێک بەشێوە جیاواز دابەش دەبن بۆنمە بەش ئەندازیاری شارستانی لەو 30 يەکەیە کە هەیەتی دابەش دەبێت بەسەر سێ وانەی هاو پەیوەندی دار کە بریتیە لە بیرکاری 10 یەکە و فیزیا 10یەکە و ئینگلیزی 10 یەکە. تێبینی هەموو بەشەکانی 30 یەکەیان هەیە بەڵام دابەش بوونی یەکەکانی بەپێی ژمارەی وانە هاو پەیوەندی دارەكان دەگۆرێت و هەروەک لە سەرەتادا باسمان کردوە لەکاتی هەژمار کردنی نمرەی خوێندکار بە کریدت ئەوا 70% تێکڕا کۆنمر (موعەدەل) وەردەگرێت کۆ دەکرێتەوە لەگەڵ 30 یەکە کە باسکرا و بۆ هەژمار کردنی 30 یەکەیە دەبێ نمرەی کۆتایی هەر وانەیەکی لێکدانی یەکەی دیاری کراوی خۆ بکرێت کە لە ڕێبەری ساڵی 2019بۆ 2020 دانراون پاشان کۆی یەکەکانی هەموو وانەکان کۆدەکەنەوە لەگەڵ 70% تێکرای نمرەکە بۆ دەستکەوتنی نمرەی خوێندنکار بەشێوەی کریدت نموونە :- خوێندکارێک نمرەکانی بەم شێوەیە دەبێت فیزیا 80 بیرکاری 90 ئینگلیزی 80 زیندەزانی 90 کیمیا 88 کوردی 98 عەرەبی 100 کۆنمرە=626 تێکڕا کۆنمرە= 89.428 __________________________________________________________ 1️⃣ هەنگاوی یەکەم هەژمار کردنی 70% تێکڕا کۆنمرە: (تێکڕا کۆنمرە خوێندکار)×0.7 = 70%( تێکڕا کۆنمرە) و. (89.428)×0.7= 62.5996 کەواتە » 70%( تێکڕا کۆنمرە) = 62.5996 ______________________________________________ ⁦2️⃣⁩ هەژمار کردنی یەکەكان : لێرەدا دەبێت وانە هاو پەیوەندی دارەکان بزانین، لەم نموونەیەدا دەبێت بەشێک دیاری بکەین بۆنموونە ئەندازیاری نەوت کە چوار وانە هاوپەیوەندی داری هەیە وانە هاوپەیوەندی دارەکان بۆ ئەندازیاری نەوت بریتییە لە کیمیا 8 یەکە واتە 0.08 فیزیا 8 یەکە واتە 0.08 بیرکاری 8 یەکە واتە 0.08 ئینگلیزی 6 یەکە واتە 0.06 پاشان یەکەکان لێکدانی وانە هاو پەیوەندی دارەکانی دەکەین ______________________________________________ 3️⃣ هەنگاوی سێیەم لێکدانی یەکەکان: یەکەی بیرکاری = 0.08*نمرەی وانەی بیرکاری و دەکاتە 0.08*90=7.2 یەکەی فیزیا = 0.08*نمرەی وانەی فیزیا و دەکاتە 0.08*80=6.4 یەکەی كيمیا =0.08*نمرەی وانەی کیمیا و دەکاتە 0.08*88= 7.04 یەکەی ئینگلیزی 0.06*نمرەی وانەی ئینگلیزی و دەکاتە 0.08*80=6.4 ______________________________________________ ⁦4️⃣⁩ هەنگاوی چوارەم: پاشان هەموو یەکەکاننی وانە هاوپەیوەندی دارەکان کۆدەیکەنەوە و بۆ هەژمار کردنی %30 کۆکردنەوە=» 6.4+7.04+6.4+7.2= 27.04 کەواتە ئێمە 27.04 يەکەمان هەیە لە کۆی 30 يەکە. ______________________________________________ ⁦5️⃣⁩ هەنگاوی کۆتایی ⁦ یان پێنجەم ⁩ لەکۆتاییدا نمرەی30% یان 30 یەکەکە لەگەڵ 70% تێکڕا کۆنمرە کۆدەکەنەوە بۆ دەسکەوتی تێکڕای کۆنمرەی کردیت بۆ ئەو بەشەی کە هەڵمابژارد . تێکڕا کۆنمرەی کریدت = 27.04 +62.5996=89.639 تێکڕا کۆنمرەی کریدت = 89.639 ______________________________________________ بەو هۆیەوە تێکڕا کۆنمرە بە بڕی 0.211 زيادی کرد ئەویش بەهۆی ئەوەی نمرەی وانە هاو پەیوەندی دارەکان بەرز بوو بەڵام ئەگەر نمرەی وانە هاوپەیوەندی دارەکان نزمبێت ئەوانەی لەوانەیە نمرکەم دابەزێت بۆ بەش دیاری کراو . ___________________________________________ تێبینی هەندێک لە کۆلێژی و بەشەکانی وەک پزیشکی و وەرزشی و هونەر و بنەما ئاینی ناگرێتەوە .
بەهیوای سوود🤍
پێگەکانمان لە تێلێگرام🤍🙂👇🏻👇🏻
〽️@skilled_study
〽️@qutaby4n
〽️@Poli12_0
〽️@pole12m
〽️@pooli_12