سیستەمی کریدیت چییە؟
سیستەمی کریدیت یەکێکە لە و سیستەمەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا کان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەساڵان 2017 دا خوێندکاران پێ وەردەگیرا بەڵام لە ساڵی 2018 بۆیەکەمجار بەشێوەیەکی بەرچاو ئیشی پێکراوە و بۆ زۆربەی بەشەکان جگە لە هەندێک بەش وەک کۆلێژی ئەندازیاری و پزیشکی، بەڵام لەساڵی 2019 بۆ هەموو بەشەکان کاری پێکرا جگەلە ئەو کۆلێژ و بەشانەی پەیوەندی بە کۆلێژی پزیشکی هەیە و بۆ زانست و وێژەی و بەشەکانی ترە .
و و میکانیزمی وەرگرتنی خوێندکاران لەسەر ڕێژەی 30% وانە هاو پسپۆڕی یان پەیوەندی دارەكان بۆ هەر بەشێک و کۆکردنەوەی لەگەڵ 70% تێکڕا کۆنمرەی خوێندکار.
بۆنموونە بۆ بەشەکانی ئەندازیاری وانە هاوپەیوەندی دارەکان بریتییە لە بیرکاری و فیزیا و ئینگلیزی و بۆ ئەندازیاری( نەوت و کیمیا) وانەی کیمیاش زياد دەبێت.
یان بەشی ئینگلیزی وانە هاوپەیوەندی دارەکان بریتییە لە :
ئینگلیزی 20 یان 20%
عەرەبی 5 يان 5%
کوردی 5 يان 5%
و هەموویان پێکەوە دەکەنە 30% .
و بۆ وانە هاو پەیوەندی دارەکان 30 يەکە دانراوە کە دەکاتە ئەو ڕێژە 30% كە باسمانکرد. کە بۆ هەر کۆلێژ و بەشێک بەشێوە جیاواز دابەش دەبن بۆنمە بەش ئەندازیاری شارستانی لەو 30 يەکەیە کە هەیەتی دابەش دەبێت بەسەر سێ وانەی هاو پەیوەندی دار کە بریتیە لە بیرکاری 10 یەکە و فیزیا 10یەکە و ئینگلیزی 10 یەکە.
تێبینی هەموو بەشەکانی 30 یەکەیان هەیە بەڵام دابەش بوونی یەکەکانی بەپێی ژمارەی وانە هاو پەیوەندی دارەكان دەگۆرێت
و هەروەک لە سەرەتادا باسمان کردوە لەکاتی هەژمار کردنی نمرەی خوێندکار بە کریدت ئەوا 70% تێکڕا کۆنمر (موعەدەل) وەردەگرێت کۆ دەکرێتەوە لەگەڵ 30 یەکە کە باسکرا و بۆ هەژمار کردنی 30 یەکەیە دەبێ نمرەی کۆتایی هەر وانەیەکی لێکدانی یەکەی دیاری کراوی خۆ بکرێت کە لە ڕێبەری ساڵی 2019بۆ 2020 دانراون پاشان کۆی یەکەکانی هەموو وانەکان کۆدەکەنەوە لەگەڵ 70% تێکرای نمرەکە بۆ دەستکەوتنی نمرەی خوێندنکار بەشێوەی کریدت
نموونە :- خوێندکارێک نمرەکانی بەم شێوەیە دەبێت
فیزیا 80
بیرکاری 90
ئینگلیزی 80
زیندەزانی 90
کیمیا 88
کوردی 98
عەرەبی 100
کۆنمرە=626
تێکڕا کۆنمرە= 89.428
__________________________________________________________
1️⃣ هەنگاوی یەکەم هەژمار کردنی 70% تێکڕا کۆنمرە:
(تێکڕا کۆنمرە خوێندکار)×0.7 = 70%( تێکڕا کۆنمرە)
و. (89.428)×0.7= 62.5996
کەواتە » 70%( تێکڕا کۆنمرە) = 62.5996
______________________________________________
2️⃣ هەژمار کردنی یەکەكان :
لێرەدا دەبێت وانە هاو پەیوەندی دارەکان بزانین، لەم نموونەیەدا دەبێت بەشێک دیاری بکەین بۆنموونە ئەندازیاری نەوت کە چوار وانە هاوپەیوەندی داری هەیە
وانە هاوپەیوەندی دارەکان بۆ ئەندازیاری نەوت بریتییە لە
کیمیا 8 یەکە واتە 0.08
فیزیا 8 یەکە واتە 0.08
بیرکاری 8 یەکە واتە 0.08
ئینگلیزی 6 یەکە واتە 0.06
پاشان یەکەکان لێکدانی وانە هاو پەیوەندی دارەکانی دەکەین
______________________________________________
3️⃣ هەنگاوی سێیەم لێکدانی یەکەکان:
یەکەی بیرکاری = 0.08*نمرەی وانەی بیرکاری و دەکاتە 0.08*90=7.2
یەکەی فیزیا = 0.08*نمرەی وانەی فیزیا و دەکاتە 0.08*80=6.4
یەکەی كيمیا =0.08*نمرەی وانەی کیمیا و دەکاتە 0.08*88= 7.04
یەکەی ئینگلیزی 0.06*نمرەی وانەی ئینگلیزی و دەکاتە 0.08*80=6.4
______________________________________________
4️⃣ هەنگاوی چوارەم:
پاشان هەموو یەکەکاننی وانە هاوپەیوەندی دارەکان کۆدەیکەنەوە و بۆ هەژمار کردنی %30
کۆکردنەوە=» 6.4+7.04+6.4+7.2= 27.04
کەواتە ئێمە 27.04 يەکەمان هەیە لە کۆی 30 يەکە.
______________________________________________
5️⃣ هەنگاوی کۆتایی یان پێنجەم
لەکۆتاییدا نمرەی30% یان 30 یەکەکە لەگەڵ 70% تێکڕا کۆنمرە کۆدەکەنەوە بۆ دەسکەوتی تێکڕای کۆنمرەی کردیت بۆ ئەو بەشەی کە هەڵمابژارد .
تێکڕا کۆنمرەی کریدت = 27.04 +62.5996=89.639
تێکڕا کۆنمرەی کریدت = 89.639
______________________________________________
بەو هۆیەوە تێکڕا کۆنمرە بە بڕی 0.211 زيادی کرد ئەویش بەهۆی ئەوەی نمرەی وانە هاو پەیوەندی دارەکان بەرز بوو بەڵام ئەگەر نمرەی وانە هاوپەیوەندی دارەکان نزمبێت ئەوانەی لەوانەیە نمرکەم دابەزێت بۆ بەش دیاری کراو .
___________________________________________
تێبینی هەندێک لە کۆلێژی و بەشەکانی وەک پزیشکی و وەرزشی و هونەر و بنەما ئاینی ناگرێتەوە .
بەهیوای سوود🤍
پێگەکانمان لە تێلێگرام🤍🙂👇🏻👇🏻
〽️@skilled_study
〽️@qutaby4n
〽️@Poli12_0
〽️@pole12m
〽️@pooli_12